Malaaras.rwanduzi@yahoo.com
ناسنامه و ناوبانگی به‌رزی قورئانی پیرۆز له بریسكانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه كه كارلێكه‌ری تیشك و ڕووناكییه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر بیرمه‌ند و بلیمه‌تانی جیهانی ئیسلامی هێناوه‌ته ئاسووده‌بوون و ئاخاوتنی هۆشمه‌ندانه‌وه به‌ڵكه گه‌وره ناودار و سه‌ردارانی هزر و فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه‌ش له جیهانی خۆرئاوا و ئه‌وروپادا له ئاست قورئانی پیرۆزدا ده‌خرۆشێن و ده‌كه‌ونه باری جۆشگرتنێكی گه‌رمه‌وه و، به ڕامانێكی قووڵه‌وه دائه‌مێنن و ده‌سته‌وه‌ستانن له دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی زیندووی ئه‌و په‌رتووكه پیرۆزه ، بۆیه ده‌بینین به ویژدانه‌وه ده‌دوێن و به چه‌ند ووته و ووشهگهلێكی ده‌گمه‌ن و دانسقه سه‌رسامی خۆیان له ئاست مه‌زنێتی ئه‌و ڕاستییه به‌ڵگه‌نه‌ویسته ده‌رده‌بڕن كه قورئان گوتار و گوفتاری ڕاسته‌قینه‌ی ئاراسته‌كراوی په‌روه‌ردگاره بۆ شكۆمهندبوون و شادبوونی مرۆڤایه‌تی تێكڕا به خۆشی و خۆشبه‌ختی هه‌ردوو دونیا ، لێره‌دا دهستبژێرییهكی ئه‌و ووته و ووشه نرخدارانه ده‌كه‌ین و بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو تا پتر دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی كه په‌یامی قورئان سنوورێكی دیاریكراوی نییه به‌ڵكه ڕه‌هه‌ندێكی جیهانی بهرافراوانتری وه‌رگرتووه و تا دوا پانتاییه‌كانی خاكی مرۆڤه‌كان درێژ ده‌بێته‌وه و نوور و ڕووناكییه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر له دڵ و ده‌روونی موسڵمانان به‌ڵكه له دڵ و ده‌روون و هزر و خه‌یاڵی غه‌یره موسڵمانانیش ده‌دره‌وشێته‌وه .
زانای به‌ناوبانگی ئیتاڵی ( كونت ادوارد كیوجا ) : به ووردی ئایینه كۆن و تازه‌كانم تاوتووێكرد و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم كه ئیسلام تاكه ئایینی ئاسمانی و ڕاسته‌قینه‌یه و ، په‌رتووكه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌و ئایینه‌ش كه قورئانه هه‌موو پێویستییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی مرۆڤ له‌خۆده‌گرێت و به‌ره‌و ته‌واوێتی ئه‌خلاقی و ڕۆحییه‌كانی ده‌بات .
سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی هیندی ( غاندی ) : هه‌ریه‌كێك له میانی فێربوونی زانسته‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌توانێت نهێنی و حیكمه‌ته‌كانی ئایین بزانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌قی دروستكراو هه‌بێت ، له قورئاندا فه‌رمانێك نییه به ناچاركردنی ئه‌وانی دیكه به پاشگه‌زبوونه‌وه له مهزههبهكانییان ، ئه‌و په‌رتووكه پیرۆزه به ساده‌ترین شێوه ده‌ڵێت ( لاإكراه فی ا‌لدین ) .
لێكۆڵیاری به‌ریتانی پڕۆفیسۆر ( مونتغمری وات) : ئه‌وه‌ی قورئان ده‌یخاته‌ڕوو له واقیع و هه‌قیقه‌ته ته‌واوه‌كان ، به لای منه‌وه له گرنگترین جیاكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌و په‌رتووكه‌یه ، به دڵنیاییه‌وه گشت شاكاره نایابه‌كان له نووسراوه ڕه‌نگینه‌كان هیچیان به هاوتا و هاوشێوه‌ی قورئان ناژمێردرێن .
