مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 20/1/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوهندیو ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیه‌كان، به‌شداريان كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی كات‌و واده‌ی كۆنفڕاسی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ئافرهتانو ژنان له سایه‌ی ئیسلام‌و شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، وه دانانی ئالیه‌تێكی گونجاو و شیاو بۆ ئه‌م كۆنفراسه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌مانگی 3 به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و، هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی زانایان‌و كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی‌و، لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان سازبكرێت.
|