ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ((ئیجازه‌ی عیلمی)) بڕوانامه‌ی زانستی، ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی هه‌ڵبده‌ینه‌وه، ده‌چینه ناو جیهانێكی ڕوناك و دره‌وشاوه به عیلم و زانسته جۆراو جۆره‌كان،خوێندنه‌وه‌ی مێژووی بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی دهمانفڕێنێ و ده‌مانگێڕێ به ناو حوجره‌و قوتابخانه‌كانی چه‌رخانی ڕابردوو،شادمانمان ده‌كات و ئاشنامان ده‌كات به كۆڕی ده‌یان و سه‌دان زانای ناوداری وا كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ستێره‌یه‌كی پڕشه‌نگداری چه‌رخی خۆیان بوونه،گه‌ر به‌دوای زنجیره‌ی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیدا بچین چه‌نده‌ها زانا و فه‌یله‌سوف ده‌بینین،له زانسته‌كانی ((مه‌نقول و مه‌عقول))،كه‌خاوه‌نی ده‌یان دانراو و كیتابی نایاب و به هادار بوونه،كه ئێستا دانراوه‌كانیان بوونه سه‌رچاوه بۆ سه‌دان كیتاب و باس و لێكۆڵینه‌وه،له چه‌نده‌ها زانستی جۆراو جۆر،زنجیره‌ی ((بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی)) چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی وامان نیشان ده‌دا كه هه‌ریه‌كه‌یان قوتبی چه‌رخی خۆیان بوونه،چ له شه‌ریعه‌ت و چ له ته‌ریقه‌ت و چ له زانسته‌كان له ((مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی))و ئیبن ئاده‌می باڵه‌كی)) تا ده‌گاته پێشه‌وایانی موجته‌هیدین و پێشه‌وایانی ((تابیعین)) شوێنكه‌وتوان و یارانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كه هه‌ریه‌ك له زنجیره‌ی ئه‌م ((بڕوانامه زانستیه)) له ئیجازه ده‌رو ئیجازه وه‌رگر، به‌و په‌ڕی ڕاستی و ئه‌مانه‌ته‌وه ((بڕوانامه‌ی زانستی)) یان پێ به‌خشراوه، دیسان ئه‌وانیش به ئه‌مانه‌ته‌وه،((بڕوانامه‌ی زانستی)) یان به‌خشیوه به قوتابیه‌كانیان،دیاره یارانی پێغه‌مبه‌ریش بڕوانامه‌یان له پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌رگرتوه،پێغه‌مبه‌ریش په‌یامی له خوای گه‌وره وه‌رگرتوه به‌هۆی جبریله‌وه.
له‌م ڕوانگه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وت كه ((بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی)) چه‌نده به‌رزو سه‌نگین و به‌هاداره و له‌چ ئاستێكیدایه،كه بێ گومان هیچ بڕوانامه‌یه‌ك له جیهاندا ناگاته ئاستی ئه‌م بڕوانامه‌یه،له ڕاستیدا ئه‌م ((بڕوانامه‌یه‌ی مه‌لایه‌تی)) تاچه‌ند ساڵێكێش پێش ئێستا تاڕادهیهێك ئه‌م به‌رزی و سه‌نگینه‌ی هه‌رمابوو،چونكه مه‌لای ((مجیز))ئیجازه ده‌ر زۆر كه‌م بوو،له ده‌ڤه‌رێك یا چه‌ند ده‌ڤه‌رێك، ته‌نها مهلایهێكی ئیجازه‌ده‌ر، یا چه‌ند مهلایهێكی دیاری كرا‌و هه‌بوون، كه ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان ده‌به‌خشیه ئه‌و قوتابیانه‌ی كه شایه‌نی((بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی)) بوون، دیاره ئه‌م مالایانهش به ئاسانی ئه‌م بڕوانامه‌یان نه‌ده‌دا،چونكه ئه‌م مه‌لا ئیجازهدهرانه،ئه‌م بڕوانامه‌یان به ئه‌مانه‌تێكی زانستی و ئاینی داده‌نا،وه زۆر به ڕێزه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد،چونكه ده‌یانزانی سه‌ره‌تای زنجیره‌ی ئه‌م بڕوانامه‌یه له‌لای پێغه‌مبه‌ری خۆشهویستمانهوهیه،كۆتایه‌كه‌شی له‌لای ئه‌وان وه‌ستاوه،بۆیه ئه‌و فه‌قێ یانه‌ی كه ئه‌م بڕوانامه‌یان پێ ده‌به‌خشرا،ده‌بوو خاوه‌نی ئه‌م مه‌رجانه بوونایه:-
1_ ده‌بوو ئه‌و فه‌قێ یه زانسته ئیسلامیه‌كانی خوێندبان،كه مهشوربوون به دوازده عیلمی مه‌لایه‌تی،ئه‌م وته‌یه كه له‌سه‌ر زمانی كوردهواری خۆمان بڵاوبۆته‌وه كه ده‌ڵێ ((مه‌لای دوازده عیلم)) هه‌ر له‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
2_ ده‌بوو وانه زانستیه‌كانی دوا قۆناغی فه‌قێ یایه‌تی ماوه‌ی ساڵێك یا دوو ساڵ له‌لای ئه‌و مه‌لایه ئیجازه ده‌ره خوێندبا.
3_ ده‌بوو فهقێیهكه له پاڵ عیلمه‌كه‌ی خاوه‌ن ئایین و ته‌قوا بوایه، ئه‌مین و پاك و ڕه‌وشت بهرزبوایه.
