رۆژی (12/1/2011) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رمانی كوردستان سه‌ردانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، دكتۆر به‌شیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، فه‌رهاد عه‌ونی، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاخافتن، هه‌ر سێ لایه‌ن كۆكبوون، كه ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه دروست كراوه، له گه‌شه‌دان به گرژی نێو كۆمه‌ڵگای كوردستانی له بواری ئایین‌و رۆشنبیرییدا خزمه‌ت به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ناكات‌و، پێیان وا بوو پێتڤییه هه‌موو لایه‌ك له نووسهرانو رۆژنامهنووسانو وتاربێژان له ئاست به‌رپرسیارێتی دابن له هه‌مبه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌و، پێویسته كاره‌كان به‌و ئاقاره بڕۆن، كه خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان بكات‌و، ئهمنو ئاسایش‌و ئارامی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر چاو بگرێت، بۆیه هه‌رسێ لایه‌ن بڕیاریاندا له ئایینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بده‌ن.
|