ئه‌و رووداوه‌ی هه‌ردوو شاری دهۆكو زاخۆ وێڕای ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی ناخۆش‌و دڵته‌زێن بوو، له‌هه‌مان كاتدا هه‌نگاوو ده‌ركه‌وته‌ی ناشیرنیشی به‌دواوه داهات، كه به‌داخه‌وه زۆرێك له به‌رپرسه ئیداری‌و حزبیه‌كان به شێوازی جیا جیاوه شرۆڤه‌ی رووداوه‌كه‌یان كرد‌و، بێ هیچ بهدواداچونو به‌ڵگه‌ی دروست‌و راسته‌وه خه‌ڵكی بێ تاوانیان تاوانبار كرد.
له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێ قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی سۆزان شه‌هابی ئه‌ندام په‌رله‌مان بكه‌م، كه له دانیشتنی 7/12/2011 ی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه خستیه روو، كه به ئاشكرا سوكایه‌تی به مامۆستایانی ئایینی كرد‌و، ئه‌و جاره‌ش زمانه درێژه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌وانه‌وه خسته گه‌ر، كه به‌داخه‌وه هێنده‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو له سومعه‌ی مامۆستایانی ئایینی بدات‌و، بیانخاته سه‌به‌ته‌ی كه‌م ئهزمونیو فاكته‌ری شه‌ڕه‌وه، هێنده ئه‌ركی ئه‌وه‌ی نه‌كێشا بوو وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كه دیاری بكات‌و، شرۆڤه‌یه‌كی واقعیانه‌ی دۆخه‌كه بخاته روو، وه‌ك ئه‌وه‌ی پسپۆڕی ئایینی بێت‌و قسه له‌سه‌ر وه‌زعێكی تایبهتو مه‌عنی به زانایانه‌وه بكات، ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی به سه‌ره قه‌ڵه‌مێك باسی رۆڵی دیاری مامۆستا به‌ڕێزه‌كان بكات، یه‌كسه‌ر كه‌وته سه‌ر ئه‌و داوایه، كه ده‌بێ گۆتاری ئایینی چاك بكرێ‌و ده‌بێ مه‌لا بگیرێ‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌رپرسه‌و ده‌بێ وه‌زیر بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت..!!؟؟؟
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه بۆ رووداوه‌كه زۆر كورت‌و بێ بنه‌ما بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌و مه‌لایه‌ی هۆكاری یه‌كه‌م بوو له رووداوه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف له‌ناو سه‌یاره هانی خه‌ڵكی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنه گه‌شتیاریه‌كان، كه‌چی تا ئێستا نه‌گیراوه.
ئه‌مه زانیاریه‌كی هه‌ڵه‌یه‌و تۆمه‌تێكه سۆزان شه‌هاب ده‌یخاته پاڵ مامۆستایه‌كی به‌رێزی ئایینی، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كه به حیساب خه‌مخۆری وه‌زعه‌كه‌یه، كه‌چی نازانێ كامه كه‌س وتاری داوه‌و مودیری ئه‌وقاف بۆ چۆته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه ( له راستیدا ئه‌وان ئامانجیان هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بووه)، دواتریش وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌می دهداتو به‌سه‌ر ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی ده‌یبه‌شێته‌وه.
راستیه‌كه‌ی وه‌ك من له چه‌ندین كهناڵو له ده‌می به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان گوێبیست بووم ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه سه‌رۆكی لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایانه‌و هاوشان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌كه، وه‌ك هه‌ست كردن به بهرپرسارێتیو دڵسۆزیان بۆ شاره‌كه، هاتوونه‌ته نێو جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه، كه كاری له‌و شێوه نه‌گونجاوه‌و، نه ئیسلام‌و نه سۆزی نه‌ته‌وه‌ییش له‌گه‌ڵا ئه‌و تێكدان‌و ئاڵۆزیه نین، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وان به‌ڵێنیان وه‌رگرتووه، كه قایمقامی شاره‌كه‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌ڵێنیان داوه ئه‌و شوێنه‌ی مهساجو دوكانه مه‌یفرۆشه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه هێوه‌ر بۆته‌وه، دوای ئه‌وه خه‌ڵك بۆ جاری دووه‌م هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ده‌ستی به به‌زمه‌كه كردوه.
لێره قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه نیه ده‌ستی كێی له پشته، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بكه‌م، كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كار له پێناو شتێك ده‌كات، كه پسپۆر نیه تێیدا، نیو ئه‌وه‌نده به قه‌د باڵای خۆی ناچێته سه‌ر باسه‌كان، كه من ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م ته‌نها ناوی یه‌ك چالاكیم پێ بڵێ، كه ئه‌و خزمه‌تێكی له ڕێیه‌وه گه‌یاندبێته كورد‌و كوردستانه‌وه؟؟!! با قه‌ناعه‌تم بۆ دروست بكات، كه به قه‌د نیوه‌ی رۆڵی مه‌لایه‌كی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌وری دیبێو كاریگه‌ریه‌كی ئیجابی خوڵقاندبێت.!!؟
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان باس له‌وه ده‌كات كاره‌سات له گۆڕێیه‌و موحهڕیكی كاره‌ساته‌كه‌ش مه‌لایه، دواتریش ده‌ڵێ: ئه‌و مه‌لایه وه‌ك نه‌جمی سینه‌مایی ده‌سوڕێته‌وه‌و لێدوان دهداتو تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، كه به‌ڕای ئه‌و بێت بێ لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاری دادگا پێویست بوو مه‌لای ئایینی بگیرێ، ئه‌و ده‌ڵێ: زۆر ده‌مێكه ئێمه هاوارمانه كه چاره‌سه‌رێك بۆ وه‌زعه‌كه دابندرێت(مه‌به‌ستی گوتاری ئایینیه)، كه بێ ئاگایه له‌وه‌ی ئه‌و گوتاره گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به كورد‌و كوردستان گه‌یاندووه، دواتر ده‌ڵێ: له‌و وتارانه‌دا ته‌شهیری دونیا به په‌رله‌مان كراوه، ئه‌ی باشه بۆ ناوی یه‌ك له‌و تهشیرانهی نه‌برد، كه به ته‌حه‌داوه من ده‌ڵێم با سۆزانی ئه‌ندام په‌رله‌مان نه‌ك هه‌زار ته‌شهیر، به‌ڵكو با ناوی ته‌نها پێنج ته‌شهیرم پێ بڵێ، كه مه‌لای مزگه‌وت به په‌رله‌مانی كردووه؟؟!! ئه‌و هه‌زاره له كوێ‌و له پێناو چی دروست بووه لای خاتوو سۆزانو به‌چ پێوه‌رێك رێگه‌ی ئه‌و بوختانه زه‌به‌لاحه‌ی به‌خۆیدا ده‌رهه‌ق ئه‌و مامۆستا بهڕێزانهوهو به شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌ده‌بانه له هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ری ببڕێ.!!
