لقی گه‌رمیان له‌ كه‌لار به‌شداری له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق دا ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان :
دووشه‌ممه‌ به‌رواری 24/1/2011 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری لێپرسراوی لق و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق و، مامۆستا ئه‌حمه‌دی به‌رده‌سور ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، به‌شداریان كرد له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌ شاری كه‌لار.

شایانی باسه‌: كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌رانی گه‌رمیان له‌ په‌رله‌مانی عێراق و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی و، لقی گه‌رمیانی پارتی و، لایه‌نه‌كانی ترو ڕێكخراوه‌كان و، قائیمقامی كه‌لارو، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌رێز به‌رپرسی لق به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ی له‌ ئاماده‌بووان كرد‌و، هیوای خواست كه‌ ببێته‌ پردێك بۆ گه‌یاندنی داوا ڕه‌واكانی ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.