مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
پیًش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 24/1/2011 به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لقه‌كه‌مان به‌رێز مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، به‌رێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سهعیدو، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كارگێڕانی لق، لقه‌كه‌مان پێشوازی كرد له به‌رێزان مامۆستا مه‌ولود مه‌حمود به‌رپرسی به‌شی هۆشیاری و، مامۆستا زێبار خالد به‌رپرسی راگه‌یاندن له ئۆفیسی سۆرانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین.
ئه‌مه‌و له دیدارێكدا باس له كاروچاڵاكی وخزمه‌تكردنی ده‌زگاكه به هاوڵاتیان كرا‌و، رۆلی ده‌زگاكه له مه‌ڕ راماڵین و نه‌هێشتنی مین و ته‌قه‌مه‌نی وه‌ك دوژمنێكی نادیار‌و سه‌رسه‌ختی به بایه‌خه‌وه باسی لێوه كرا، به‌تایبه‌ت كه ده‌ڤه‌ری سۆران یه‌كێكه له‌و ناوچه سنوریانه‌ی كه به‌هۆی جه‌نگی 8 ساڵه‌ی نێوان عێرٍاق وئێران زیاتر روبه‌رووی كێشه‌ی چاندنی مین له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس بۆته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندی میوان وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕینیان بۆ هه‌ڵوێستی وتاربێژان ومامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه بۆپالپشتی وهاوكاری كردنیان سه‌باره‌ت به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له دووركه‌وتنه‌وه له مین وتهقهمهنیهكانو، هیوایان خواست مامۆستایانی ئاینی زیاتر هاوكاریان بن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كاروچاڵاكی ده‌زگاكه‌یان و، بنبڕ كردنی دیارده‌ی مین و نه‌هێشتن وپاك كردنه‌وه‌ی له كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڕێزان به‌رپرس وكارگێرانی لقه‌كه‌مان به‌لێنی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتیێكیان بۆ ده‌زگاكه دوپاتكرده‌وه‌و، ئاماده‌یی لقیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر پێشنیاز‌و داواكاریه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه، بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنی ئه‌ودوژمنه، كه بوه‌ته هۆی له ناوبردن و كهمئهندامكرنی هه‌زاران هاوڵاتی له كوردستان .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش هاتنه تاوتوێ كردن بۆ كار لهسهركردنیان، بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و، دانیشتنه‌كه به خۆشحاڵی هه‌ردولا كۆتایی پێهات.
|