بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا له كۆمكاری عه‌ره‌بی ، رووداوێكی مێژووییه‌و ناكرێ به‌هه‌ند نه‌گیرێ چ له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و چ له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمكار لێكچوونێكی هه‌یه له گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی میسر له كۆماری ناوبراو له نێوان ساڵانی 1979 و 1989 له ئه‌نجامی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی (كام دێڤید) ،گه‌رچی هۆكاره‌كانیش لێكجیاوازن .
بێگومان ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌رگا به رووی به نێو ده‌وڵه‌تی كردنی قه‌یرانی سوریاییدا ده‌كاته‌وه ، به‌ڵام له نموونه‌ی لیبیاش جیاوازه هاتنه سه‌رخه‌تی هێزی سێیه‌م و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی تر ، به پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی سوریا لێی به‌رپرسیاره ، ئه‌مه‌ش له به ر ئه‌وه‌ی سوریا نه‌یتوانی نه‌خۆی چاكسازی ئه‌نجام بدات و له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن رێكبكه‌وێت ، و دستپێشخه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بیشی جێبه‌جێنه‌كرد، به‌ڵكو كوشتن و سه‌ركوتكردن و گرتن و بێسه‌ر وشوێنكردن و ئازاردان له ماوه‌ی (8)مانگی رابردوودا به‌رده‌وام بوو و به‌مه‌ش له‌چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی تری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كۆمكار دا هه‌ڵوێستی توندتر به‌رامبه‌ر رژێمی سوریا نوێنراو سه‌رباری قبوڵكردنی نه‌خشه رێگای كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن سوریاوه به تایبه‌ت له ناردنی چاودێران و راگه‌یاندنكاران بۆ ناو سوریا،به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع نه‌ك جێبه‌جێنه‌كرا به‌ڵكو به‌عه‌مه‌لی رێگریشی لێكرا، چونكه موبادهرهكهی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ئاشكرا داوای (راگرتنی توندوتیژی و نه‌هێشتنی دیارده‌كانی چه‌كداری و سه‌ربازی و كشاندنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له شاره‌كان و ئازادكردنی زیندانیه‌كان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن دا بۆچاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه و چاكسازی) له رژێمی سوریا كردبوو، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا بووه مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه زو رۆژانه‌ش به ده‌یان قوربانی تر له خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی سوریا كه‌وتنه‌وه و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی پتر‌چوو.
بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا له كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوه‌كانی تری په‌یوه‌ست پێیه‌وه ،هێزی خۆی له‌وه وه‌رگرت كه ( 18) ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له‌كۆی (21) ده‌وڵه‌ت ده‌نگیان پێداو لوبنان و یه‌مه‌نیش دژی وه‌ستانه‌وه ئه‌وانیش دیاره به بارودۆخێكی تایبه‌تدا ره‌ت ده‌بن، عێراقیش خۆی بێلایه‌ن گرت و ده‌نگی نه‌دا به‌و بڕیاره ،هۆشیار زێباریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات. حكومه‌تی سوریاش كۆمكاری عه‌ره‌بی به توندی ره‌خنه گرت وبڕیارهكهی به (نایاسایی ) دایه قه‌ڵه‌م وا وه‌سفی كرد كه (ئه‌و مه‌ره‌كه‌به نایه‌نێت كه پێی نووسراوه )، به تایبه‌تیش هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر و ئه‌مینداری گشتی كۆمكار و تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت نه‌خشه‌و ئه‌جێندای بێگانه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن و ناوچه‌كه پارچه پارچه بكه ن،هه‌ڕه‌شه‌شی كرد كه ئه‌گه‌ر ههرههڕهشهیهك روو له سوریا بكات ناوچه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه و هیچ وڵاتێكی تری ناوچه‌ی كهنداوو ئه‌وانی تریش رزگاری نابێت لێی و هه‌موو ناوچه‌كه پێكه‌وه ده‌سووتێت.
