دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی نامیلكه‌ی (راستیه‌كی ونبوو)ی بڵاوكرده‌وه، كه ناو‌و لێدوانی چه‌ند ئافره‌تێكی چالاكوانی بواری ئافره‌تانی تێدا بوو، دواتر نامیلكه‌كه بووه مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌و ئافرهانهو، تا له دژی ئه‌و كتێبه خۆپیشاندانێك بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌درا، هه‌روه‌ها تامان شاكر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ناوی له نامیلكه‌كه هاتبوو، داوای یاسایی له‌سه‌ر مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی تۆمار كرد.
دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی زانایان ده‌ست كرا به هێوركردنه‌وه‌ی گرژی نێوان هه‌ندێك له وتاربێژان‌و هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسان، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خاتوو تامان شاكر، ئه‌مڕۆ راوێژكاری یاسایی یه‌كێتی زانایان به سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: دۆسیه‌كه ته‌واو بوو‌و داخرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی تامان شاكر داواكه‌ی كێشایه‌وه.
جێی گووتنه یه‌كێتی زانایان زۆر به چڕی ده‌ستی كردووه، به‌وه‌ی به زووترین كات بتوانین ئه‌و گرژیه هێوربكرێته‌وه، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ناكات‌و، پێویسته جیاوازیه‌كان بۆ خزمه‌تكردن بێت، نه‌ك تێ:نهگهییشتنو، یهكترنهخوێندنهوه.
|