دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاراس هه‌ڵستا به چاپكردنی كتێبێكی شیعری، دیاره كتێبه‌كه شیعرێكی تێدا بوو، به شێوه‌یه‌كی ناشیاو وه‌سفێكی تێدا بوو، كه سوكایهتتییه، به خوای گه‌وره، له روانگه‌ی شه‌رعیشه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه خوای مه‌زن بكرێته كه‌ره‌سته‌ی شیعر‌و چیڕۆك، ته‌نها به‌و شێوه‌یه نه‌بێت، كه لائیقه به ئه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه نه‌كه‌وێته بازاڕ‌و ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی هه‌ندێك كه‌س دروستیان كردوه، كه بووه‌ته جێ كاردانه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان، هه‌ڵستان به په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رێگیری بكرێت، له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پشێویه پتر په‌ره نهسێنێتو، نه‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه ناسكه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و نائارامی بڕوات، كه له‌وانه‌یه له ئه‌نجامدا دوژمنان به خراپ بیقۆزنه‌وه، كه دیاره پاراستنی ئهمنو ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌و، نابێت له ژێر هیچ په‌رده‌و ناوێكه‌وه ده‌رفه‌ت به نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین. خۆزیشمان ده‌خواست، دوای ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاراس كرد، كه ئه‌و كتێبه خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌مان ناكات، نه‌ده‌بوو راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
بۆیه به ره‌سمی ئه‌و كتێبه له بازاڕه‌كان دهكێشرێتهوهو، ئه‌وانه‌شی كه ماون بڵاوناكرێنه‌وه، داوا له وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانیش ده‌كه‌ین، له‌و حاڵه‌تانه چاكتر وایه پێكه‌وه دابنیشین.
|