4_ ده‌بو فهقێیهكه به‌ڵێنی دابا كه به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ده‌رس وتنه‌وه‌ی فه‌قێ یان و ڕاگه‌یاندنی ئایینی ئیسلامی به دڵسۆزی و ئه‌مانه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م چه‌رخه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م بڕوانامه به‌رزو به‌هێزو سه‌نگینه كه‌وتۆته خلۆر بوونه‌وه،له به‌رزی بۆ نزمی ،له به‌هێزی بۆ بێ هێزی و لاوازی،له به‌هاداری بۆ بێ به‌هایی،تا كار گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه ساڵانه ئه‌م ((بڕوانامه‌یه)) ده‌به‌خشرێته سه‌دان كه‌سی وا ته‌نانه‌ت نازانێ زانسته ئیسلامیه‌كان چین و باس له چی ده‌كه‌ن،ته‌نانه‌ت گه‌ر خه‌ڵاتیشی بكه‌ی توانای ئه‌وه‌ی نیه كه سێ دێڕ له‌و بڕوانامه‌یه‌ی كه‌وه‌ری گرتوه بێ هه‌ڵه و بێ په‌ڵه بخوێنیته‌وه، ئه‌م بڕوانامه‌یه ده‌به‌خشرێته هه‌ندێ كه‌س له ژیانیان جل و به‌رگی مه‌لایه‌تیان نه‌پۆشیوه وه ئاماده‌ش نینه مێزه‌ری مه‌لایه‌تی له‌سه‌ر بنێن، هه‌روه‌ك ئاماده‌ش نینه له میحراب پێش نوێژی بۆ موسڵمانان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری كۆمه‌ڵگه‌ی خوًیان بژین،له‌شین و شاییدا له گه‌ڵیان بن،كه‌چی ئه‌مانه زۆر به‌ئاسانی به ماوه‌ی سهعاتیًك ئیجازه‌كه‌ی ده‌درێتێ له‌لایه‌ن مه‌لایه‌ك،وه له ئه‌وقافیش به‌شداری پێ ده‌كرێت له تاقی كردنه‌وه‌ی ((تعدیل الشهاده)) بڕوانامه‌ی یهكسانیكراو بێ عیلم و بێ ماندوبون له تاقیكردنه‌وه ده‌رده‌چێ، یادهری ده‌چوێنن.
به‌م جۆره ئه‌م بڕوانامه به‌رز و به هاداره ده‌به‌خشرێته هه‌ندێ كه‌سی بێ عیلم،به‌ماوه‌ی سه‌عاتێك بازاڕی خۆی پێ گه‌رم ده‌كات و موچه‌ی پێ زیاد ده‌كرێت و ده‌رگای خێری لێ ده‌كرێته‌وه و له په‌یمانگاكان و پاشانیش له زانكۆكان زۆر به ڕێزه‌وه وه‌رده‌گیرێن،له‌لایێكی تره‌وه هه‌ندێ كه‌س ئه‌م ((بڕوانامه‌ی زانستی)) یان به‌مافی خۆیان وه‌رگرتووه،وه به‌عیلم و زانیاری و ماندوبونی خۆی ئه‌م بڕوانامه‌ی پێ به‌خشراوه، كه‌چی ئه‌م جۆره بڕوانامه‌یه هیچ به‌هایێكی نیه نه له ڕووی ماددیه‌وه ، نه له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه،ته‌نانه‌ت به‌های شه‌شی سه‌ره‌تایشی نیه.
بۆیه ده‌ڵێم جێی خۆیه‌تی كه ئیجازه‌ده‌ر و ئیجازه وه‌رگری ڕاسته‌قینه،بۆ حاڵی ((بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی)) بگرین ئه‌مه حاڵی بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تیه له‌م چه‌رخه‌دا! بێ گومان وشه‌ی ((مه‌لا)ش له‌م چه‌رخه‌دا له حاڵی بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی باشترنیه جاران وشه‌ی ((مه‌لا)) له‌ناو كۆمه‌لگه‌ی كورده‌واریدا زۆر ڕێز دار‌و پیرۆز بوو،زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌كانی كوردستان شانازیان به وشه‌ی ((مه‌لا)) ده‌كرد به‌ڵام له‌م چه‌رخه‌دا وشه‌ی ((مه‌لا)) ئه‌وه‌نده سوك و بێ ڕێزبوه،كه‌س پێی ڕازی نیه،بۆ نمونه من به‌خۆم له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دیمانهیهێكی ته‌له‌فزیۆنیم بینی كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ نابینا سازدرابوو،سه‌باره‌ت به ڕێزی ((نابینا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری))دا یه‌كێ له نابینا‌كان بێزاری خۆی ده‌رده‌بڕی ده‌یوت وه‌ك پێویست ڕێزمان لێ ناگیرێت ،زۆر جار گازمان ده‌كه‌ن مه‌لا فلان ،مه‌لا فلان ، له كۆتایی دا ده‌ڵێم له‌م چه‌رخه‌دا ده‌بێ مه‌لای مه‌لا بۆ وشه‌ی مه‌لا بگریت وه ده‌ڵێم ئای.......جه‌نابی مه‌لای كۆیی هه‌زار ڕه‌حمه‌تت لێ بێت و گۆڕت پڕ له نور بێ كه ده‌فه‌رموێ:
(( مه‌لا گه‌ر مه‌لا با دنیا بۆ وای لێده‌هات ئوروپایی چی ده‌كرد له ساحه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ))
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (76)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه. |