[بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ؤأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِاْلحَجِّ يَأْتُوكَ رِجالاً ؤعَلَي كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجّ عَمِيقٍ]الحج 27.
وه‌رز وه‌رزی حه‌ج و زیاره‌تی به‌یت و ته‌سلیمبوونه و فه‌سڵیش فه‌سڵی چوونه به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی (رَبُّ البَیت)ه‌وه، وه‌رز وه‌رزی زیاره‌تی ڕه‌وزه‌ی مونه‌ووه‌ره‌یه و فه‌سڵیش فه‌سڵی درود و سه‌ڵاواتدانه له سه‌ر گیانی گڵكۆی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مه‌دینه، وه‌رز وه‌رزی هیجره‌ته له دڵوابهستهییهكان و فه‌سڵیش فه‌سڵی دڵپهیوهستبوونه به مهعنهوییهتهكانهوه، وه‌رزی ئێسته وه‌رزی دابڕانه له مه‌خلوق و له زه‌وی، فه‌سڵیش فه‌سڵی په‌یوه‌ستبوونه به خالیق و به ئاسمان و مه‌مله‌كه‌تی فریشته پاكهكانهوه، ئه‌مێستا وه‌رزی هیجره‌ت و پێ بڕینه له زه‌وی و فه‌سڵی هه‌ڵزنین و خۆسووینه له ئاسمان، وه‌رز وه‌رزی به‌جێهیشتنی حه‌زه‌كان و ئازیزه‌كان و فه‌سڵیش فه‌سڵی دیدار و ژوانی مه‌عبودی ئازیزتر له گیان و لیقای یاری بێ هاوتایه، هه‌نووكه وه‌رزی به‌جێهیشتنی حه‌زه‌كان و فه‌سڵی ده‌ستخستنی خواستهكانه، وه‌رزی چاندنی شه‌تڵ و نه‌مامی دوعا و نزا و ڕازه‌كان و فه‌سڵی دروێنه‌ی خه‌له و خه‌رمانی تكا و نیاز و چنینه‌وه‌ی میوه‌ی نهوازشهكانه، وه‌رزی دڵبهخشینه به خوا و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خوا و فه‌سڵی دڵدانه‌وه و دڵنه‌وایی كردنه، وه‌رزی گیانبه‌خشین و فه‌سڵی بووژانه‌وه‌ی ڕۆح و گیانه...
به‌ڵێ دڵ تینووه‌كان! ئێستا شای وه‌رز و فهسڵهكانه و وه‌رز وه‌رزی سه‌فه‌ره، سه‌فه‌ری چوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه، فه‌سڵیش فه‌سڵی به‌جێمان و توانه‌وه، وه‌رزی سه‌فه‌ری خۆناسین و خۆدۆزینه‌وه، فه‌سڵی سه‌فه‌ری سه‌وزبوون و بوژانه‌وه، وه‌رزی سه‌فه‌ری به‌هاری بوون و گه‌شانه‌وه، فه‌سڵی سه‌فه‌ر بۆ سجود و قعود و قیام و هه‌ستانه‌وه، وه‌رزی سه‌فه‌ره بۆ مه‌مله‌كه‌تی نزا، فه‌سڵی به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ دوانگه و ته‌پۆڵكه‌كانی دوعا، وه‌رزی فڕین و باڵگرتنهوهیه بۆ سه‌ر چیای عه‌ره‌فات و یادكردنه‌وه‌ی خوتبه پڕ خه‌مه‌كه‌ی (حوججهتولویداع)و خه‌م و هه‌نسك و حه‌سره‌ته‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خودا، بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان و یارانی ڕێگه‌ی حه‌ق و خودا.
به‌ڵێ ئێسته وه‌رزی سه‌فه‌ركردنه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تاوێڕه به‌رده‌كانی توله ڕێگه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كانی (سه‌ور) و (حه‌ڕا)، وه‌رزی سه‌فه‌ره بۆ خۆڕامووسین له (به‌رده‌ڕه‌شه‌كه)و خاك و تۆزی مزگه‌وته‌كه‌ی قوبا، فه‌سڵی سه‌فه‌ره له (مههبهتی وه‌حی)و بانگه‌وازه‌وه بۆ مه‌مله‌كه‌تی (وه‌سیقه‌ی مه‌دینه)و یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت و ده‌ستووری ئیسلامی، وه‌رزی سه‌فه‌ره بۆ ته‌یكردنی چیا و ته‌پۆڵكه و دۆڵ و شیوه‌كانی (ئوحد و به‌در و خه‌نده‌ق و شیوی ئه‌بو تالیب) و تێپهڕوون و وه‌ستان له‌به‌رده‌م گۆڕستانی به‌قیع و گڵكۆی یاره ئازیزه‌كان و خوێندنی زیكری (ألسَّلامُ عَلَيْكُمْ يا دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ، ؤاِنَّا اِنْشَاوَاللهُ بِكُمْ لاحِقُونَ.)
