پاش نیوهرِۆی 13/1/2011 له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان, كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر یه‌كه له (یه‌كێتى زانایانى ئایینی ئیسلامی كوردستان, یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد, هه‌ردوو لیژنه‌ى ئه‌وقاف و رۆشنبیری له په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان) بهرِێوهچوو.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارى هه‌موولا بوو له گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته گرژییه‌ى كه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه له‌نێوان نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانى ئایینی‌دا دروست ده‌بێت.
به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه, كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته رێگه له‌هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكى زیاتری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بگیرێ و رێگه نه‌درێت كه زیان به یهكرِیزی و ته‌بایی و ئاسایشی كۆمهلاَیهتى هه‌رێمى كوردستان بگات.
كۆبوونه‌وه‌كه داواى لهههموولا كرد كه به گیانى به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى بالاَى گه‌لى كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ى له‌به‌رچاو بگرن و به‌گیانى یه‌كتر قبوڵكردن و پاراستنى یهكرِیزی و ته‌بایی خه‌ڵكى كوردستان و له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ستیاری قۆناغه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی رێزگرتن له پیرۆزییه ئایینییه‌كان و له‌هه‌مان كاتدا رێزگرتن له ئازادى رادهربرِین و رۆژنامه‌گه‌رى له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و یاساكاندا.
به‌شداربووانى كۆنگره‌كه داوایان كرد كه هه‌م مامۆستایانى ئایینی و هه‌م نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان دوور له كردار و په‌رچه‌كردار (فعل و ردفعل) و یه‌كتر ئیستفیزاز كردن نووسین و وتاره‌كانیان دابرِێژن و دوور بن له سه‌نگه‌ر له یه‌كتر گرتن و تۆمه‌تبار كردنى یه‌كتر, كه ئه‌مه‌ش له یه‌كترازان و خوانه‌خواسته كێشه‌ى گه‌وره‌تری لىَ ده‌كه‌وێته‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برِیاریدرا كه ئه‌و جۆره دانیشتن و دیدارانه درێژه‌یان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه له یه‌كتر حاڵیبوونی زیاتر دروست ببێت و رێگه بگیرێت له‌هه‌ر ده‌رهاویشته‌یه‌كی خراپ.
هه‌ولێر
13/1/2011 |