ئه‌و ده‌ڵێ: (نه‌مان بینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یه‌ك هه‌نگاو باوێ) كه‌چی دوور نارۆم هه‌ر ساڵی 2009 له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به به‌ژداری پتر له 450 مامۆستای ئایینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆنفرانسی چاكسازی گوتاری ئایینی له‌و هه‌رێمه ساز كرد‌و ئه‌و كات نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت وتهیهكیشی تێدا پێشكه‌ش كرد‌و، رۆڵی مامۆستاینی ئایینی به‌و په‌ڕی ئیجابیه‌وه به‌رز نرخاند، ئه‌ی باشه سۆزان ناترسی له‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه درۆیه‌كی بێ بنه‌مایه‌و دیسان بێ ئاگایه له‌و هه‌نگاوانه‌ی وهزارهتو یه‌كێتی زانایان له‌و بواره‌وه ناویانه..!!
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ: ( ئه‌وه‌ی باس ناكرێ له‌و وتارانه پێكه‌وه ژیانی ئایینیه) كه سه‌د جار به‌داخه‌وه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد وه‌ها بێ ئینسافانه وتاری ئایینی هه‌ڵسه‌نگێنێ، كه نازانێ هۆكارو پاڵپشتی یه‌كه‌می پێكه‌وه‌ژیان له مزگه‌وته‌كانه‌وه سه‌ری گرتووه، (كه‌سێك ئاماده‌ی ته‌نها یه‌ك وتاری هه‌ینی نه‌بووه ده‌بێ چۆن باسی بكات!) بۆ ئه‌وه‌ش من پێت ده‌ڵێم: كاتێ نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئایینه‌كان سه‌ردانی كوردستانی كرد، زۆر به روونی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی باس كرد، كه زانایانی ئایینی رۆڵیان هه‌یه له پێكه‌وه ژیانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان.
له لایه‌كی تریشه‌وه له‌و په‌ڕی دونیا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له به‌یانێكدا له باره‌ی ئاسایشی هه‌رێمه‌وه دانی به‌وه ناوه كه هۆكاری سهقامگیریو ئاسایش له كوردستان زانایانی ئایینین، كه‌چی سۆزان تازه ئه‌و بێ ئه‌ده‌بیه دهكاتو ده‌بێژێ وتاری ئایینی باسی پێكه‌وه ژیان ناكات..!!
گه‌ر كه‌سێكی نه‌شاره‌زا گوێی له‌و قسه بێ بنه‌مایانه‌ی سۆزان بێت، وای بۆ ده‌چێت كوردستان به ده‌ستی مه‌لاوه گیری خواردووه ده‌بێ جارێكی تر رزگار بكرێته‌وه، بۆیه لێره‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌بڵێم: كه گه‌ر به قسه‌ی ئه‌و بێت ده‌بێ زۆرێك له وه‌زاره‌ته‌كان به‌هه‌ڵه داچووبن، كه داوای یارمه‌تی له زانایان ده‌كه‌ن بۆ سهركهوتنو پێشوه‌چوونی پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانیان..!!
گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌و بێت ده‌بێ رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان شێت بن !!! كه چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و خوڵی تایبه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و هاوار بۆ مامۆستا به‌ڕێزه‌كانه‌وه ده‌هێنن، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه هۆشیارتر بكه‌نه‌وه له‌هه‌مبه‌ر مافه‌كانی ئافرهتو رێزگرتنی كه‌سایه‌تی ئافره‌ته‌وه..!!
گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌و بێت ده‌بێ سهركردایهتیو حكومه‌ت هه‌ڵه‌یان كردبێ، كه له چه‌ندین وتاردا ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه رۆڵی مامۆستایانی ئایینی گرنگ‌و هه‌ستیاره له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌وه..!!
گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌و بێت ده‌بێ ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی گوێڕایه‌ڵی مه‌لا ده‌كات له‌و كوردستانه نیشانه‌ی پرسیاری بخرێته سه‌رو فه‌حصی عه‌قڵیان بۆ بكرێت.!!
بۆیه زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، كه به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان سوكایه‌تی به زانایان بكات‌و ته‌شهیر به سومعه‌یان بكات، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها به یه‌ك خاڵیش رۆڵی ئیجابیانه‌ی زانایانی ئایینی بخاته روو.
ئه‌گه‌ریش هه‌ر به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه بیر بكاته‌وه، وا باشتره له جیاتی په‌رله‌مان بچێته‌وه ماڵ‌و سه‌رقاڵی كابانیو به‌خێوكردنی ماڵ‌و منداڵه‌كانی بێت..!!! |