په‌روه‌ردگاری به‌دیهێنه‌رو خالیقی هه‌موو دروستكراوه‌كان، له نێو مهخلوقاتو ئهفرێنراوهكانیدا هه‌ندێكیانی له هه‌ندێكی دیكه پاكترو گه‌وره‌ترو جوانتر‌و به‌فه‌زڵ تر داناوه، ئه‌مه به‌ڕوونی له پهیامو به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره‌دا بۆ مرۆڤایه‌تی دیاریكراون، كهئایهتو نیشانه‌ن بۆ بهرزیو توانای په‌روه‌ردگارو، له هه‌مان كات خهڵاتو به‌خششن بۆ به‌نده‌كان، ﴿ وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴾ القصص: 68
بۆ نمونه: پهیامبهرانو نێردراوانی خودا –سه‌لامی خوایان لێبێت- گه‌وره‌ترینی خه‌لقی خودان له‌سه‌ر زه‌وی ، ( ان الله اصطفى ا‌دم ونوحا وال ابراهيم وال عمران على العلمين)، مزگه‌وته‌كانیش خۆشه‌ویسترین شوێنی دونیان لای په‌روه‌ردگار ، (أحب البلاد الى الله مساجدها)، مانگی ره‌مه‌زانیش گه‌وره‌ترینی هه‌موو مانگهكانهو، وه‌ك سه‌روه‌رمان –دروودی خوای له‌سه‌ر بێت-: (سید الشهور)هو، هتد..
له نێو رۆژه‌كانی مانگ‌و ساڵهكانیشدا، هه‌ندێك رۆژ هه‌ن وه‌ك وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ پاكبوونه‌وه‌و، له‌هه‌مان كاتیش وه‌ك خه‌ڵاتێك، خوای گه‌وره به موسڵمانانی به‌خشیوه، كه یه‌كێك له‌م وێستگه‌و خه‌ڵاته خواییانه، رۆژانی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌تی نۆمینه‌ی حاجیان‌و، رۆژه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزن، كه له‌م رۆژانه‌دا ده‌بنه میوانی خواپهرستانو، ماڵی دڵه‌كان له‌ژه‌نگی گوناه پاك ده‌كه‌نه‌وه.
نۆمینه‌ی حاجیان، كه ناوێكی كوردیه‌و، له شه‌رعدا به (عشر ذي الحجة) ناوی هاتووه، خوای په‌روه‌ردگار له قوڕئانی پیرۆز وه‌ك ئاماژه‌یێك بۆ گهورهییو پیرۆزیه‌كه‌ی سوێندی پێخواردووه، كه ده‌فه‌رموێ:﴿ وَالْفَجْرِ * وَلَيَالٍ عَشْرٍ ﴾الفجر، هه‌روه‌ك ئیبن عهبباسو زوبێر‌و موجاهیدو ئیبن كه‌سیر ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ﴿ لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ ﴾ الحج، كه دیسان ئیبن عه‌بباس ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست له (الأيام المعلومات) ده رۆژه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی (ذي الحجة) یه، كه كاتی ئه‌داكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ماڵی خوایه.
