لاشه‌ی ئینسان هه‌ر چه‌نده گه‌وره یاگچكه، قه‌ڵه‌و یا لاواز، به‌هێزه یا بێ هێز بێ چه‌ند شتێكی نادیارومانهوی كۆنتڕۆڵ وتهحهككومی ده‌كا، به‌چاكه یا به‌خراپه به‌كاری دێنێ وسهیتهڕهی ده‌كاته سه‌ر، ئینسان شتێكی زاهیری وماددیه، هه‌ندێ شتی تری مه‌عنه‌وی په‌نهانی لاشه‌ی ئینسان هه‌ڵده‌سوڕێنن كه ئه‌مانه‌ن.
1- ئه‌قڵ: له ئینساندا زۆر ده‌وری هه‌یه، سه‌ردارو ڕابه‌رایه‌تی ئینسان ده‌كا، لاشه‌ی بێ ئه‌قڵ بێ گیانه، بۆوێنه كه‌سێك (شتێ) هه‌رچه‌نده لاشه‌ی گه‌وره وبه‌هێز بێ، به‌لام خاوه‌نی چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤایه‌تی نی یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی له‌سه‌ر خۆ نی یه، ئینسانی شێت ونائاقڵ كرداری ناشایستهوسهیر ده‌كات، ئه‌قڵ ئینسان كۆتڕۆڵ وئاراسته ده‌كات.
2- غیره‌ت: غیره‌ت وجورئه‌تی تایبه‌تی ئینسان ڕۆڵی زۆری له هه‌ڵسوڕاندن وئاراسته وكۆنتڕۆڵ كردنی داهه‌یه.
3- غه‌ریزه: ڕهمكهكانی چاكوخراپهكانی ئینسان ڕۆڵیان لهجوڵاندن وههڵسوڕاندنی ئینسان دا هه‌یه.
4- هێز: هه‌موو ئینسانێك كۆمه‌ڵێ هێزی مانه‌وه‌ی وشاراوه‌ی هه‌یه‌كه كارده‌كاته سه‌ر لاشه‌ی ئینسان وجوڵه‌ی پێده‌كات.
5- سۆزوپهرۆش: بێگومان عاتیفه‌و حه‌ماسه‌تی ئینسان رۆڵ وكاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسوڕاندنی.
6- ده‌مارگیری: هه‌موو ئینسانێك جۆرێ له‌ڕه‌گه‌ز په‌رستی وده‌مارگیری هه‌یه، پابه‌نده به‌شتێك وبه پیرۆزی ده‌زانێ، واته ئه‌گه‌ر لێ ی داگیربكرێ وزهمی بكرێ سهرودڵا وده‌ماری پێ ده‌گیرێ.
7- خۆشه‌ویستی: غه‌ریزه‌ی خۆشه‌ویستی وڕق لێ بوونه‌وه كارله‌سه‌ر ئینسان ده‌كا.
8- نه‌رمی وتوڕه‌یی: هه‌موو ئینسانێك به‌شێك له‌سیفه‌تی نه‌رمی وتوڕه‌یی هه‌یه كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌قڵا ولاشهو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی.
9- خۆشی وناخۆشی ناوناخی مرۆڤ كار له‌دڵا وده‌روون ولاشهو په‌یكه‌ری مرۆڤ ده‌كات.
10- سه‌برو قه‌ناعه‌ت: ڕازی بوون وناڕازی بونی ئینسان به‌كێشه‌و به‌شی ژیانی كارله ژیان ولاشهوههلسوكهوتی ئینسان ده‌كات. |