كاتی خۆی [په‌روه‌ردگار] (ئاده‌م)ی دروستكرد له (قوڕ) به‌بێ دایك و باوك، پاشان (حه‌وای) له په‌راسووی (ئاده‌م)ی دروستكرد واته: له پیاو به‌بێ ئافره‌ت..، خیلقه‌تی سێیه‌م مابوو (كه خوا توانا‌و هێزی خۆی نیشانی مه‌خلووقات بدا) ئه‌میش دروستكردن بوو له ئافره‌ت به‌بێ پیاو.. سه‌ره‌نجام (عیسی)ی دروستكرد له (مهڕیهمه)ی خاوێن و پاك (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت)، كه‌واته: خوای گه‌وره ده‌توانێ به‌بێ دایك‌و باوك دروست بكه.. هه‌روه‌كو ئاده‌م علیه‌السلام ، وه ده‌شتوانی به‌بێ ئافره‌ت دروست بكه.. هه‌روه‌كو حه‌وا، وه ده‌شتوانێ به‌بێ پیاوو ته‌نها له ئافره‌ت دروست بكات هه‌روه‌ك: عیسی علیه‌السلام چۆن بێ پیاو له مه‌ڕیه‌م دروست بوو، بهلاَم (خوا)ی گه‌وره بۆ هه‌موو شتێك هۆكاری داناوه، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوفریو هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستراوی زۆر به‌ده‌م حه‌زره‌تی (عیسی)وه ده‌كرێت!!! بۆیه به پێویستم زانی (بیتاقه‌ی عائیلی) زانیاری له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی حه‌زره‌تی (عیسی) له ده‌می خۆیه‌وه بخه‌مه ڕوو:
* ناوی حه‌زره‌تی عیسی: [قَاڵ إِنِّی عَبْدُ اللَّهِ]مریم: 30، فه‌رمووی: من به‌نده‌ی خوام ، نه‌یگوت: من خوام یان كوڕی خوام یانیش سێیه‌می سێیهكانم !! په‌نامان به‌خوا!، به‌ڵكو فه‌رمووی: من به‌نده‌ی خوام،
* زانیاری و به‌ڵگه: [ێتَانِێ الْكِتَابَ]مریم: 30، واته: خوام ئینجیلی پێ به‌خشیوم،
* پیشه: [وَجَعَڵنِی نَبِیّاً]مریم: 30، منیشی گێڕاوه به پێغه‌مبه‌ر،
* پله‌و پایه‌یه‌ك كه [خوا] پێی دابێت: [وَجَعَڵنِی مُبَارَكاً أَیْنَ مَا كُنتُ]مریم: 31، واته: منی موبارهكو پیرۆزیش كردووه له هه‌ر شوێنێك بم،
* ته‌كالیف له‌ناو پیشه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دا: [وَأَوْصَانِی بِالصَّڵاهِ وَالزَّكَاهِ مَا دُمْتُ حَیّاً]مریم:31، ئامۆژگاری كردووم كه نوێژه‌كانم ئه‌نجام بدهمو له زه‌كاتدانیش درێغی نه‌كه‌م هه‌تاوه‌كو له ژیاندا هه‌م، سه‌رنج دهن نه‌یفه‌رموو: (و أمرنی) به‌ڵكو فه‌رمووی: [وَأَوْصَانِی] كه وه‌سیه‌ت توندتره له ئه‌مر.. چونكه هه‌ردوو مانای به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت: هه‌م مانای (فه‌رمان) پێكردنو هه‌میش به‌مانای (ئامۆژگاری) ده‌گرێته‌وه، وه تاوه‌كو مردن ده‌بێت ئه‌مانه جێ به‌جێ بكه‌م،
* ڕێز: [وَبَرّاً بِوَالِدَتِی]مریم: 32، واته: چاك ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایكم دا ، سه‌رنج دهن نه‌یفه‌رموو: (وبرا بوالدی) چاك ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكم دا !! چونكه (عیسی) علیه‌السلام خۆ باوكی نیه ته‌نها دایكه، مه‌عقوله باوك بڵێ: كوڕم له‌گه‌ڵ دایكت باشبه بهلاَم قه‌یدی من ناكات؟!! په‌نا ده‌گرم به‌خوا: [سُبْحَانَكَ هَژَا بُهْتَانٌ عَڤِیمٌ] النور: 16، [كَبُرَتْ كَلِمَهً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ إِن ێقُولُونَ إِلَّا كَژِباً] الكهف: 5، [مَا كَانَ لِلَّهِ أَن ێتَّخِژَ مِن وَڵدٍ سُبْحَانَهُ] مریم: 35 ،
* پله‌و پایه‌ی به‌رز: [وَڵمْ ێجْعَلْنِی جَبَّاراً شَقِیّاً] مریم: 32، واته: نه‌یكردووم به‌كه‌سێكی زۆر دار‌و به‌دڕه‌فتار!،
* ڕێزی په‌روه‌ردیگاری بۆی: [وَالسَّڵامُ عَڵیَّ ێوْمَ وُلِدتُّ]مریم: 33، واته: سلاَوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له دایك بووم و...هتد. كه‌واته: (مسیح) علیه‌السلام له دایك بووه، مات‌و له دایكیش بوبێتن ده‌بێ له‌ناو ڕه‌حمه‌وه هاتبێته دونیاوه..، توخودا ئێوه بڵێن: خوایه‌ك كه [وَسِعَ كُرْسِیُّهُ السَّمَاوَاتِ وَاڵَرْچَ] البقره: 255، له‌ناو ڕه‌حمێكی ته‌نگی تاریكدا جێی ده‌بێته‌وه؟!! [خوا]ی گه‌وره باس‌و خواسی له داییك بوونی حه‌زره‌تی (مه‌سیح)ی بڕیوه‌ته‌وه به یه‌ك ڕسته.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: [إِنَّ مَپَڵ عِیسَی عِندَ اللّهِ كَمَپَلِ ێدَمَ خَڵقَهُ مِن تُرَابٍ پِمَّ قَاڵ ڵهُ كُن فَێكُونُ] ال عمران: 59، شێوه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لای خوا وه‌كو دروست بوونی هاوشێوه‌ی (ئاده‌م)ه كه له خاك دروستی كرد‌و پاشان فه‌رمانی پێ دا ببه به ئینسان ئه‌ویش بوو،
ئینجا سه‌یركه: (عیسی) علیه‌السلام دایكی هه‌بوو.. بهلاَم خۆ (ئاده‌م) علیه‌السلام دایك‌و باوكیشی نه‌بوو.. كه هه‌رهه‌مووشی لای [خوا]ی گه‌وره ئاسانه‌و هه‌موومان ملكه‌چی فه‌رمانی [خوا]ی گه‌وره‌ین. |