مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی [مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید عوسمان مۆریلانی] ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و، پێش نوێژی مزگه‌وتی سپی. لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
[به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان ]
[كُلُّ نَفْسٍ ژَائِقَهُ الْمَوْتِ پُمَّ إِڵیْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ: بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوومامۆستا مه‌لا ڕه‌شید مۆریلانی
به‌رازیبوون به قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستامان پێگه‌یشت، كه دوای ته‌مه‌نێكی دوورودرێژ له خزمه‌ت كردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانسته ئیسلامی و شه‌رعیه‌كان له نێو خوێندنگا ئاینی ئایینیه‌كان. كۆچی دوایی كردوو، گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌رگانه‌ی حه‌ق.
ئێمه له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی خۆمان وسه‌رجه‌م زانایانی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، تكاكارو خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سێبووری وئارامیتان بدات و، خوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی .
إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ
لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی
كوردستان
شایه‌نی باسه، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلا مه‌لا سه‌عید گرتكی، به‌یاوه‌ری شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان و، شاندێكی به یاوه‌ری، سه‌ر له ئێواره‌ی 25/1/2011 له مزگه‌وتی (بوخارا) له‌شاری هه‌ولێر، به‌شداریان كرد له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید مۆریلانی.
له وته‌یه‌كیدا مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی ئاماژه‌ی به ڕۆله به‌رچاوه‌كانی مامۆستای خوالێخۆشبوو كرد، له هه‌مبه‌ر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئسلام و، خاك‌و وڵاته‌كه‌مان، به تایبه‌تیش له‌بواری تهدریسو فه‌توای شه‌رعی.
له كۆتایی وته‌كانیدا: ئاماژه‌ی به پاڵپشتی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كرده‌وه‌و، وه یه‌كێتی زانایانی به ماڵی نزیكی ڕۆڵه‌كانی مامۆستای خوالێخۆشبوو ناوبرد، وه ته‌ئكیدی كرده‌وه: كه ئێمه له دوای مامۆستای كۆچكردوو وه‌ك مافێك‌و وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر مامۆستای خوالێخۆشبوو گرنگی ته‌واو و پێویستیان پێ ده‌ده‌ین.
|