یه‌ك له كه‌سێكی نزیك له ڕووی خزمایه‌تی له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دووا به دوای دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕانی مه‌ككه له: (دارالندوه) كه شوێنێك بوو (وه نمونه‌ی ئه‌و جۆره شوێنانه تا ڕۆژی دووایی هه‌ر دهمێننو كۆڵیش ناده‌ن له‌پیلان گێڕان له‌دژی ئیسلام‌و موسڵمانان..)! ئینجا كه‌سه نزیكه‌كه: هاته لای خۆشهویستو پێی گووت: ده‌زانی خه‌ڵكه‌كه (واته: بێ باوه‌ڕان) پیلانیان گێڕاوه دژی تۆ، له‌سه‌ر پیلانه‌كه‌ش كۆك بووینه؟! پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێ ی فه‌رموو:
((به‌ڵێ ده‌زانم، ده‌یانه‌وێ: بمكوژن یان بمگرن یان ده‌ربه‌ده‌رم كه‌ن))! ههواڵهێنهرهكه به سه‌ر سوڕمانێكه‌وه به خۆشه‌ویست(صلی الله علیه وسلم)ی گوت: باشه كێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی به تۆ ڕاگه‌یاند سوێند به خوا من یه‌كه‌م كه‌سم كه هاتبمه ده‌ره‌وه له (دارالندوه)و راسته‌وخۆش هاتیمه بۆ لای تۆ؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (( خوام ئه‌م خه‌به‌ره‌ی پێداووم: [وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللّهُ وَاللّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ] ألانفال: 30))، كابراكه گووتی: (فنعم الرب إذا) كه‌واته به‌ڕاستی تۆ باشترین [په‌روه‌ردگار]ت هه‌یه..
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له گه‌ڵ پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر خوا لێ ی رازی بێ هیجره‌تیان به‌یه‌كه‌وه كرد تاوه‌كو گه‌ییشتنه شاری (يثرب) كه دووا به دوای ئه‌مه بوو به: (مدینه رسول الله صلی الله علیه وسلم)، خه‌ڵكی مه‌دینه به‌ده‌م (طلع البدر علينا) و به ڕشتنی فرمێسكی شادیه‌وه پێشوازیان لێ‌كردن، دووای ئه‌مه پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب(خوای لێ ی رازی بێ) له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی خۆی مێژووی (هیجری) كۆچی دانا،
ئینجا لێره‌دا بزانه ئێمه له ئیسلامدا: (مه‌وقیع)مان هه‌یه‌و (مه‌وقیف)یشمان هه‌یه، (مه‌وقیع): قابیل بهگۆڕینهو ده‌گۆڕدرێت، به‌ڵام (مه‌وقیف) جێگیره‌و ناگۆڕدرێت! بۆ نمونه مه‌وقیع: (مه‌ككه) بوو گۆڕدرا بوو به (مه‌دینه)، به‌ڵام مه‌وقیف: (لاإله إلاالله)یه، له مه‌ككه هه‌ر (لاإله إلاالله)، له مه‌دینه هه‌ر(لاإله إلاالله)، تاوه‌كو وه‌فات كردنیش هه‌ر (لاإله إلاالله): كه ئه‌مه ڕێباز‌و درووشمی هه‌موو پێغهمبهرانو شوێن كهوتووانیتیان تا ڕۆژی دووایی.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له ژماره (76)ی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) بڵاوكراوه‌ته‌وه. |