پێشه‌کی هه‌موو سوپاس و ستایشێک بۆ خوای گه‌وره.. هه‌موومان له دوای نه‌وه‌ی یه‌که‌م! پێویستمان به‌وه هه‌یه که سه‌رنجێکی قوڵ له نه‌وه‌ی یه‌که‌م بده‌ین تا ئامانجی درووست بپێکین و ناوی بانگه‌وازه‌که‌مان بنێێن ئامانجی درووست.
لای مامۆستا سێ كوچكەی هەبوو كە بریتین لە: جیهاد، بانگەواز و كۆچ. كە ئەوەی ئێمە لێرەدا مەبەستمانە بریتیە لە"بانگەواز".
وه‌فاش پێم وابێ ئه‌وه‌نده ماناییه‌کی جوانی هه‌یه که که‌م که‌س په‌ی به‌م مانا جوانه دهباو زۆر که‌سیش له توانایاندا نییه که هه‌ڵگری وه‌فا بن.. ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ هۆکار هه‌ن رێگرن له به‌رده‌م ئه‌م وه‌فایه!! هه‌ر چه‌ند که‌سانێک هه‌ن تا له ژیاندا بن له‌وه ده‌چێ قه‌دریان نه‌زانین و گرنگیان پێ نه‌ده‌ین.. به‌ڵام کاتێک به‌جێ ی هێشتین به جێهێشتنێکی سروشتی!! ئه‌وا ئه‌و کات هه‌ست ده‌که‌ین به پێ سه‌نگی که‌سه‌که تا سه‌نگی قورس بێت و پارسایی له قورسی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه به جێ هێشتبێ ئه‌و کات هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین چی شتێکی گرنگمان له‌ده‌ست ده‌رچووه. هه‌ندێ که‌س مردوون، به‌ڵام هه‌ر مردوون. هه‌ندێ که‌س زیندوون به‌ڵام هه‌ر مردوون. هه‌ندێ که‌س زیندوون، هه‌ر زیندوون. هه‌ندێ که‌س مردوون به‌ڵام زیندوون. مامۆستا له "هه‌ندێ که‌س مردوون به‌ڵام زیندوون".. هه‌ر تاکێکی ئه‌م کوردستانه بگریت بۆ یه‌ک سات به خزمه‌ت مامۆستا گه‌شتبێت، گه‌یشتن چ به "خۆی وتاره‌کانی، یان نووسینه‌کانی" ئه‌وه خۆشه‌ویستی ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ی چۆته دڵه‌وه.. له مه‌راسیمی به خاکسپاردنه‌که‌ی که مامۆستا "سه‌لاح ا‌لدین" ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو له‌وێ ده‌بێت و ده‌ڵێت: "هه‌ر چه‌نده له فکر و بۆچوون جیاوازیمان هه‌بوو به‌ڵام مامۆستا خۆشه‌ویست بوو که‌سێکی زیره‌ک و لێهاتوو بوو." مه‌به‌ستم له‌م وته‌ی ئه‌میندار ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت نه‌ک لای تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه به‌ڵکو لای تاکه‌کانی حیزبیش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن که مامۆستا چۆن بووه هه‌م له گه‌ڵ تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه هه‌م له ناو حیزب.. مامۆستا هه‌میشه ته‌ئکیدی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی یه‌که‌می ئیسلام ئه‌کرده‌وه که ده‌بێ ئێمه‌ی موسڵمانان له ئاکار و ره‌وشتدا له هه‌موو کاروباره‌کانی ژیاندا چاو له نه‌وه‌ی یه‌که‌م بکه‌یه‌ن.. ئه‌مه تا راده‌ییه‌ک به پێ ی توانای خۆێ له ژیانی خۆی ره‌نگی دابوویه‌وه بۆیه خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌یه بۆ هه‌موومان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که کاری بانگخوازی ئه‌که‌ن ئه‌وه گرنگه که سه‌ره‌تا له ناوه‌وه‌ی خۆی ئه‌و په‌ڕی دادگه‌ری و ئه‌خلاقی ئیسلامی پاشان خودی خۆی دهریببرێ ئه‌و کات ته‌نها به بینین کاریگه‌ری ده‌بێت نه‌خوازا قسه که کاریگه‌ر ته‌واوی ده‌بێت!! خوای گه‌وره و میهره‌بان له کتێبی پیرۆزی خۆی که قورئانه ئه‌وه به‌یان ده‌کات که" خوای گه‌وره رقی له‌و که‌سانه ده‌بێته‌وه ئه‌وه به‌ده‌م ده‌یڵێن که‌چی خۆیان جێ به‌جێ ناکه‌ن و کاری پێ ناکان" نابێ گله‌ی ئه‌وه بکه‌ین که کاتێک بمانه‌وه‌ی کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر تاکه‌کان هه‌بێت کردارمان و گوفتارمان کاریگه‌ری نابێت؟!! خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه خۆم پاشان که‌سی به‌رامبه‌ر!! جا ئه‌و که‌سه هه‌ر که‌سێک بێت!!؟؟ کاریگه‌رییه‌ک که ئێستاش نه‌ک مامۆستا هه‌ر که‌سی تر بێت هه‌ر وته‌یه‌ک که له دةم ده‌رده‌چێت به مه‌به‌ستی ئیسڵاحخوازی له خودی خۆی پاشان به‌رانبه‌ری بۆ چرکه ساتێک له ده‌می بیرهاتنه‌وه له فکر و هزرت ده‌رناچێ.. ئه‌مه‌ش ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزانه‌م به تایبه‌ی مامۆستا مرۆڤایه‌تی" پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محمد صلی الله علیه و سلم" و له نه‌وه‌ی دوای ئیمام حسن البناء و سید قوتب و مهودودیم بیر ده‌هێنێته‌وه. له 25/1/2007 مامۆستا کۆچی دوای کرد تا ئه‌مڕۆش هیچ میراتێکی وای به‌جێ نههێشتتوه له مادده تاوه‌کو بڵێن ئه‌وه بۆ وا بوو مانای چییه.؟!! بیروبۆچوونی وابوو تا پێشمه‌رگه و حیماییهکانی پێویستی یان ههبوهایه نه‌ده‌چوو زیاده‌ڕۆی بکات. تا ئه‌و مابوو کاره‌با هه‌بوو یان نه‌بوو گه‌ر کاره‌باش هه‌بوایه به که‌می!! بۆیه له‌به‌ر چرا ده‌ستی ده‌کرد به نووسین و ده‌ستی ده‌کرد با کاری بانگخوازی و هه‌وڵدان بۆ ئیسلام!! له جه‌ژنه‌کاندا له ناو ماڵ و مناڵی خۆی نه‌بوو به‌ڵکو ده‌چوو پێشمه‌رگه‌کان و مه‌قه‌ڕه‌کانی به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه.!! رای مامۆستا وابوو که به پێویستی ئه‌زانم لێره‌دا بێڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که حیزبی وه‌ک"وه‌سیله" به‌کار ئه‌هێنا نه‌ک وه‌ک "عه‌قیده"!! ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی ئه‌مڕۆیه که زۆر که‌س به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێشی حیزبی ده‌که‌ن له حیزبی ئیسلامی له‌وه ده‌چی حیزب وه‌ک"عه‌قیده" به‌کاربێنێت که ئه‌مه زۆر خه‌ته‌رناکه گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وه‌ی پێمانه ناچێته سه‌ر هه‌ده‌ف"ئامانج". بۆیه هه‌موو هه‌وڵدانی مووسڵمان ده‌بێ ئه‌وه بێت که ئامانج بپێکێ!! ئامانجی سه‌ره‌کیش ده‌بێت مێشک و دڵ بێت. که ئه‌م دوو ئه‌ندامه ئینسان ده‌گۆڕن، ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه.
گه‌ر ئامانجمان گه‌یشتن بێت به ده‌سه‌ڵات و به‌س ئه‌و رۆشنبینیمان به‌کار نه‌هێناوه. ئامانجی مامۆستاش ئه‌وه بوو که له‌سه‌ر دوو ئه‌ندامه‌که‌ی له‌ش ئیش بکات نه‌ک گه‌ێشتن به لووتکه چونکه گه‌ر وای بکردایه ئه‌وه‌و هه‌ر زوو ناوی له بیر ئه‌کرا.. بۆیه ئه‌توانین بڵێن ئه‌مه‌یه " ئامانجی درووست".!! مامۆستا ئه‌وه‌ی باش ئه‌زانی که جاهیلییه‌ت واز له ئازاردان ناهێنێ و له‌سه‌ر بانگه‌وازی" لا اله الا الله" خۆێ پێ راناگیرێ. بۆیه به چه‌نده‌ها شێوه ئازاردان و ناخۆشی بێ ئه‌وه‌ی زیانی بۆ یه‌ک که‌سی ئه‌م کوردستانه هه‌بێت. ته‌نانه‌ت له خوتبه‌یه‌کی دا باسی ئه‌وه ده‌کات" ئێمه کوردستا له چاومان باشتر ئه‌پارێزین". وشه‌ی چاوی به‌کار هێناوه که چاو نه‌بێ ئینسان ناتوانێ ببینێ!! لایه‌نێکی تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مامۆستا ئامانجی ئه‌وه نه‌بووه که چینێک درووست کات خه‌ڵک له ده‌وری ئه‌و چینه کۆ بکاته‌وه به‌ڵکو ئامانجی رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی رزگار بکرێت هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی نه‌فامی له‌وه‌ی تێکه‌وتووه.. ده‌بێ ئێمه موسڵمان چاو له مامۆستای مرۆڤایه‌تی" پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محمد صلی الله علیه و سلم" وئه‌وانه به‌ڕاستی شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و دێنن چ له فارس و عه‌ره‌ب و ئینگلیز هه‌ر که‌سێک کا ئامانجی سه‌رکه‌وتنی ئیسلام بێت. ئه‌مه یه جه‌وهه‌ری ئیش و کاروباری ئیسلامی. ئێمه‌ی موسڵمان و به تایبه‌ت ئه‌وانه که زۆر به جوانی خۆیان بۆ ئیسلام یه‌کلای کردۆته‌وه ده‌بێ ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌کیان بێت. ئه‌و کات ئه‌میش ده‌توانین ناوی لێ بنێن ئامانجی درووست.
|