شاندی ئاینی هەرێمی كوردستان ماڵ و مەرقەدی ئیمامی عەلی له‌شاری نەجەف بەسەردەكەنەوە

ئەندامانی كۆنگرەی نێودەوڵەتی گفتوگۆی ئاینەكان كە بەبەشداری شاندێكی ئاینی و رۆشنبیری هەرێمی كوردستان لەشاری نەجەف بەرێوەچوو سەردانی ماڵ و مەزاری پیرۆزی (ئیمام عەلی)یان كرد و لەلایەن شێخ عەبدولحسێن مەحبوبە جێگری ئەمینداری گشتی شوێنە پیرۆزەكان لەشاری نەجەف پێشوازیكران، لەم سەردانەدا مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بەناوی شاندی هەرێمی كوردستانەوە وتەیەكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەپەیوەندی دێرین و دۆستانەی گەلی كورد و گەورە مەرجەعەكانی شیعە و نەجەفی پیرۆز بەتایبەتی كرد و هەڵوێستی ئاینی و نیشتمانی گەورە مەرجەعەكانی شیعەی بەرامبەر گەلی كورد و شۆڕشەكانی وەبیرهێنایەوە دواتریش ئەندامانی كۆنگرە زیارەتی مەرقەد و ماڵی ئیمامی عەلیان كرد و بەشەكانی ئەو دوو شوێنە پیرۆزەیان بەسەر كردەوە.