لقی هه‌ولێر له‌ سمیناری (هونه‌ری قسه‌كردن له‌نێوان مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیران).



مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله‌ ئێواره‌ی رۆژی 24/1/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی سه‌نته‌ری ئاسوده‌، به‌شداری كرد له‌ سمیینارێك له‌ژێر ناونیشانی [هونه‌ری قسه‌كردن له‌نێوان مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیران]، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ناوبراو، بۆ به‌رێز مامۆستا عبدالرحمن صدیق ڕێكخرابوو، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر له‌هۆڵی زه‌یتون.

به‌ڕێز دێگه‌یی، له‌ وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی پابه‌ندبوونی مامۆستایانی ئاینی و، ڕۆشنبیران كرد به‌ نه‌به‌زاندنی هێله‌ سووره‌ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ڕوونه‌دانی ئاژاوه‌و گیروگرفت‌و پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان .

پاشان گووتی: بۆ ڕوونه‌دانی كێشه‌و گرفت حه‌ق و رٍه‌وانیه‌ نووسه‌ران و ڕۆ ژنامه‌ نووسان به‌رامبه‌ر خودای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر [دروودی خوای له‌سه‌ر بێت]و، قورئان‌و، موقه‌ده‌ساته‌ ئاینی یه‌كان، چونكه‌ بێگومان مامۆستایانی ئاینی بێده‌نگ نابن‌و وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌ مافێكی دروستی مامۆستایانی ئاینی یه‌، ئاواش كێشه‌ و گرفت ڕووده‌دات و ، چاره‌سه‌ریشیان به‌ زه‌حمه‌ت ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ مامۆستایانی ئاینی له‌ به‌رگریكردندان، نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ كردن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداری ئه‌م ڕاستیه‌ بن، بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت مامۆستایانی ئاینی هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ناكۆكی‌و پشێوی نین‌و، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان داوا له‌و نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسانه‌ ده‌كه‌ین‌و پێیان ده‌ڵێن: كه‌ ئه‌وجۆره‌ نووسینانه‌یان هیچ خزمه‌تێك به‌ ئاین‌و گه‌له‌كه‌مان ناگه‌یێنێت، با پێنووسه‌كانیان له‌ خزمه‌تكردن به‌كاربهێنن و ، بانگه‌شه‌ بۆ پێشكه‌وتن‌و پێكه‌وه‌ ژیان و گیانی لێبوورده‌یی بكه‌ن، تا كوردستانمان زیاتر به‌ره‌و ئاوه‌دانی‌و نوێ‌ سازی بچێت.