رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 23/1/2011 لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا ئازاد خوڕشیدو، زانایانی ئه‌ندام لق، پێشوازیان كرد له (جۆرجیۆ لینكوا) باڵوێزی ڤاتیكان له عێراق‌و ئه‌رده‌ن.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، كه هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری شیعه‌كانی شاره‌كه‌و، سه‌رۆكی مهتڕانیهتی كه‌ركوك مه‌تڕان دكتۆر (لویس ساكۆ) ئاماده‌بوون، به‌ڕێز باڵوێزی ڤاتیكان باسی له گرنگی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان ئاین‌و مه‌زهه‌به‌كان كرد‌و، تیشكی خسته‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی تهباییو یه‌كتر قه‌بوڵ كردن، كه سیمای جوان‌و دێرینی عێراقه.
مامۆستا مه‌لا ئازاد به‌رپرسی لقی كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه یه‌كێتی زانایان هه‌میشه هه‌وڵده‌دات بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایهتیو پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان‌و، باشترین په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئایین‌و مه‌زه‌به جیاوازه‌كانی كوردستان هه‌یه.
له كۆتاییشدا، سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێم كرد، له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی رێزگرتن‌و داڵده‌دان‌و به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاسوده‌ی نه‌ته‌وه‌و كه‌مایه‌تیه‌كان.
|