راگه‌یاندنی لق:
رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 23-1-2011 له باره‌گای لقی 24 ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ئاماده‌بوونی شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا ته‌حسین واحید قادر‌و، كارگێڕی لق مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدوڵڵاو به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توا ، وه مامۆستا زوبێر ئه‌حمه‌د كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا مه‌عاز كارگێڕی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه و شێخ مه‌لا سانی هیران و، به‌رپرسی سوپای (8) هیوا ماوه‌رانی و، به‌رپرس و كارگێرانی لقی 24ی سه‌فینی پ.د.ك، رێوره‌سمی ئاشته‌وایی له نێوان هه‌ریه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی: حاجی عه‌لی پونگینهو ره‌حمان قادر كه‌وه‌رتی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاشت كرانه‌وه.
شایه‌نی باسه: له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ریز مامۆستا مه‌لا عوسمان لاسه‌یی به‌ناوی لقی شه‌قڵاوه‌ی یهكَێتی زانایان سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونی ئاماده‌بوانی كرد‌و، به‌ده‌مه‌وه هاتنی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌كه‌شی بۆ ئاشته‌واییه‌كه به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌ڕێز بڵند شێخ وه‌سانی به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فینی پ.د.ك سوپاسی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی كرد‌و، پیرۆزبایی پێكهاتنه‌وه‌ی لێكردن‌و، ده‌ست خۆشیشی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه به‌و كارهچاكه هه‌ستاون.
|