مێژوونووسی ئیتاڵی ( برنس جیوانی بوركیز ) : میسداقییه‌تی خۆشبه‌ختی و سه‌روه‌ری له موسڵمانان دوور كه‌وتۆته‌وه به هۆی كه‌مته‌رخه‌مییان له په‌یڕه‌ویكردن له قورئانی پیرۆز و كاركردن به یاسا و ئه‌حكامه‌كانی ، ئه‌وه له كاتێكدا كه شكۆمه‌ندی و شانازی و گه‌وره‌یی نیشانه‌گه‌لێك بوون له ژیانیاندا و ، دوژمنانیان ئه‌و بێئاگاییه‌ی ئه‌وانییان قۆسته‌وه و هێڕشیان كرده سه‌ریان ، ئه‌و تاریكایه‌ی باڵیكێشاوه به سه‌ر ژیانی موسڵمانان ئه‌وا به هۆی ڕهچاونهكردنیانه بۆ یاساكانی قورئان نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناته‌واوییه‌ك له قورئان یان له ئیسلامدا هه‌بێ ، له ڕاستییدا ناشێت هیچ ناته‌واوییه‌ك له قورئان و ئایینی پاكی ئیسلامدا هه‌بێ .
شاره‌زای فه‌ڕه‌نسی ( جول لابوم ) : خه‌ڵكینه ، ووردببنه‌وه له قورئان بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی بۆتان ده‌ربكه‌وێت چونكه هه‌موو زانست و هونه‌ره‌كان و هه‌موو شاكاره‌كانی مه‌عریفه كه عه‌ڕه‌به‌كان به دهستییانهێناوه ، بنچینهكانییان له قورئانه‌وه‌یه ، پێویسته له سه‌ر خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به جیاوازی ڕه‌نگ و زمانیانه‌وه به چاوی ئینسافه‌وه بڕواننه ڕابردووی جیهان و لاپه‌ڕه‌كانی زانست و مه‌عریفه بخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه زانست و مه‌عریفه له ڕێی موسڵمانانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی ، ئه‌و موسڵمانانه‌ی ئه‌و زانست و مه‌عریفه‌یان له قورئان وه‌رگرتووه و وه‌ك بڵێی ده‌ریایه‌كه و سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان ڕووباری لێ په‌یدا بووه ، تا ئێستاش قورئان زیندووه و هه‌ر تاكێك ده‌توانێت به گوێره‌ی تێگه‌یشتن و ئاماده‌گییه‌كه‌ی ئیلهامی لێوه‌رگرێت .
فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی ( فرانسوا ماری فولتر ) : من دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر قورئان و ئینجیل بخرێنه به‌رده‌م كه‌سێكی نائایینخواز ، ئه‌وا یه‌كه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت چونكه ئه‌و په‌رتووكه‌ی دابه‌زیووه‌ته سه‌ر محمد ( د خ ) له ڕووكه‌شدا بیرۆكه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو كه به ئه‌ندازه‌ی پێویست له گه‌ڵ بنچینه لۆژیكییه‌كان ده‌گونجێن و ، هیچ یاسایه‌كی ته‌واو دانه‌نراوه له شێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی قورئان دایناوه .
زانای به‌ریتانی ( فرد غیوم ) مامۆستا له زانكۆی له‌نده‌ن : قورئانی پیرۆز په‌رتووكێكی جیهانییه كه به تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ده‌بییه ده‌گمه‌نه‌كان جیاده‌بێته‌وه كه پارێزگاری له كاریگه‌رییه‌كه‌ی ناكرێت له وه‌رگێڕاندا ، قورئانی پیرۆز ئاوازێكی موزیكی تایبه‌ت و جوانییه‌كی سه‌یر و كاریگه‌رییه‌كی قووڵی هه‌یه كه دهچرپێنه گوێچكه‌ی مرۆڤ ، له ڕاستییدا زۆرێك له مه‌سیحییه عه‌ڕه‌به‌كان كاریگه‌ری شێوازه ئه‌ده‌بییه‌كه‌یان به سه‌ره‌وه بووه و ، زۆرێكیش له خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان ئاره‌زوویان بۆی كردووه ، كاتێك قورئان ده‌خوێنرێته‌وه ئێمه‌ی مه‌سیحی كاریگه‌ری سیحراوی ده‌بینین كاتێك سه‌رنجمان له سه‌ر ده‌سته‌واژه سه‌یر و حیكمه‌ت و په‌نده‌كانی چڕ ده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جیاكه‌ره‌وانه‌ش وا له مرۆڤ ده‌كات بڕوا به‌وه بێنێت كه ململانێی قورئان ناكرێت ، ڕاستییه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌ده‌بی عه‌ڕه‌بی له گه‌ڵ ئه‌و سیفه‌تی گشتگیرییه‌ی له شیعر و پهخشانهكهیدا هه‌یه ، لێ ئه‌و شته‌ی تێدا نییه كه بتوانرێت به هۆیه‌وه به‌راورد بكرێت به قورئانی پیرۆز .
