وه‌رگێرانی: مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
له زه‌مه‌نێكدا كه زۆر ده‌بینرێ‌و ده‌نووسرێ‌و ده‌گوترێ له‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی‌و، هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی ناڕێك‌و، قسه‌ی ناڕه‌وا‌و بێ بنه‌مایان ئاراسته ده‌كرێ‌و، پشت له‌و ده‌ق‌و راستی‌و ئه‌و ئه‌رك‌و رۆڵه‌دیارو به‌رچاوانه‌ی زانایان ده‌كرێ، كه‌بێ هیچ به‌رامبه‌ر‌و داخوازیێك پێشكه‌شی ده‌كه‌ن،جێگه‌ی خۆیه‌تی وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك‌و، له‌هه‌مان كات وه‌ك چاوخشانێكی خێرا به‌ده‌قی قوڕئان‌و فه‌رمووده‌وه، گه‌شتێك به نێو باخی چڕ‌و پڕ‌و هه‌رده‌م جوان‌و رازاوه‌ی باس‌و بابه‌تی ماف‌و رۆڵ‌و گه‌وره‌یی‌و مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی بكرێت‌و، تا له نێو گوڵستانی ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌دا، جوانی‌و رووی راسته‌قینه‌ی به‌هار ده‌ربكه‌وێت.
قه‌تاده (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌هلی عیلم فه‌زڵ‌و شكۆی خۆیان لای په‌روه‌ردگار هه‌یه‌و، ماف‌و ئه‌ركیان زۆرتر‌و گرانتره له‌هه‌ر خه‌ڵكێكی دیكه)، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز وه‌ك رێزێك بۆ زانایانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: (يرفع الله الذين امنوا منكم والذين اوتوا العلم درجات) المجادلة/11، واته: خوای گه‌وره پله‌و پایه‌ی بڕواداران‌و، زانایانی ئایینی پله به پله به‌رزده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (قل هل يستوي الذين يعلمون والذين لا يؤمنون) الزمر/9، واته: بڵێ: ئایا ئه‌وانه‌ی كه زانان‌و شاره‌زان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نازانن‌و ناشاره‌زان وه‌ك یه‌كن؟
خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر له ئاستی باس‌و گه‌وره‌یی زانایاندا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه زانایان به‌هۆی تێگه‌یشتن‌و، شاره‌زایی‌و پشتیوانی په‌روه‌ردگار، له خوا ده‌ترسن: (انما يخشي الله من عباده العلما‌و) فاگر/28، پێغه‌مبه‌ریش (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رموێت: (من یردالله به خیرا یفقه فی ا‌لدین) واته: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێت كه خێر بێنێته رێگای كه‌سێك، ئه‌وا له ئایین شاره‌زای ده‌كات.
بنچینه‌و بناغه‌و لق‌و پۆپی ئایین، له سینه‌و بیری زانادا پارێزراوه‌وه، به‌گیان‌و دڵیش پارێزگاری لێده‌كات‌و، به دوای ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارو شكۆی دینه‌وه ده‌گه‌ڕێ‌و، ده‌زگایێكی ته‌واوی راگه‌یاندنی ئیسلامی یه‌و، داكۆكیكارو پارێزه‌ری به‌ها باڵاكانه‌و،به زمانی شیرینی وتاری خۆی قوڕئان‌و فه‌رمووده شیده‌كاته‌وه‌و، ده‌یگه‌یه‌نێ به موسڵمانان‌و ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه ئاسمانه‌و، گه‌نجینه‌ی له‌بن نه‌هاتووی سه‌ر زه‌وییه.
مامۆستای ئایینی رووناكییه بۆ تاریكییه‌كان‌و، ده‌رمانه بۆ ده‌رده‌كان، چاوه بۆ كوێره‌كان‌و،شاهێدی خوایه بۆ به‌نده‌كان: (شهد الله انه لا اله الا هو والملائكة واولوا العلم قائما بالقسط لا اله الا هو العزيز الحكيم)ال عمران/18، دوژمنی تاریكی‌و نه‌زانی‌و كوێره‌وه‌ری‌و پێداهه‌ڵگوتنه‌و، میراتگری پێغه‌مبه‌ره (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئاگادار كه‌ره‌وه‌ی ئوممه‌ته‌و، ره‌فیقی رێگای جه‌ننه‌ته.