خه‌ڵكینه دا وه‌رن و با له‌م وه‌رزی سه‌فه‌ری حه‌ج و زیاره‌تی به‌یت و ڕه‌وزه نورینهدا، ڕاوێژ و دهردهدڵێك به یه‌كدی بكه‌ین، وه‌رن ببینن و بزانن كه منی (بێ دڵ) چیم دیتووه و چی ده‌بینم؟! چیم بیستووه و چی ده‌بیستم؟! ئه‌رێ ئێوه بیستووتانه خه‌ڵك ئاو بخواته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تینووتربێ؟ بینووتانه كه‌سێك بچێته دیداری یار و برسیتر بێت و له‌و سه‌ره‌وه كه دێته‌وه ته‌نها قاوغه‌كه‌ی بێ؟ ئه‌ی بیستووتانه كه (مه‌حوی) ئه‌هلی دڵ و دڵبهخشین به خاوه‌نی دڵ، وه‌ك زائیرهكانی به‌یت و (حاجی)یه دڵدار و (بێ دڵ)ه‌كان ده‌ڵێ:
له‌گه‌ڵ دڵ چووم و بێ دڵ دێمه‌وه ئه‌م گه‌وهه‌ره یاڕه‌ب
له‌وێ كه‌وت و به‌جێ ما، یا له‌ڕێ كه‌وت و بێ جێ كه‌وت؟
من له مێژه و له‌وه‌تی تۆزقاڵێك فامم كردووه‌ته‌وه، وا ده‌زانم و دڵنیام كه هه‌ركه‌س چووه حیجاز و مه‌مله‌كه‌تی (مه‌ككه) و (مه‌دینه)ی شاری كۆچه‌ر و پشتیوانه‌كان و به دڵ و جه‌سته و گیانی ته‌واف و زیاره‌تی (به‌یت و كه‌عبه) و (ڕه‌وزه)ی مونهووهرهی كرد، ئیدی دڵی له‌وێ به‌جێ ده‌مێنێ و (بێ دڵ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌مله‌كه‌ت و زادگه و ناو ماڵ و مناڵی، چونكه ئه‌و دڵه هه‌ر قابیل به‌وه‌یه كه له‌و شوێنه به‌جێ بمێنێ و وابه‌سته‌ی ئه‌و شوێنه پیرۆزانه بێت.
من له مێژه بیستوومه و بنیوومه كه خه‌ڵكی ئاو ده‌خۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تینوویه‌تییان بشكێ، به‌ڵام من سه‌یرم پێ دێ و ئه‌بڵه‌ق و سه‌رسام ده‌بم كه ده‌بیستم و ده‌بینم حاجی و عومره چییه‌كان كه ده‌چنه به‌یت و ئاوی زه‌مزه‌م ده‌خۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تینوویه‌تیان بشكێ، ده‌بینم و ده‌بیستم كه گه‌لێك تینووتر و برسیتر ده‌بن، له تاو تینوویه‌تی و تامه‌زرۆییان بۆ ئه‌و ئاوه زوڵاڵ و شیفابه‌خشه و برسییه‌تییان بۆ هه‌ڵمژینی هه‌وای پاكی گیانبه‌خشی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته و پڕكردنی سییه‌كانیان له‌و هه‌وا و نه‌فخه ئیلاهی و ڕۆحانییه، په‌له‌یانه جارێكی دیكه ڕوو له‌و مه‌مله‌كه‌ته بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌كانی ناو ماڵه‌كه‌یان بووه، یاخود به قه‌رزكردن و داوای پاره و هاوكاری له مناڵ و كه‌س و كاره‌كه‌یان بێت، ده‌یانه‌وێ جارێكی دی به‌و مه‌مله‌كه‌ته نورانییه شاد ببنه‌وه و له‌وێ جارێكی دی ببوژێنه‌وه.
ئه‌رێ خه‌ڵكینه ئه‌وه چ سڕڕێكه كه هه‌ر كه‌س ده‌چێته ئه‌وێ، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمانهكهیی و بۆ ناو ماڵ و مناڵ و كه‌س و كاره‌كه‌ی، ئه‌و ده‌م گه‌وره‌ترین خۆزگه و خه‌م و ئاواتی ئه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه بچێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه پیرۆزه، ئاخر خۆ ئه‌وێ نه باخ و نه بێستان و نه ده‌ریا و نه ده‌ریاچه و نه ڕووباری لێ نییه، به‌ڵكو ته‌نها بیابان و كه‌ژ و كێ‌و و زیخ و لم و به‌رده‌ڵانه، ئه‌دی چ سیڕڕ و هێز و جازیبهێیكه ئه‌م خه‌ڵكه بۆ لای خۆی كه‌مه‌ندكێش ده‌كات؟! خودایه ئه‌وه چ جازیبهیهكه وا ئه‌م برسی و تینوانه كه‌مه‌ندكێش ده‌كات؟ توخودا خه‌ڵكینه هه‌ركه‌س ئه‌م سیڕڕ و جازیبهیهی بۆ ده‌ركه‌وت ئێمه‌ی لێ وئاگادار بكاته‌وه و بێبه‌شمان نه‌كات له‌و هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره.
خوایه‌گیان! ده‌سا ئێمه‌ش ده‌عوه‌ت و بانگهێشتی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ت و سفره و خوانه نورانی و مه‌عنه‌وی و ڕۆحانییه بكه، ئیلاهی! به لوتف و كه‌ره‌می بێ سنوورت كه‌مه‌ندكێش و پاگیری ئه‌و خاك و مه‌مله‌كه‌ته نورانی و پڕ یاده‌وه‌ری و سهروهرییهمان بكه و بمانكه به حاجی، له‌وه‌ش زیاتر به كردنه سه‌ری (تاجی زێڕینی حاجی) بمانكه به یه‌كێك له به‌نده (ناجی) و سهرفرازهكانت و له (فیرده‌وس) و (عیللیین)دا بمانحهوێنهرهوه و له‌وێش به لیقا و دیداری نورینت شه‌ره‌فمه‌ندمان بكه... ئامین.
***** |