جارێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا: ئهومانشێته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی من نییه..وه بیر‌و بڕوای منیش به‌م جۆره نییه، چونكه ئافره‌ت لای من زۆر گه‌وره‌یه.. ئافره‌ت: داییكه، ئافره‌ت: خوشكه، ئافره‌ت، هاوسه‌ره..، به‌ڵام ئه‌مه رووداوێكی (واقیعی‌و) راسته‌قینه‌یه كه‌بۆتان باس ده‌كه‌م:
پیاوێك كه خاوه‌نی دوو ژنه (چه‌ندی بڵێن: رهزیلو قرچۆكو، هه‌روه‌ها: قسه ڕهقو، هه‌روه‌ها ده‌رحه‌ق به ئافره‌ت: توند‌و تیژ بووه) به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له‌و پیاوانه ده‌گرت كه بۆ هاوسه‌ره‌كانیان باش‌و نهرمو نیان‌و چاكن.. به‌رده‌وام ده‌یگوت: ئه‌وه‌ی من حیسابی بۆ نه‌كه‌م ژنه..!
جارێكیان له شوێنه‌ك به‌ربۆوه‌و قاچی شكا.. خێزانی گه‌وره‌ی زۆر به ئهسپاییو به‌به‌زه‌یی پێبردنو بێ پنجهو بۆڵه‌و به‌بێ هیچ بهچاودادانهوهیهك بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك له‌سه‌ر جێگا خزمه‌تی كرد.. تاوه‌كو ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه تارهتیشی پێ دهكردو ده‌ستنوێژیشی پێ هه‌ڵده‌گرت.. تا ئه‌وكاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی چاك بویه‌وه..
دوای ئه‌مه (ئه‌م پیاوه) 1000% بیر‌و بڕوای گۆڕا.. ئێستا ده‌ڵێ: گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی خوای گه‌وره (له‌دوای دین‌و ئیمان) ئافره‌تی چاكه.
تێبینی/ ئه‌مه وه‌كو وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و پیاوو كوڕانه‌ی كهدهرحهق به ئافره‌ت خراپن.. له‌به‌رچاوت بێ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئافره‌ت نه‌بایه ئه‌وه مێش‌و مه‌گه‌ز ده‌تیان خوارد‌و له به‌ر پیسی‌و چڵمنیو چڵكنی بێ‌زیان لێت دهكردو كه‌سێك ته‌بیعاتی نه‌ده‌برد ماچێكت لێ بكات..!
كه‌واته: به‌وه فا بن چونكه فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ی له‌سه‌ره كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان چاك ره‌فتار بین‌و توند‌و تیژ نه‌بین به‌تایبه‌ت: دایك‌و خوشك‌و هاوسه‌ر..
وه لهحهڕامیش خۆمان بپارێزین‌و وریابین شه‌یتان فێڵمان لێ نهكاتو له‌خشته‌مان نه‌بات!. |