مامۆستای ئایینی خاوه‌نی حورمه‌ت‌و رێزێكی بێ ئه‌ندازه‌یه له ئیسلامدا‌و، هیچ كه‌س‌و پۆستێك شوێنی پڕناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای مردنیشی، ئیمامی حه‌سه‌نی به‌سڕی (خوا لێی رازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (مردنی هه‌ر زانایایێكی ئایینی كه‌له‌به‌رو درزێێكی وا ده‌خاته نێو موسڵمان، تا رۆژی دوایی پڕنابێته‌وه). ئیمامی ئه‌وزاعیش ده‌فه‌رموێت: (خه‌ڵكی به زانا‌و مامۆستاكانیانه‌وه جوانن‌و هه‌ن‌و، حیسابیان بۆ ده‌كرێت، بێ مامۆستا ئه‌م پایانه‌یان له‌ق ده‌بێ).
هه‌ر شتێكێكی جوان‌و خاوێن‌و گران به‌ها، چاوی ته‌ماعكارو كه‌سانی پیس‌و به‌د دڵته‌نگ ده‌كا، بۆیه زانایانی ئایینییش دوور نین له‌م جۆره كه‌سانه، به‌ڵكو له‌هه‌ر كه‌سێكی دیكه زیاتر‌و زۆرتر تووشیان به تووشی كه‌سی وا ده‌بێ، كه حیساب بۆ رێز‌و پیرۆزی‌و جوانیه‌كان نه‌كات‌و، حه‌ز به كوێره‌وه‌ری پاشاگه‌ردانی بكات‌و، راست‌و چه‌پ ئازاری مامۆستا‌و چاوساغانی ئایین بدات‌و، دوژمنداری‌و بێ ئه‌مه‌كی بنوێنێ به‌رامبه‌ریان‌و، به ره‌شی‌و دوور له رووناكی دڵی حه‌ز به پووكانه‌وه‌ی دروشم‌و به‌ها به‌رزه‌كانی ئایین‌و جوانیه‌كانی بكات‌و، رێك و ته‌واو دوور له چه‌مكی ئایه‌تی: (ومن يعظم شعائر الله فانها من تقوي القلوب)، ئازار‌و ناخۆشی بۆ مامۆستایانی ئایینی بنێته‌وه، كه به‌م كاره ناشایستانه خۆی تووشی سزا‌و دونیا‌و دواڕۆژی قیامه‌ت ده‌كات.
له فه‌رموده‌یه‌كی قودسیدا هاتووه: (من عادي لي وليا فقد اذنته بالحرب)، واته: هه‌ر كه‌سێك دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له دۆسته‌كانم بكات، خۆم دژایه‌تی ده‌كه‌م‌و، شه‌ڕی له‌سه‌ر به‌رپا ده‌كه‌م. ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ریه‌ك له ئیمامی شافیعی‌و ئه‌بوحه‌نیفه ده‌فه‌رموون: (ان لم يكن الفقها‌ء أوليا‌ء الله فليس لله ولي)، واته: ئه‌گه‌ر زانایانی ئایینی‌و شاره‌زایانی ئایین، دۆستی خوا نه‌بن، كێی دیكه هه‌یه دۆست‌و خۆشه‌ویستی خوا بێت؟؟
به‌ڵكو ئیبن عه‌بباس (خوا لێی رازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (من اذي فقيها فقد اذي رسول الله صلي الله عليه وسلم، ومن اذي رسول الله صلي الله عليه وسلم فقد اذي الله عزوجل)، واته: هه‌ركه‌سێك ئازاری زانایانی ئایینی بدات، وه‌ك ئه‌وه وایه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوای دابێت (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، هه‌ركه‌سێكیش ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا بدات (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، وه‌ك ئه‌وه وایه ئازاری خوای په‌روه‌ردگار بدات.
