مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 19/1/2011 چوارشه‌ممه، ستافی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی دادگای به‌رایی چۆمانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك تاریق دادوه‌ری دادگاكه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا به‌رێز مه‌لا یوسف ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی زانایان له وته‌یه‌كیدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نێوان زانایان ودادگا كرده‌وه‌و، ئاماژه‌ی به رۆلی دادگا كرد له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و خۆشحاڵی نیشاندا كه سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ یاسا رۆلی خۆی ده‌بینێ و له رێگه‌ی یاساوه كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێن.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رپرسی ناوچه به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و پشتیوانیه‌كی ناوچه‌و زانایانی سنوره‌كه‌ی بۆ زیاتر به‌رقه‌راربوونی یاسا دوپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێز دادوه‌ر سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ناوچه‌ی كرد‌و، پشتیوانی خۆی بۆ زانایان دوپاتكرده‌وه‌و خۆشحاڵ بوو بهوههماههنگیهی له نێوانیاندا هه‌یه‌و، دانیشتنه‌كه سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی هات.
|