جا وانه‌بێ كه ئه‌م رۆژه پیرۆز‌و پڕخێرانه، ته‌نها بۆ حاجیانی ماڵی خوا بێت‌و، موسڵمانانی دیكه لێی بێبه‌ش بن، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری ره‌حمه‌ت –دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێ: "ما من أيام العمل الصالح فيها أحب إلى الله من هذه الأيام العشر، قالوا: يا رسول الله ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله إلا رجل خرج بماله ونفسه فلم يرجع من ذلك بشيء" رواه البخاری، كه به‌ڕوونی ده‌فه‌رموێت: (العمل الصالح)، واته: كاری خێر‌و چاكه، جا هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بێت‌و، شه‌رع باسی كردبێت. له فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه‌یشدا، كه ئیمامی ئه‌حمه‌د له ئیبن عومه‌ڕه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه، هاتووه: (ما من أيام أعظم عند الله، ولا أحب إليه من العمل فيهن، من هذه الأيام العشر، فأكثروا فيهن التهليل والتكبير والتحميد)
بۆچی ئه‌م رۆژانه گه‌وره‌و پیرۆزن؟
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسكرا، ئه‌م چه‌ند رۆژه كات‌و ساتی جێبه‌جێكردنی روكنی پێنجه‌می ئیسلامه، كه به ملیۆنه‌ها خه‌ڵك له یه‌ك سات‌و له‌یه‌ك شوێن كۆده‌بنه‌وه‌و فه‌رمانی خوا جیێبه‌جێ دهكهنو، گه‌ردن كه‌چی خۆیان ده‌نوێنن له شوێنێك كه مهنزڵو شوێنی پێغه‌مبه‌رانه –سه‌لامی خوایان لێبێت-، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له رۆژانی عه‌ڕه‌فه‌و قوربانی له‌خۆ ده‌گرێت، كه پێغه‌مبه‌ر –دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: (إن أعظم الأيام عند الله تعالى يوم النحر، ثم يوم القر) رواة ابوداود، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدًا من النار من يوم عرفة، وإنه ليدنو ثم تباهى به‌م الملائكة...) رواة ابوداود، هه‌ر ده‌رباره‌ی رۆژی عه‌ڕه‌فه ده‌فه‌رموێت: (صيام يوم عرفة: إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي بعده، والسنة التي قبله) رواه مسلم والترمذي.
ئیبن حه‌جری عه‌سقه‌لانیش ده‌فه‌رموێ: ئه‌م رۆژانه بۆیه لای خوا گه‌وره‌و به شكۆن، چونكه هه‌موو پهرستشو ئه‌ركه‌كانی ئیسلام له‌م كاته‌دا كۆبوونه‌ته‌وه: نوێژ‌و، رۆژو و، خێروسهدهقهو، حه‌ج، كه هیچ كاتێكی دیكه به‌م شێوهیو كۆنابنه‌وه، مه‌گه‌ر له رۆژانی نۆمینه‌ی حاجیان نه‌بێت، كه رێزدارترینی رۆژانی سه‌ر دونیان.
له‌م رۆژانه‌دا چی بكرێت؟
ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ هه‌ركاتێك هه‌ریه‌كێك له ئێمه ده‌گاته یه‌كێك له‌و وێستگه‌و خه‌ڵاته خواییانه - ی، كه بریتین له رۆژه شكۆدارو پڕخێرو به‌ره‌كه‌ته‌كانی: هه‌ینی‌و، شه‌شه‌ڵان‌و، نۆمینه‌ی حاجیان‌و، مانگی ره‌مه‌زان- ئه‌وه خوای گه‌وره نیعمه‌تێكی بێ ئه‌ندازه‌ی پێبه‌خشیووه‌و، هه‌لێكی گه‌وهه‌رداری داوه‌تێ، كه ته‌نها مردووه‌كانی نێو گۆڕ هه‌ستی پێده‌كه‌ن، چ به‌خششێكیان له‌كیس چووه، بۆیه ئێمه كه ئیستا سوپاس بۆ خوا زیندووین ده‌بێ ئه‌م فرسه‌ته له‌كیس نهدهینو، به كاره خێر‌و چاكه‌كانمان توێشوێك بۆ رێگه‌ی قیامه‌ت هه‌ڵگرین.
دیارترینی سوننهتو ئه‌ركه‌كانی ئه‌م رۆژانه ئه‌مانه‌ن:
1- حه‌جی ماڵی خوا.
2- به رۆژووبوونی سوننه‌ت.
3- خێر‌و سه‌ده‌قه‌و به‌خشین.
4- زیكركردن‌و، دوعا‌و پاڕانه‌وه. |