مانگی ربیع الاول كه ناوزه‌دكراوه به‌مانگی مه‌ولود كه تیایدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) له‌داییك بووه.. به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا پیرۆزباییه‌كی گه‌رم لهخۆمو سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان ده‌كه‌م..
پاشان هه‌موو ساڵان موسڵمانان (ئه‌وه‌و به‌تایبه‌تتر) له‌ومانگه‌دا قسه‌و قسه‌ڵۆكی زۆریان ده‌كه‌وێته نێوان‌و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی هه‌روا لههیچو خۆڕایی دڵی یه‌كتر ده‌ده‌ن ئازار..! شه‌ڕه قسه‌و شه‌ڕه تأویلات ده‌ست پێ ده‌كات.. به‌عزێك به مه‌ولود كردن خۆشحاڵ دهبنو بهعزێكیش پێیان بیدعه‌یه‌و به‌عزێكی تریش له‌و نێوانه موتهحهییرنو نازانن چیبكه‌ن.. هتد. وهههركهسهو ده‌قی پیرۆزی (ئایهتو فه‌رمووده) بۆ مهرامێكو به‌لای خۆیه‌وه ته‌ئویل دهكاتو شی ده‌كاته‌وه.. بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری پێ تاوانبار بكات..به‌داخه‌وه..!
ئینجا لێره‌دا تاوه‌كو هه‌مووشتێك یه‌ك لایی بێته‌وه.. وه‌ئه‌وه‌ی گرنگه روونبێته‌وه.. ئه‌مه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه:
- له‌گه‌ڵ مندا بڵێ: (أشهد أن لا إلة إلاالله وأشهد أن محمدا رسول الله) .. (رضيت باالله ربا، وباالاسلام دينا، وبمحمد صلى الله عليةوسلم نبيا ورسولا).. واتگوت..؟ ده‌ی كه‌وابی لێره‌دا تۆ موسڵمانی خواناسی..
ده‌ی من لێره‌دا یه‌ك نمونه به فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌هێنمه‌وه ئه‌ویش فه‌رمووده‌ی پیرۆزی: (.. وكونوا عبادالله اخوانا كما أمركم..) ببن به‌برای یه‌كتری هه‌روه‌كو خوا چۆن فه‌رمانی پێتان كردووه.. لێره‌دا ئه‌زانی فه‌رمانی خوا بۆ خوشك‌و برایه‌تی كردنی یه‌كتری له‌نێوان باوه‌ڕداران چییه؟ خوشك‌و برایه‌تی یه‌كتری كردن بریتیه له قوله تعالی: ((إنماالمؤمنون إخوة..)).
كه‌وابی تكایه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕداری: واز له برینداركردنی دڵی خوشك‌و برای دینیت بێنه‌و یه‌كتر عه‌یبدارو تۆمه‌تبار مهكهنو ناو‌و ناتۆره به‌دوای یه‌كتری مهیهخنو.. باوهكینێ به‌ڕاستی ئه‌و بڕوادارهبین كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌یانه‌وێ. |