ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ زاناینی ئاینی كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 13-1-2011 به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی شه‌قلاوه‌، لقه‌كه‌مان له‌گه‌ل مامۆستایانی ئاینی شه‌قلاوه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، تیایدا باس له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كراو، رۆلی مامۆستایان له‌ بواری خزمه‌ت و به‌ره‌و پێشبردنی ئاین و میلله‌ت كراو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كرێ‌ له‌ هه‌ر بوارێكی پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت به‌ ئاین‌و نیشتیمان.

دواتر به‌یه‌كه‌وه‌ باس له‌ چه‌ندین بابه‌ت‌و پرسی گرنگی تایبه‌ت به‌ئاین‌و په‌یوه‌ست به‌ ئه‌وقاف‌و لقی یه‌كێتی زانیان تاوتوێ‌ كراو، چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دۆزرایه‌وه‌.