رۆژی 19/1 /2011 (میخروبان رافشان) گۆرانیبێژی ناوداری وڵاتی تاجیكستان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: كه ئیتر واز له گۆرانی گوتن ده‌هێنم، ئه‌و رێچكه‌یه‌ی من گرتبوومه‌به‌ر لێی په‌شیمانم‌و، له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئیسلامه‌تیم ناگونجێ.
رافشان، كه زۆرترین خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی جه‌ماوه‌رو گوێگری گۆرانیه‌كانی بوون، زیاتر گوتی: 4 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی ئیسلامی، هه‌رچه‌نده خۆم هه‌ر موسڵمان بووم به‌ڵام تا ئه‌وكات نه‌مده‌زانی كه من چه‌ند له ئیسلام دوورم.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا گوتی: ئێستا خه‌ریكی كاری خۆمم، هه‌رچه‌نده داهاتو بژێویم زۆر له جاران جیاواز‌و كه‌متره، به‌ڵام هیچ نه‌بێ دوورترم له گوناه، داوا له خوا ده‌كه‌م له گوناهه‌كانی رابردووم خۆشبێ.
شایانی باسه: ساڵی پاریش له هه‌مان وڵات، (مالیكای سایدوزد) كچه گۆرانی بێژی ناسراو، وازی له گۆرانی گوتن هێناو، ئێستا باڵاپۆشه‌و خاوه‌نی ماركێتێكی فرۆشتنی جل‌و به‌رگی ئافره‌تانه، له شاری (دوشه‌نبه)ی تاجیكستان.
|