هه‌ردوو رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و هه‌ولێر، به‌بێ‌ ئاماژه‌دان به‌ سه‌رچاوه‌، هه‌واڵێكی سایتی زانایان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی سایتی (زانایان) پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌ی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌‌و سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت، هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، زۆربه‌شیان وه‌ك پیشه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی ئاماژه‌یان به‌ سایتی (زانایان)دا، به‌ڵام هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی‌و هه‌ولێر) هه‌واڵه‌‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌ هه‌مان وه‌رگێڕان‌و، به‌ وێنه‌ی سایته‌كه‌، كه‌چی كه‌مترین ئاماژه‌شیان پێي‌َ نه‌كردووه‌، له‌ كاتێكدا سایتی زانایان هه‌ر هه‌واڵێكی له‌ هه‌ر رۆژنامه‌‌و گۆڤارێك وه‌رگرتبێت، ئیماژه‌ی پێكردوونه‌، بۆیه‌ هه‌واڵی تایبه‌ت هه‌میشه‌ مافی بۆ بڵاوكه‌ره‌وه‌ پارێزراوه‌، بۆیه‌ هه‌ق وایه‌ وه‌ك پیشه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‌و وه‌ك مافی ئه‌و لایه‌نه‌ی وێنه‌‌و هه‌واڵه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ناوی سه‌رچاوه‌كه‌ بنووسرێت.

به‌ سوپاسه‌وه‌ رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) له‌ رێگای نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ داوای لێبووردنیان كرد‌و رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ هیچ مه‌به‌ستی تێدا نه‌بووه‌‌و، له‌به‌ر سه‌رقاڵیان بووه‌، ئێمه‌ش عوزره‌كه‌مقبوڵه‌‌و، سوپاسی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌كه‌ین، هیوادارین، هه‌میشه‌ به‌ سنگفراوانی‌و پیشه‌ییانه‌ كار له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ین.
هه‌واله‌كه‌ی سایتی زانایان به‌م لینكه‌ بخوێنه‌وه‌:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=917