Malaaras.rwanduzi@yahoo.com
به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه له چوارچێوه و بۆته‌ی موعجیزه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و مه‌غزایه‌كی فره‌چه‌شنی دانسقه خۆی ده‌نوێنێ و ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه زۆرترین هزر و هێزی نووسین و شرۆڤه‌ی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانی له سه‌ر گردبۆته‌وه و شیكارهكانیش هه‌ر له‌و جوغزه‌دا چڕ و چڕتر ده‌بنه‌وه ، لێ له ڕووانینێكی واقیعیانه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌وه ده‌بینین كه هیجره‌ت لهوساكه و له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه ته‌ژی بووه له ته‌مومژاویی و پڕاوپڕ بووه له ترسناكی ده‌رهاویشته و ده‌ركه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیعتیقادییهكان ، پرۆسه و پره‌نسیپێكی بنیاتنه‌ری بێوێنه پێكدێنێت بۆ داڕشتنه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی لێوان‌لێو له سه‌قامگیری و سه‌روه‌ربوونی دابونه‌ریته به‌رزه‌كان تیایدا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تێكڕای مرۆڤایه‌تی ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردن و ڕه‌نگڕێژكردنی ڕوواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به ڕازاوه‌ترین نیشانه و خاڵه دره‌وشاوه‌كانی ئاكاربه‌رزی و ڕه‌وشتبه‌رزی و هه‌نگاونان و هه‌ڵكشان به‌ره‌و گیرسانه‌وه له ترۆپكی پێشكه‌وتن و په‌یبردن به ئاسووده‌یی و ئاشنابوون به خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه و ئه‌به‌دیانه كه كۆی ئه‌مانه‌ش له ڕێی دینداریی و خواناسییهكی شاره‌زایانه و سهراپاگیریانه چه‌سپێندران كه سه‌رمه‌شقی ئه‌و دینداری و خواناسییهش ئه‌و قوتابییه دلێر و دامه‌زراوانه‌ن كه له مه‌ده‌رسه‌ی حه‌زره‌تی ( محمد – د خ ) ده‌سپێكی وانهكانییان به گۆشكردن به یه‌كتاپه‌رستی و خواپه‌رستییه‌كی پاك و باڵا ده‌ستیپێكرد ، چه‌مكی هیجره‌ت ئه‌گه‌ر چی لهوساكهدا قوڕسایی و پایه مه‌زنه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌تر و دوور مه‌وداتر خۆی ناساند لێ له ئێستاش و تا ئه‌به‌د مێژووه‌كه‌ی دهبریسكێ و ناو و ناوبانگه‌كه‌ی ده‌دره‌وشێ و له هزری هه‌ر تاكێكی موسڵماندا له هه‌موو سات و ده‌رفه‌تێكدا ئاماده‌گییه‌كی ته‌واو هه‌ستی پێده‌كرێت و له كردار و گوفتارهكانیدا به‌دیده‌كرێت و وه‌كو داینه‌مۆ گیانی ئیمانیانه‌ی بۆ خۆبه‌خشین و خۆته‌رخانكردن بۆ به‌رزكردن و ڕاگرتنی به‌ها و باڵانسی به‌رزبووه‌وه و ده‌ستباڵای به‌رچاوی ئیسلام له هاوكێشه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ، ده‌خرۆشێنێ .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكی دوور و درێژ و پڕ هه‌رواز و نشێو بوو ، لێ هیجره‌ت گواستنه‌وه‌یه‌كی كاتی په‌یامی خودایی بوو له جوگرافیایه‌كی گڕگرتوو به نه‌فامێتی و دواكه‌وتوویی و دیكتاتۆرێتی به‌ره‌و جوگرافیایه‌كی ڕه‌خساو و له‌بار بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و ڕاپهرینهوهیهكی سهراپاگیرتری پڕ له ووره و گڕوتینی ئیمانیانه كه له‌وێوه نه‌خشه‌ی ڕاماڵین و ڕاوه‌دونانی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڕهگداكوتاوی به‌ره‌ی خراپه‌كاری و دوژمنكاری به هزر و هێزی بنیاتنه‌رانه و برهودهرانهی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د – د خ – داڕێژرا و ، بۆ یه‌كه‌مینجار مۆمی ڕووناكبوونه‌وه‌ی ئاسۆ و ئاواتی دین و دونیای گرۆی مرۆڤایه‌تی له‌و ده‌ڤه‌ر و ده‌لاقه دیرۆكییهدا بۆ هه‌تایه داگیرسێندرا ، ئه‌و ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی به ته‌نها بۆ زه‌مه‌ن و زه‌مانێكی كاتی نه‌بوو به‌ڵكه درێژبوونه‌وه‌یه‌كی دیرۆكی ته‌ژی له مه‌زنێتی بۆ گێتی به‌دواداهات كه له ئێستای چه‌رخ و وه‌رچه‌رخانی مێژووی مرۆڤایهتییشدا سه‌رباری تاوسه‌ندنی ته‌وژمی دوژمنكاریی و قینهكارییهكی بێ‌مانا و بێبنه‌ما دژ به په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی خودا كه‌چی خۆشبه‌ختانه ناسنامه و ناوبانگه‌كه‌ی دره‌وشاوه‌تر و پێگه‌كه‌ی قایمتر و دامه‌زراوتر ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌واهیده‌ر و بهڵگهداربوونی ئه‌و په‌یامه به زیندووێتی و زیندهگیبوونی ده‌رده‌خات و نوێبوونه‌وه و گه‌شبوونه‌وه‌ی پشكۆی نوورینی ئاماژه‌كانی پیشان ده‌دات ، هیجره‌ت به ته‌نها جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئایینی نه‌بوو به‌ڵكه تهكاندانهوه بوو به ڕه‌هه‌ند و ڕێبازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نووسینه‌وه‌ی نوسخه‌یه‌كی بێوێنه بوو له مێژووێكی پڕشنگدار به تروسكایی سه‌ركه‌وتن و سهرهوهربوونی وویست و مه‌به‌سته خوداییه‌كان ، ڕامان له ده‌لاله‌ت و ده‌رسه‌كانی هیجره‌ت ڕۆشنبوونهوهیهكی ڕاسته‌قینه به دڵ و ده‌روون ده‌به‌خشێت و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ووردی ڕابردووی به‌دوادادێت كه مرۆڤ ناچار ده‌كات به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ خودی خۆی بكات و دادپه‌روه‌رانه لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی پابه‌ندبوون و شوێنكه‌وتوویی خۆی بۆ ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی هه‌میشه داگیرساوی هیجره‌ت ، بۆ ده‌ربكه‌وێت و ، ئیدی بازووی بوێری لێ هه‌ڵبكات و له مه‌یداندا به كرده‌وه و به ئاره‌زوو و تامه‌زرۆییه‌كی له‌بن نه‌هاتوو ته‌رجه‌مه‌ی ده‌لاله‌ت و ده‌رسه مه‌زنه‌كانی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ستراتیژییه بكات و له جوانترین تابلۆی ژیاندا و بۆ هه‌موو خاوه‌ن زمانێكی تایبه‌ت و له چوارچێوه‌ی شاكارێكی باڵاوه ئه‌و ڕۆژژمێره بریقه‌داره بنه‌خشێنێ . |