داوا له مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌م كه داوای كۆمه‌كی بكه‌ن بۆ تازه زاواكان!
پێشینانمان گوتویانه: (ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به پار)، ئه‌مڕۆ به‌ساڵ نیه به‌ڵكو ده‌توانین ئێمه له‌م رۆژگاره‌دا بڵێین: (رۆژ به رۆژ خۆزگه‌م به دوێنێ)! چونكه به‌داخه‌وه رۆژ له‌دوای رۆژ زێر‌و كه‌ل‌و په‌ل‌و پێداویستی روو له هه‌ڵكشانه (له روی نرخه‌وه)، وه به‌رز بوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆوه‌ی بینیوه له‌چاو نرخی ئاسایی خۆی، ئینجا داواكاری زۆر‌و چاولێكه‌ریش هه‌ر مه‌پرسه؟ پێشینانمان وتویانه:
(سگی تێر ئاگای له سگی برسی نی یه)! هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ژنیشیان هه‌یه ئاگایان له وه‌زعی ره‌به‌نه‌كان نیه! به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌مێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ كه هه‌رچوار ده‌وریان ئاگر بارانه‌و ئافره‌تانێكی زۆر نا به‌رپرسیارانه له‌یاساو رێساكانی دین‌و كلتوری گه‌له‌كه‌مان‌و (بێ گوێ دان به دڵ‌و مافی به‌رامبه‌ر) لاشه‌و له‌وێری خۆیان بۆ خه‌ڵكی عه‌رز ده‌كه‌ن‌و پۆشاكی ته‌سك‌و ته‌نگ‌و ره‌نگاو ڕه‌نگ‌و سه‌رنج راكێش له‌به‌ر ده‌كه‌ن! به‌جۆرێك كه ئه‌و لیباس‌و شمه‌كه‌ی شه‌وانه بۆ به‌رده‌م پیاوی خۆی (یانیش واباشتره بڵێم بۆ به‌رده‌می) مه‌حره‌م ناشێت‌و گونجاو نیه بۆ خه‌ڵقی خوا له‌به‌ری ده‌كه‌ن!! هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كانیش (له بینراوو بیستراو) ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌و دڵی پیاوان به گشتی‌و كچ‌و كوڕیش به‌تایبه‌تی شێت ده‌كه‌ن! له‌ناو ئه‌و هه‌موو گێژاوو پشێویه‌شدا گرانبازاڕی‌و داوای بێ ژووماری ئافره‌تان له‌كاتی خوازبێنی یان.. گه‌نجانیان هه‌راسان كردووه‌و به جۆرێك كه له ژیانی خۆیان نا‌ئومێد بووینه! وه هیچ تروسكاییه‌كی ئه‌وتۆ له ژیاندا نابینن!
بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته مامۆستایانی ئاینی (وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان) رۆڵی ئیجابی خۆیان ببینن له بێداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له روی قه‌ناعه‌ته‌وه‌و داوای زۆر نه‌كردن‌و هه‌بوونی قه‌ناعه‌ت به برێكی كه‌م‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌تاوانی زێده‌ڕۆیی‌و داوا نه‌كردنی شتی زۆر‌و هه‌ڵنه‌سه‌نگاندنی زاوا به پاره‌و زێڕو زیوو ماڵی دونیا.. به‌ڵكو با پێوه‌ر ته‌قواو ده‌ست به ده‌ستنوێژی بێت، وه‌فێری ئه‌وه‌بكرێن كه قه‌ناعه‌ت سه‌روه‌ریه بۆ مرۆڤ‌و هه‌روه‌ها چاولێكه‌ری كارێكی خراپه‌و هه‌ركه‌س به‌قه‌د به‌ڕی خۆی پێ رابكێشێت‌و داوایه‌كان له‌سه‌ر تازه زاواكان كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو خواپێدراوان بۆ ده‌ستباری گرتنی گه‌نجان‌و كارئاسانی بۆ كردنیان‌و یارمه‌تی دانیان له‌كاتی چونه ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه‌و پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌ری‌و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م سوننه‌ته پیرۆزه (كه بۆ ئه‌مڕۆ بووه‌ته فه‌رزو واجب) بۆ خاوێن راگرتن‌و پاراستنی كۆمه‌ڵگه. |