دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (بزاو) له ژماره (22) شیعرێكی بڵاوكردۆته‌وه، كه قسه به وه‌زیری ئهوقافو كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، كه گوایه شیعره‌كه له‌لایه‌ن (مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆمانی) نووسراوه، ناوبراو له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
مه‌لا جه‌عفه‌ر حاجی خدر چۆمانی له لێدوانێكیدا تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی زانایان گووتی: ته‌نها یه‌ك مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆمانی هه‌یه، ئه‌ویش منم، منیش تاكو ئێستا شیعر‌و نووسینم له رۆژنامه‌كان نییه، بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی بزاوهوه، ده‌چێته خانه‌ی تهشهیرو سوكایه‌تیكردن به منه‌وه، كه به مافی خۆمی ده‌زانم هه‌موو رێگا یاساییه‌كان بگرمه به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌شهیره‌ی رۆژنامه‌كه به منی كردووه، یان ئه‌وه‌ته ده‌بێ بیسه‌لمێنێ، كه مه‌لا جهعفهرێكی دیكه‌ی چۆمانی هه‌یه، له كاتێكدا ته‌نها من (مه‌لا جه‌عفه‌ری چۆمانی)م، هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌واڵه ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش روون ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و به‌ڕێزانه به ده‌سپاكی كاره‌كانیان ناكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر به وێنه‌وه بۆمانی روون نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا من داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه تۆمار ده‌كه‌م، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان ده‌ركه‌ون، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مه به كاری پیرۆزی رۆژنامه‌وانی نه‌كرێت.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه باشترین په‌یوه‌ندی و رێزمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌یه‌و، به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌و، خودی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف، هه‌میشه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئهوقافین.
|