ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماومانه بۆ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، رۆژی گه‌وره‌و پڕ خێرن پێویسته موسڵمانان به جددی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن چۆن زۆرترین خێر‌و چاكه‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن، لێره‌دا ئێمه باس له گه‌وره‌یی ئه‌و ده رۆژه ناكه‌ین، چونكه زۆربه‌مان له وتاری رۆژانی هه‌ینی گوێمان له مامۆستایانمان بوو، كه چۆن وه‌سفی ئه‌و رۆژانه‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریشمان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زڵی ئه‌و ده رۆژه بزانن، كاتێك ده‌فه‌رمووێت: (گه‌وره‌ترین رۆژانی دونیا ئه‌و ده رۆژه‌ن) به‌زار ریوایه‌تی كردووه‌و فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه.
به‌ڵام بابێین قسه له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه باشانه بكه‌ین، كه له‌و رۆژانه سووننه‌تن، لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی باش، وه‌ك:
یه‌كه‌م: سوپاسگوزاری بۆ خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی ئه‌و رۆژانه‌ی پێداین، چونكه پێدانی دهرفهتو هه‌روه‌ها دیاریكردنی چه‌ند رۆژی تایبه‌ت بۆ چه‌ند قاتی عیبادهت، نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی خواییه، كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س هه‌ر د‌رك به گه‌وره‌یی ئه‌و رۆژانه ناكات، كه‌واته ئێمه له دوو لاوه شوكرانه‌ی خوا ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م له‌وه‌ی ئه‌و رۆژه پرَ خێرانه‌ی پێبه‌خشین، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نه‌بووین، كه غافڵو بێ ئاگان.
دووه‌م: تۆبه‌كردن‌و په‌شیمانبوونه‌وه، چونكه كاتێك سوپاسگوزاری نیعمه‌ته‌كانی خودا بووین‌و، شوكرانه‌ی خوامان كرد، پێویسته به كرده‌وه باشه‌كان بیسه‌لمێنین، كه ئێمه وشیارو شوكرانهبژێرین، كلیلی هه‌موو كرده‌وه باشه‌كانیش تۆبه‌كردنه، ناكرێ ئینسان خۆی به تۆبه‌كار بزانیت‌و كه‌چی له گوناهیش به‌رده‌وام بیت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (فَأَمَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَعَسَى أَنْ يَكُونَ مِنَ الْمُفْلِحِينَ) ئه‌وه‌ی تۆبه دهكاتو ئیمانداره‌و كرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه له كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كانه.
سێیه‌م: هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی باش به شێوه‌یه‌كی ره‌هایی، واته كار بۆ كرده‌وه‌ی باش بكه‌ین به گشتی، نه‌ك ته‌نها چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی، بۆ نموونه زه‌رده‌خه‌نه له‌و رۆژانه به كاری باش بزانه، هاوكاری هه‌ژارێك، په‌ڕاندنه‌وه‌ی نابینایه‌ك... چونكه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (مَا مِنْ أَيَّامٍ العَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ العَشْرِ) واته هیچ رۆژانێك نینه (كرده‌وه‌ی باش)یان تێدا به‌خێر بیت وه‌ك ئه‌و ده رۆژه، لێره‌دا پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر كرده‌وه‌ی باشی ناوبردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیبه‌ستێته‌وه به ته‌نها چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك.
چواره‌م: نوێژكردن، چونكه نوێژ له‌لایه‌كه‌وه ده‌چێته ناو كرده‌وه‌ی باش‌و به‌شێكه لێیه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئه‌و ده رۆژه باسیان لێ,ه كراوه وه‌ك قورئانخوێ،دن‌و زیكر‌و یادی خوا، هه‌موو ئه‌وانه له نوێژدا هه‌نه، كه‌واته خێرێكی گه‌وره‌یه زۆر نوێژ ئه‌نجام بده‌ی، خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا ده‌فه‌رمووێت: (وما يزال عبدي يتقرّب إليَّ بالنّوافل حتّى أُحبَّه) واته به‌رده‌وام به‌نده‌ی من به‌هۆی نوێژه سوننه‌ته‌كان له من نزیك ده‌بێته‌وه تا خۆشم ده‌وێت.
پێنجه‌م: ئه‌نجامدانی حهجو عومره له‌و ده رۆژه، ئه‌وه بۆ ئه‌وانه‌یه، كه سه‌فه‌ری حه‌جیان بۆ رێككه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش با دوعا بكه‌ین، خوای گه‌وره به قسمه‌ت هه‌موو موسڵمانانی بكات.
