كاعبه قیبله‌ی موسڵمانان ، هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌ك شێوه ڕووی تێده‌كه‌ن، كه‌عبه یه‌كگرتووی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ییه،هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ڕووی تێده‌كه‌ن له هه‌ر شوێنێكی دونیاوه بێت ده‌كاته‌وه به‌یه‌ك و وه‌ك یه‌كیان لێده‌كات ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ فرمانی خوای گه‌وره به‌جێده‌هێڵن و ڕوو له كه‌عبه ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و فرمان و ئه‌مره‌ی كه له‌سه‌ریانه و له‌ژێر یه‌ك ئاراسته‌دا كۆده‌كاته‌وه و سێبه‌ری خۆی بۆ هه‌مووان په‌خشده‌كات.
به‌ڵێ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی مرۆڤه جیاوازه‌كان به زمان و ڕه‌نگ و جل و به‌رگ و شوێن ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه هه‌مووان یه‌كن و یه‌كسانن ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتووه كه مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك لێبكات و جیاوازی ناخاته نێوانیان و پله به‌ندی بۆ هیچ كه‌سێك ناكات ، فێرمان ده‌كات كه وه‌ستانتان له یه‌ك جێگه‌دا و به‌یه‌كه‌وه و له‌یه‌ك ریزدا و به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه مانای نه‌بوونی جیاوازی و پله به‌ندییه له په‌یامی پیرۆزی ئیسلامدا و له ڕووگه‌ی كه‌عبه‌دا مرۆڤه‌كان هه‌مووان وه‌ك یه‌كن ته‌نیا له خودا په‌رستیدا نه‌بێت .
كاتێك ده‌بینین ئه‌م هه‌موو مرۆڤه جیاوازانه روو ده‌كه‌نه كه‌عبه بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزێك ئه‌ویش حه‌جه ئه‌وه‌مان وه بیردێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) له كۆتا حه‌جیدا و له كه‌عبه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مرۆڤه‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌كن له‌لای خوا و هیچ كه‌س له هیچ كه‌سی تر زیاتر نییه ته‌نیا له خودا په‌رستیدا نه‌بێت ڕه‌شبێت یان سپی عه‌ره‌بێت یان عه‌جه‌م هه‌موو لای خوا وه‌ك یه‌كن و یه‌كسانن.
كاتێك موسڵمانان له كه‌عبه كۆده‌بنه‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یان و به جل و به‌رگی جیاواز و زمانی جیاواز و ڕه‌نگی جیاواز ڕاستی ئه‌وه ده‌رده‌خات بۆ غه‌یری موسڵمانانیش كه ئیسلام دینێكی برایه‌تی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری یه‌كسانییه،ئیسلام مافدانی هه‌موو مافێكی خه‌ڵكه و مافی مرۆڤه بۆ هه‌موو كه‌سێك و كه‌س له كه‌س جیا ناكاته‌وه ، هه‌مووان له‌یه‌ك ریزدا ده‌وه‌ستن ئیدی هیچ پله‌دارێك له‌گه‌ڵ بێ پله‌یه‌كدا و هه‌ژارێك له‌گه‌ڵ دهوڵهمهندێكدا و سپی پێستێك له‌گه‌ڵ ڕه‌ش پێستێكدا جیاناكرێته‌وه كه گه‌وره‌یه ئه‌م په‌یامه.
ئیسلام دینێكه بۆ هه‌مووانه و به‌رنامه‌ی ژیار و ژیانی سات به‌ساتی مرۆڤایه‌تییه، نمایشگای حه‌ج كه له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌وه به‌شداربووی هه‌یه به‌بێ زۆر كردن و زۆرداری و هه‌ر كه‌سه و به‌ویستی خۆی و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خۆی به‌شداری تێدا ده‌كات، كام كۆڕ به‌ندی دونیا هه‌یه كام كۆنفراس و كۆبوونه‌وه هه‌یه كام ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری هه‌یه جیاوازی نه‌كات له نێون كه‌سه‌كاندا و پله به‌ندی بۆ كه‌سه‌كان دانه‌نێت و ویستی و ئاره‌زووی به‌شداربووه‌كه‌ی ڕه‌چاو بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه هیچ شتێك نییه و هاوشێوه نییه،ئیسلام ماهییه‌تی بۆ مرۆڤه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و یه‌كسانی پێبه‌خشیوون كه ئه‌وه‌ش له سمبولی كه‌عبه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. |