بۆیه به‌ڕاستی باسی ئازاردانی زانایانی ئایینی‌و مامۆستایان‌و وتاربێژان، باسێكی گرنگ‌و زۆر مه‌ترسیدار‌و هه‌ستیاره‌و، ده‌بێ وشیاری ئایینی له‌و ئاسته‌دا زۆر به‌رز بێت‌و، به‌هیچ جۆرێك جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كرێ كه‌مترین‌و بچووكترین وشه‌ی ناڕێك له ده‌رحه‌قیان بنووسرێ‌و بڵاوبكرێته‌وه‌و، نیشان بدرێ‌و بخوێندرێته‌وه، كه به‌داخه‌وه ئێستا ره‌واجی ئه‌م كاره قێزه‌ونه هه‌یه‌و، هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و، پێگه‌و سایت‌و په‌یجی تایبه‌ت خه‌ریكه ئه‌م بازاڕه گه‌رم ده‌كه‌ن!!
باسكردن‌و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن‌و، ناوهێنانی موسڵمانێك به‌خراپه گوناه و حه‌ڕامه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (لما عرج بي مررت بقوم له‌م أظفار من نحاس يخمشون وجوههم وصدورهم، فقلت: من هؤلا‌و يا جبريل؟ قال: هؤلا‌و يأكلون لحوم الناس ويقعون في أعراضهم) واته: (ئه‌وكاته‌ی به‌رزكرامه‌وه بۆ ئیسڕاومیعراج، بینیم هه‌ندێك كه‌س نینۆكی ئاسنیان پێوه‌یه‌و، ده‌م‌و چاو و سینگی خۆیانی پێداده‌ڕنن، منیش گوتم: ئه‌ی جوبریل ئه‌مانه كێن؟ ئه‌ویش گوتی:
ئه‌م كه‌سانه ئه‌وانه‌ن كه باسی خه‌ڵكیان كردووه..) به‌ڵام بێگومان ده‌م خستنه نێو گۆشت‌و خوێنی مامۆستایانی ئایینی به تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ‌و ناوزڕاندنیان‌و بێڕێزی كردن به‌رامبه‌ریان گوناهێكی گه‌وره‌تره‌و، وه‌ك ده‌گوترێ: (أعراض العلما‌ء علی حفره من حفر جهنم)، واته: باسكردنی زانایانی ئایینی هه‌رخۆی چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ. ئیمامی ئه‌حمه‌دیش فه‌رموویه‌تی: (لحوم العلما‌ء مسمومة، من شمها مرض، ومن أكلها مات، من أطلق لسانه في العلما‌ء ابتلاه الله قبل موته بموت القلب)، واته: گۆشتی زانایانی ئایینی ژه‌هراوییه، هه‌ر كه‌سێك ته‌نها بۆنی بكات نه‌خۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بیخوات ده‌مرێ‌و،ئه‌و كه‌سه‌ی زمانیشی به‌خراپه بگه‌ڕێنێ ده‌رحه‌ق به زانایان، خوای گه‌وره به‌وه تۆڵه‌ی لێده‌كاته‌وه كه به‌ر له‌مردنی خۆی دڵی ده‌مرێنێ..!!
زانایانی پێشینیش فه‌رموویانه: باسكردن‌و تۆمه‌تباركردنی زانایانی ئایینی‌و سوكایه‌تی نواندن به‌رامبه‌ریان، ده‌چێته خانه‌ی بێڕێزی كردن به قوڕئان و ئیسلام‌و، نیشانه‌ی نیفاق‌و دوڕووییه،چونكه ئه‌وان ره‌مزو رۆشنكه‌ره‌وه‌ی دینن‌و، هانی ده‌ستگرتنی خه‌ڵك ده‌ده‌ن به قوڕئان‌و ئیسلام‌و، له‌شوێنی پێغه‌مبه‌رن (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه خوای گه‌وره‌ش به‌م شێوه‌یه باس‌و مه‌دحی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێت: (وانك لعلي خلق عظيم)القلم/4.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 77ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بلاوكراوه‌ته‌وه. |