دڵنیابه‌كلیلی خوا ناسین خۆناسینه،وه‌ك وتراوه(من عرف نفسَه ُقدربَهُ عرفَ )دیاره هیچ شتێ له خودی خۆت له‌خۆت نزیكترنیه،جاكه‌خۆت نه‌ناسی چۆن كه‌سی ترده‌ناسی؟له‌وانه‌یه بڵێی خۆم ده‌ناسم،به‌ڵام هه‌ڵه ده‌كه‌ی!ئه‌وناسینه‌ی كلیلی خواناسینه‌بریتیه‌له‌وه‌ی كه‌بزانی له‌كوێ هاتوی؟ بۆچی هاتوی؟بۆكوێ ده‌ڕۆی؟وه‌بزانی به‌خته‌وه‌ریت چیه‌وله‌چیدایه؟وه‌به‌دبه‌ختیت چیه‌وچۆن ده‌توانی خۆتی لێ بپارێزی؟ نه‌ك خۆناسینی دیماگۆجی وسیاسیانه‌كه‌نوێنه‌ری خۆیان نین ئه‌وانه! یان خۆناسینی ئاژه‌ڵانه‌كه‌ته‌نها ڕواڵه‌تی جه‌سته‌ولاشه‌ی ده‌زانێ و كه‌برسی بووده‌خواو كه‌توڕه بووبه‌شه‌ڕدێت وكه‌ئاره‌زوی جوڵاجوت ده‌بێت، له‌وڕه‌وشتانه‌دا ئێمه‌و ئاژه‌ڵ هاوبه‌شین، بزانه تۆخاوه‌نی كام له‌م ڕه‌وشتانه‌ی:
1ـ به‌خته‌وه‌ری ئاژه‌ڵان له‌خواردن وخه‌وتن وجوت بون دایه
2ـ ڕه‌وشت وبه‌خته‌وه‌ری دڕندان له‌كوشتن ولێدان ودڕین وبڕین دایه
3ـ خواردن وبه‌خته‌وه‌ری دێوان وشێتان له‌دزی وفزی وشه‌ڕوئاژاوه‌دایه
4ـ ڕه‌وشت وبه‌خته‌وه‌ری فریشته‌كان ڕۆچونه له‌سه‌یری سیمای خاوه‌نی خۆیان كه‌خوایه، كه‌به‌ندایه‌تی یه بۆخودای خۆیان .
جابزانه شوێن كه‌وته‌ی كامیانی له‌وچوارانه
****************************************
بێ ده‌نگی
وتراوه كه‌ئه‌گه‌ر قسه‌كردن زیوبێ بێده‌نگی زێڕه،چونكه ده‌بێت مرۆڤ گوێگرتنی زیاتربێت له‌قسه‌كردن،چون زمان یه‌كه‌وگوێكه‌دوانه واته:یه‌ك قسه بكه‌ودوان بزانه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ست بێت هه‌ڵوێستی بێده‌نگی یه‌به‌رامبه‌رپێشهات وڕوداوه‌كان كه‌ماناكه‌ی به‌پێی بارودۆخ وهه‌لومه‌رجی ئه‌وسات وكاته ده‌گۆرێ: هه‌ندێ جاربێده‌نگی نیشانه‌ی ڕازی بونه، هه‌ندێ جارنیشانه‌ی بێده‌سه‌ڵاتیه، هه‌ندێ جاریش هونه‌ری سیاسه‌ت كردنه كات به‌سه‌ربردنه، هه‌ندێ جاربێده‌نگی تاوانه وه‌ك شاردنه‌وه‌ی شایه‌تی ڕاست وبێده‌نگی له‌به‌رامبه‌رحه‌قدا شه‌یتانی لاڵه. |