دوێنێ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 23/1/2011 كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ، شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، شاندێكی یاوه‌ری له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به‌شداریان كرد له مێزگهردێك كه یه‌كێتی لاوانی كوردستان له‌ژێر دروشمی (دیالۆگ‌و ئاشتی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیان)، بۆ زیاتر لێك نزیك كردنه‌وه‌ی زانایانی ئاینی‌و نوسهرانو رۆژنامه‌نووسانی كورردستان سازیدابوو.
ئه‌مه‌و له وتهكیدا به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وێڕای ده‌ستخۆشی له یه‌كێتی لاوان بۆ سازدانی ئه‌م مێزگه‌رده، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی دیالۆگ‌و گفتوگۆ‌و، به په‌یامی یه‌كێتی زانایانی پێناسه كرد‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: كه ئێمه‌ی زانایان بڕوامان به زمانی توندوتیژی نیه، جا هه‌ر كهسێكو له هه‌ر شوێنێك‌و به هه‌ر شێوازێك ئه‌نجامی بدات.
شایانی باسه: زۆرێك نوسهرانو رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ی مێزگهردهكه بوون‌و، بیروڕاو سه‌رنجه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد‌و، به شێوه‌یه‌كی ئیجابی كۆتایی به مێزگهردهكه هات.
|