وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی (مه‌لاو هونه‌رو رۆشنبیری) ئاراسته‌ ده‌كات

رۆژی 11/1/2011 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی (مه‌لاو هونه‌رو رۆشنبیری) ئاراسته‌ كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ پارله‌مان و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ وتاری هه‌ینی و ڕۆڵی زانایانی به‌ڕێز له‌ وتاره‌كانیاندبۆ پارله‌مان و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ وتاری هه‌ینی و ڕۆڵی زانایانی به‌ڕێز له‌ وتاره‌كانیاندا.

1ـ ئێمه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ئێمه‌وه‌.

2ـ له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ بیته‌ پێش لێژنه‌ی فتوایی باڵا هه‌یه‌ بڕیاریی له‌سه‌ر ده‌دات به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی وه‌ به‌پێی ده‌ستوریی عێراقی و ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم.

3ـ له‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كاره‌ له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ چ له‌ عێراق یان له‌ شوێنێكی تر له‌ جیهانی ئیسلامیی نییه‌.

4ـ ئێمه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك دوایی ئه‌و په‌یامه‌یی كه‌ ده‌رمانكردوه‌ بۆ مزگه‌وته‌كان پێچه‌وانه‌یی بجوڵێته‌وه‌ خۆیی به‌رپرسیار ده‌بێت.