شه‌شه‌م: به رۆژووبوونی ئه‌و ده رۆژه، زانایان ده‌فه‌رموون چونكه له‌گه‌ڵ كرده‌وه باشه‌كان حسێب ده‌كرێت، به‌ڵكو باشترین كار‌و كرده‌وه‌یه، چونكه خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی دهقهرمووێت: هه‌موو كرده‌وه‌ی به‌نی ئاده‌م بۆ خۆیه‌تی، ته‌نها رۆژوو نه‌بێت بۆ منه، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌و 9 رۆژه به رۆژوو بووه، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی پیرۆز هاتووه: (أنّ النّبي صلّى الله عليه وسلّم كان يصومُ يومَ عاشوراءَ، وتسعًا مِن ذي الحِجّة، وثلاثَةَ أيّامٍ مِن الشّهرِ؛ أوَّلَ اثْنين مِن الشَّهرِ؛ وخَمِيسَيْنِ) واته به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر سهلاتو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت به‌رۆژوو ده‌بوو له رۆژی عاشوراو نۆ له زیلحیججهو سێ رۆژی هه‌موو مانگێك‌و یه‌كه‌م دوو شه‌می سهرهمانگو دوو پێنج شه‌مه). ئه‌بو داود ریوایه‌تی كردووه‌و ئه‌لبانی به سه‌حيحی داناوه. هه‌روه‌ها عه‌بدوڵای كوری عومه‌ری تێیدا به رۆژوو ده‌بوو.
حه‌فته‌م: رۆژووی عه‌ره‌فه.
ئه‌و رۆژه هه‌ر زۆر گه‌وره‌یه، عائیشه‌ی دایكمان ده‌گێڕێته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا سهڵاتو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی: هیچ رۆژێك نییه خوای گه‌وره زۆرترین به‌نده‌كانی خۆی تێدا ئازاد بكات له ئاگر، ئه‌وه‌نده‌ی رۆژی عه‌ره‌فه، خوای گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه‌و شانازی به‌سه‌ر فریشته‌كانه‌وه دهكاتو، ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وانه چیان ده‌وێت).
هه‌شته‌م: زیكر‌و یادی خوا، مه‌به‌ست له زیكری خوا هه‌موو جۆرهكانیهتی، وه‌ك خوێندنی قورئان‌و ته‌كبیر لێدان‌و گووتنی سوبحان اللهو لا اله الا اللهو الحمد للهو پاڕانه‌وه‌و دوعاكردنو ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوونكردن. پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (ما مِن أيّامٍ أعظمُ عند الله ولا أحبُّ إليه العمل فيهنَّ مِن هذه الأيّام العشْر، فأكثروا فيهنَّ مِن التّهليل والتّكبير والتّحميد) هیچ رۆژه‌ك گه‌وره‌تر نییه له‌لای خوا‌و كاری چاكی تێدا خۆشه‌ویستتر نییه وه‌ك ئه‌و ده رۆژه، بۆیه زۆر تههلیلو ته‌كبیرو تهحمیدی تێدا ئه‌نجام بده‌ن. ئیمامی ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی كردووه.
نۆیه‌م: قورئان خوێندن.. ئه‌وه له هه‌موو زیكرێك خێرترو تایبه‌تتره.
ده‌یه‌م: شه‌ونوێژ.. چونكه گومان له‌وه نییه كرده‌وه‌ی باش له‌و ده شه‌وو رۆژه خێره، شه‌ونوێژیش یه‌كێكه له عیباده‌ته گه‌وره‌كان.
یازده‌هه‌م: قوربانیكردن... دیاره ئه‌و رۆژانه خۆ ئاماده ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ژنی قوربان قوربانییه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
دوازده‌هه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به ته‌مای قوربانیكردنه، سوننه‌ته له‌و رۆژانه نینۆكو پرچی نه‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ كَانَ لَهُ ذِبْحٌ يَذْبَحُهُ، فَإِذَا أُهِلَّ هِلاَلُ ذِي الحِجّةِ، فَلاَ يَأْخُذَنَّ مِنْ شَعْرِهِ وَلاَ مِنْ أَظْفَارِهِ شَيْئًا، حَتَّى يُضَحِّي) ئه‌وه‌ی قوربانیه‌ك سه‌رببڕیت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی مانگی زیلحیججه، هیچ له پرچو نینۆكه‌كانی نه‌كاته‌وه، تا قوربانیه‌كه ئه‌نجام ده‌دات. ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردووه.
سێزده‌هه‌م: رۆژانی جه‌ژن ئیستیغلال بكه‌ن بۆ كردنی عه‌مه‌لی خێر‌و كاری باش، به‌وه‌ی بچنه نوێژی جهژنو، سه‌ردانی خزمان‌و ئه‌نجامدانی سه‌ده‌قه‌و خێر‌و چاكه‌و، په‌ند وه‌رگرتن له رووداوه‌كه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمو، نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له خوای گه‌وره. ئه‌وانه جگه له قوربانیكردن ئه‌وانه‌ی دیكه به به‌رده‌وامی له‌و رۆژانه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وانه چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی باشی ئه‌و ده رۆژهنه، به‌ڵام هه‌رچی كرده‌وه‌ی باشه له‌و رۆژانه خێره، چونكه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت باسی هه‌موو كرده‌وه‌ی باشی كردووه.
تێبینی: بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودم وه‌رگرتووه له بابه‌تێك به‌ناونیشانی: كرده‌وه‌كانی ده رۆژی سه‌ره‌تایی مانگی زیلحیججه.. له نووسینی موحه‌مه‌د حوسێن حه‌دادی جه‌زائیری. |