یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زیری ئه‌وقاف كۆده‌بنه‌وه‌

(11/1/2011) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینیان كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان را‌و سه‌رنجی خۆی پێشكه‌ش به‌ وه‌زیری ئه‌وقاف كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌، ده‌رباره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی دین‌و هونه‌ر‌و، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی بۆ سێ‌ مزگه‌وت، كه‌ دیاره‌ یه‌كێتی زانایان له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه‌.

وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌رع‌و بنه‌ماكانی ئیسلامه‌، هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌مان به‌ ره‌سمی راده‌گه‌یه‌نین.