جووڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، دوای بوونی به سه‌رۆكی ئه‌م یه‌كێتیه به‌شێوه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گرو به‌رجه‌سته‌ن، زیاده رۆیی ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێیین چالاكترین ئۆرگان‌و توێژی هه‌ڵسوڕاوی ناو كاری رێكخراوه‌یی ئه‌م كوردستانه‌ن له ئێستادا.
نامانه‌وێت له رۆڵی ئه‌وانه‌ی پێش سه‌رۆكی ئه‌م یه‌كێتیه كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام كه مانگ دیار بێت پێویست به ئاماژه ناكات، جوڵه‌ی ئه‌م ناوه‌نده له‌سه‌ر ماف‌و داخوازی توێژی مه‌لاكان نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو ئه‌كتیڤكردنی ئه‌و توێژه‌یه به شێوه‌یه‌كی دیار له نێو سه‌رجه‌م كایه‌كانی سیاسی‌و ئابووری‌و ئاوهنكردنهوهو ته‌نانه‌ت له فه‌تواو بڕیاری سیاسی گرنگیشدا.
كاتێك دانیشتوانی كوردی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه، هه‌ر خێرا یه‌كێتی زانایان به سه‌ڵته‌و مێزهریسپی شان به شانی براكانیان له هێه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌ریان ده‌كه‌نه‌وه‌و هێزێكی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌یان پێده‌به‌خشن.
كاتێك بانگهێشتی وڵاتی ئێران ده‌كرێن بۆ به‌ژداری كردن له كۆنگره‌یه‌ك، رازی نابن ته‌نها له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشن‌و به‌شدارییه‌كه‌یان تهشریفاتیو بۆ رواڵه‌ت بێت، به‌ڵكو داوای وتاریش ده‌كه‌ن، وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی كورد له جیهانی ئیسلامی‌دا، كاتێكیش په‌راوێز ده‌خرێن به شێوه‌یه‌كی ده‌مارگیرانه‌و به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، ئه‌وا هه‌ڵوێستی مهردایهتیو كوردایه‌تی دهنوێننو كۆنگره جێده‌هێڵن.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێكن له خه‌رواری زۆر‌و زه‌به‌ندی ئه‌و شاكاره باشانه‌ی كه به‌راستی جێی رێز‌و هه‌ڵوه‌سته‌ن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر تا دوێنێ پێمان وابووبێ مه‌لای كورد كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئه‌ركه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، كه به قسه‌ی هه‌ندێك به‌ناو رۆشنبیر به رۆڵی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه رۆڵی مه‌لا له‌مرۆدا هیچ كه‌متر نیه له رۆڵی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه تا دوێنێ به‌سه‌ر چیاكانه‌وه بوون‌و به‌رگریكردنیان له خاك‌و گه‌ل هه‌ڵبژارد بوو، به‌ردیان كردبوو به سهرینو ئه‌شكه‌وتیش جێ وچانی باڵایان بوو.
بۆیه ئه‌بێ كار‌و كرداره جوانه‌كانیان به‌رز بنرخێنین له پێناو ههوڵو به‌رهه‌می باشتر‌و زیاتر جۆشدانی ریزه‌كانی كوردایه‌تی‌و یه‌كخستنی سه‌رجه‌م تواناكانی گشت توێژه‌كان، نه‌خاسمه رۆڵی مه‌لا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، كه به باوه‌ڕه‌وه ده‌ڵێین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه به هۆی پێگه ئایینیه‌كه‌یان. |