( كینت غریك ) مامۆستا له زانكۆی كمبریج : به درێژایی چوارده سه‌ده له‌وه‌ته‌ی قورئان دابه‌زیووه هه‌تا ئێستاش ، هیچ یه‌كێك نه‌یتوانیوه قسه‌یه‌ك له وێنه‌ی قورئان بهێنێت ، قورئانی پیرۆز تایبه‌ت نییه به سه‌رده‌مێكی دیاریكراو به‌ڵكه هه‌تا هه‌تاییه و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان درێژ ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی جیهان و بوون درێژ بێت ئه‌وا ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ده‌توانێت قورئان بكاته ڕێبه‌ری خۆی و به پێی ڕێنماییه‌كانی كار بكات ، ئه‌گه‌ر له‌وه بپرسین بۆچی قورئان یه‌كه‌مه و كۆن نابێت و مرۆڤ هه‌رچه‌ند بژیێت به ڕێبه‌ری ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه چونكه قورئان هه‌موو شتێكی بچووك و گه‌وره‌ی تێدایه و هیچ شتێك نییه كه قورئان باسی نه‌كردبێت ، وه له‌وه‌ش دڵنیا بووم كه كاریگه‌ری قورئان له سه‌ر ئه‌وروپییه‌كان هه‌مان شته به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به زمانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی بیخوێنینه‌وه چونكه ته‌رجه‌مه‌كه‌ی هه‌مان كاریگه‌ری ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه له ده‌روونی مرۆڤ جێناهێڵێت .
شاره‌زای ئه‌ڵمانی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵات ( بلر ) : زمانی قورئان ڕه‌وانترین زمانه عهڕهبییهكانه و ، شێوازی ڕه‌وانبێژییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه كه بیرۆكه‌كان بۆ لای خۆی كێش ده‌كات ، قورئانی پیرۆز به‌ڵگه و گه‌واهیده‌ری ڕوونی وه‌های تێدایه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كه‌سێك نابینی له دژی بوه‌ستێته‌وه ، هه‌ریه‌كێك په‌یڕه‌وی له‌و په‌رتووكه پیرۆزه بكات ئه‌وا له ژیانێكی هێمن و گونجاو ده‌ژیێت .
بیرمه‌ند و زانای فیزیكی ئه‌ڵمانی به‌ناوبانگ ( ئه‌لبرت ئه‌نشتاین ) : قورئانی پیرۆز په‌رتووكی جه‌بر و هه‌نده‌سه و حیساب نییه ، به‌ڵكه بریتیه له كۆمه‌ڵێك یاسا كه ڕێنموونی مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ڕاسته‌ڕێ ده‌كات ئه‌و ڕاسته‌ڕێیه‌ی گه‌وره‌ترین تیۆره فه‌لسه‌فییه‌كان نه‌یانتوانی پێشكه‌شی بكه‌ن و پێناسه‌ی بۆ بكه‌ن .
فه‌یله‌سوفی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی ( جوزیف ئه‌رنست رنان ) : پهرتووكخانهكهم هه‌زاران په‌رتووكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و هتد له‌خۆده‌گرێت كه له یه‌كجار زیاتر نه‌مخوێندوونه‌ته‌وه ، په‌رتووكه‌كان كه بۆ جوانی نمایش كراون گه‌لێك زۆرن ! لێ په‌رتووكێك له‌وێدا هه‌یه كه هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی هۆگریم ده‌داتێ كه ئه‌ویش په‌رتووكی موسڵمانانه " قورئان " ، هه‌ر كاتێك هه‌ستم به ماندووبوون كرد و بمه‌وێت ده‌رگاكانی مانا و ووشه‌كانم بۆ بكرێته‌وه ئه‌وا قورئان ده‌خوێنمه‌وه چونكه له خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا هه‌ست به ماندووبوون و بێزاری ناكه‌م و ، ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت باوه‌ڕ به په‌رتووكێكی دابه‌زێندراو له ئاسمان بهێنێت ، ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕ به قورئان ده‌هێنێت نه‌وه‌ك یه‌كێكی دیكه ، بۆیه په‌رتووكه‌كانی دیكه تایبه‌تمه‌ندی قورئانیان نییه .
تێبینی / ئه‌و بابه‌ته له گۆڤاری ( جودی ) ژماره ( 8 ) مانگی كانونی دووه‌می ساڵی ( 2012 ) بڵاوكراوه‌ته‌وه. |