به نووسراوێكی ره‌سمی كه وێنه‌یه‌كی به ده‌ست سایتی (زانایان) كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوا له وتاربێژان ده‌كات، وانه‌ی ئایینی له مزگه‌وته‌كانی كوردستان بڵێنه‌وه.
به‌ڕێز كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئهوقافو كاورباری ئایینی به نووسراوێكی ره‌سمی، كه له رێ"ای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه به‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی دابه‌ش كراوه، روونی ده‌كاته‌وه، كه تیرۆر ئه‌مڕۆ بۆته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار، هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كی وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌وه‌ش هاتووه، كه بێگومان، هه‌ندێك هۆكاره‌كه‌ش بۆ جه‌هل به دینیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی رێگیری بكرێت له به هه‌ڵه حاڵی‌بوون له ئایین، وه‌زیری ئه‌وقاف رێنمایی داوه‌ته مامۆستایانی ئایینی هه‌موو ئێوارانی پێنج شه‌مه، ده‌توانن له مزگه‌وته‌كه‌یاندا وانه‌ی ئایینی به هاووڵاتیان بڵینه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ زیاتر وشیاركردنه‌وه‌ی نوێژخوێنان‌و تێگه‌یشتنی باشتر له واتای قورئان‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، وانه‌كه‌ش له قورئان‌و فه‌رمووده‌و سیره‌ی پێغه‌مبه‌رمان پێك بێت.
له كۆتایی رێنماییه‌كاندا چه‌ند مه‌رجێك بۆ وانه‌گووتنه‌وه داندراون، له‌وانه: ته‌نیا ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وت بۆی هه‌یه ئه‌م وانانه بڵیـَتهوه، هه‌روه‌ها ده‌بێ له مزگه‌وتی خۆی بێت، نابێت بدرێته بڵنگۆش، ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه چه‌ند مامۆستایه‌كی لێ بوو، هه‌موویان ده‌توانن هاوكاری یه‌ك بكهنو، وانه‌كه بڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ئه‌وقاف ئومێد ده‌كات به‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌تێ: به نه‌وه‌كانی داهاتوومان بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان‌و دابینكردنی ئایینده‌یه‌كی روون‌و گه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوو.
|