پیاوێك دایكی ده‌فرۆشێ

زاوایه‌ك له‌شه‌وی گواستنه‌وه‌دا له‌په‌نای بووكه‌كه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌نه‌فه‌كه‌ دانیشتبوو، دایكیشی له‌ولایه‌وه‌ دانیشتبوو، ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌شی سازكردبوو و خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌بوون، بووكه‌كه‌ شتێكی چپاند به‌گوێی مێرده‌كه‌یدا، ئه‌ویش به‌ میكرۆفۆنه‌كه‌وه‌ رووی كرده‌ خه‌ڵكه‌كه‌ و گوتی: بۆ ئاگاداری .. بۆ ئاگاداری.. بۆ ئاگاداری... من دایكم هه‌ڕاج ده‌كه‌م!! ده‌یفرۆشم !! كێ ده‌یكڕێ؟! به‌ڵێ! ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سێ جار دووپات كرده‌وه‌!!هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ واقیان وڕما بوو، پێیان سه‌یربوو!! بۆچ واده‌ڵێ؟! و ده‌بێ چی رووی دابێ؟ بۆیه‌ هه‌مووان به‌جارێك مات و بێده‌نگ بوون !!


گوتی: دۆستان ! خۆشه‌ویستان!! ئاماده‌بوانی به‌ڕێز! ده‌زانم ئه‌م كاره‌ی منتان پێ سه‌یره‌ و هه‌موو ده‌تانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م نه‌فرینم بكه‌ن!! ناهه‌قتان ناگرم!! به‌ڵام دایكێك كه‌ منی به‌هه‌تیوی به‌خێو كردووه‌و و جوانی خۆی له‌به‌ر من خستۆته‌ ژێر پێی، و ئێستا به‌ئاواتی خۆی گه‌یشتووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی ده‌بینێ ژنی هێناوه‌و له‌م خۆشییه‌دا له‌په‌نای كوڕ و بووكه‌كه‌یا دانیشتووه‌..ده‌زانن خێزانم چی چپاند به‌گوێمدا؟ پێی گوتم: دایكت له‌په‌نای خۆتدا لاببه‌، چونكه‌ من دیتنی ئه‌وم له‌ویا پێ خۆش نییه‌!!


ئینجا ئه‌نگوستیله‌كه‌ی له‌ قامكی داكه‌ند و تا هێزی تیا بوو فڕێی دا و گوتی: من خۆم دایكم ده‌كڕم.!! و رۆووی كرد به‌ڵای خێزانه‌كه‌یه‌وه‌و هه‌ر له‌ویا ته‌ڵاقی دا و لێی جیا بووه‌وه‌.. ده‌ستی دایكی گرت و هۆڵه‌كه‌یان به‌جێ هێشت..


پاش ئه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ له‌ناو شاردا بڵاو بوویه‌وه‌ پیاوێك هات بۆ لای كوڕه‌كه‌و پێی گوت: " من كچێكم هه‌یه‌و زۆر كه‌س داوایان كردووه‌، به‌ڵام كه‌سێك پێ نازانم له‌تۆ شیاوتربێ بۆ هاوسه‌ری كچه‌‌كه‌م.. هه‌موو ئه‌ركی گواستنه‌وه‌و شاییه‌كه‌شی ده‌گرمه‌ ئه‌ستۆ!!