گرفتێكی سه‌ره‌كی رژێمه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه كه سوودیان له مێژووی كۆن و نوێ وه‌رنه‌گرتووه‌و هێشتا گه‌لانی خۆیان نه ناسیوه ،بۆیه ته‌نیا زمانی ئاگرو ئاسن له به‌رامبه‌ر داوا‌و خواسته‌كانی گه‌لانی خۆیان ده‌زانن ،لانی كه‌م ده‌بوایه رژێمی سوریا په‌ندی له‌چاره‌نووسی (بن عه‌لی و موباره‌ك و قه‌زافی) وه‌رگرتبایه ،دواهه‌مینیشیان (عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح) ی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن كه له‌رۆژی 23/11/2011 ناچار بوو دوای كوشتار و ماڵوێرانییه‌كی زۆر له وڵاته‌كه‌یدا، رێككه‌وتننامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات ئیمزابكات . گه‌رچی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی زۆر رۆشن نییه به‌و بڕیاره‌ی دواییشه‌وه ، به‌ڵام به گشتی بڕیاره‌كه‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ڵوێستی شه‌قامی سوریا وئۆپۆزسیۆن به‌هێزبكات و حه‌سانه‌ی عه‌ره‌بی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ربگرێته‌وه و ئومێدی زیاتر به گۆڕانكاری له ئایندهی سوریادا به‌گه‌لی سوریا بدات.
هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی و توركیاش ، وایكردووه ئۆپۆزسیۆنی سوریا به گوڕتر بهخۆبكهوێ و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا كه نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات له‌هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی دانپێدانانی وڵاتانی دنیا دایه. سوریا جگه له روسیا و چین كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتیوانی لێده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ئێران و هه‌ندێ لایه‌نی تر پشتیوانی لێده‌كرێت ،جگه له‌وه‌ش رژێمی سوریا رووبه ڕووی جیابوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی پله باڵا نه‌بۆته‌وه وه‌ك له لیبیا دا روویدا وجیابوونه‌وه و یاخی بوونیش له‌هه‌ردوو ده‌زگای سه‌ربازی وئهمنیدا نه‌گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك یه‌كێتی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه بخاته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌وه گه‌رچی هه‌زاران كه‌سیش له سوپای سوریا جیابوونه‌ته‌وه‌و سوپای ئازادی سوریا یان راگه‌یاندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو شاری گه‌وره‌ی (دیمه‌شق و حه‌له‌ب) وه‌ك پێویست رانهپهڕیون و كورده‌كانی سوریاش هێشتا به‌گوڕوتینه‌وه به‌شداری شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌یان نه‌كردووه،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسیان له‌داهاتووی خۆیان و نوێنه‌رایه‌تییان له ئۆپۆزسیۆن و روانینی سه‌ركرده‌كانی بۆمهسه له‌ی كورد له‌ئاینده‌ی سوریادا، به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا هێدی هێدی رژێمی سوریا به‌ره‌و گۆشه‌گیری ده‌ڕوات و ده‌رفه‌ته‌كانی له به‌رده‌مدا كه‌م و به رتهسك ده‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ملنه‌دات بۆ داخوازی گه‌له‌كه‌ی و بڕیاره‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، شك نییه كه دۆسیه‌ی سوریا به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌چێت و به‌مه‌ش بار‌و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و رژێم رووبه ڕووی شكست و چاره‌نووسی خراپ ده‌كاته‌وه. ئهگهرسوریا به‌ده‌م بانگه‌وازی كۆمكاری عه‌ره‌بییه‌وه نه‌چێت كه دوا مۆڵه‌تی بۆ ئیمزاكردنی پڕۆتۆكۆڵی ناردنی چاودێران بۆ سوریا رۆژی (20/11 )یه ، ئه‌وا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، دۆسیه‌كه ده‌داته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ،له‌وكاته‌شدا مه‌سه‌له‌كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی سازش و مامه‌ڵه‌ی نێوان زلهێزه‌كان و دوور نییه دواجار هاوپه‌یمانه‌كانی سوریا (روسیا و چین)یش ده‌ستبه‌رداری ببن.
ئێستا بارودۆخی سوریا ئاڵۆزه‌و وڵات روو به رووی قه‌یرانێكی ئابووری وابۆتهوه كه له مێژووی خۆیدا- وه‌ك وه‌زیری ئابووری سوریا رایگه‌یاند- نه‌یبینیوه ،و له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كاتدا دیمه‌نه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و مه‌ترسی زیاتر ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ناكرێت چاره‌سه‌رێكی سیاسی بێته ئاراوه و ئه‌گه‌ری رووخانی ئه‌و رژێمه به‌هێزه. |