ئه‌ی خۆشه‌ویست فریاد ڕه‌سم، ئه‌ی ڕزگاركه‌ری سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، پێش هاتنت پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی نورت، ون بوویه‌ك بووم، له بیرمه ئازیزه‌كه‌م، پێش ته‌شریف هێنانت، من ژیانم لێ زه‌وت كرابوو، به هه‌موو شێوازیك دیل كرابووم، بگره به له‌دایك بوونم باب‌و براو بنه‌ماڵه‌م شه‌رمه‌زار بوون، یادووریان ده‌خستمه‌وه بۆ بیابان، یان دهیانكردم به هاوڕێی خاك‌و زینده به چاڵیان ده‌كردم، یا دهیانهێشتمهوه له ژیاندا، به‌ڵام چۆن ژیانیك دیل‌و زهلیلو ژێر ده‌سته، بێ ماف‌و بێ كهسو كه‌ساس، هه‌ندێكیش كڕین‌و فرۆشتنیان پێ ده‌كردم،
هه‌ندێكی تر ته‌نها هه‌ر له زهتیان لێ ده‌بردم، له‌ناو ئه‌وانیشدا هه‌بوو بهوهیشومو شه‌یتان ناویان دهبردمو، گه‌لێكی تریش هه‌بوون وه‌ك میراتی به‌شیان ده‌كردم، به هه‌ر جۆر‌و ستهمیك بوایه ده‌كرام به دایك، دیسان هه‌ر ژێر ده‌سته‌و بێ دهسهڵاتو بێ ڕێز بووم، كاتێك له پێش چاوم كچه‌كه‌م زینده به چاڵ ده‌كرا نه‌مده‌توانی بهرهنگاربم بۆ ئه‌و كاره نامۆیه، كاتێك كیژهكهم خراپه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرا، نه‌مده‌توانی قسه بكه‌م‌و هه‌ڵوێست ده‌ربڕم ئهمهمانو نه‌مانم بوو، وه‌ك سه‌رابێك ده‌رده‌كه‌وتم، له بیاباندا له به‌ین ده‌چووم ده‌بوومه سووتووی جه‌ورو سته‌م، ئه‌مه هه‌موو بوونی من بوو وه‌ك بوونه‌وه‌رێك له‌م بوونه‌دا جێگه‌و شوێنم وونكرا بوو به‌رگێكی ناشرین‌و ناشایسته‌و نامۆ‌و سیام بۆ دوورابوو، نه‌مده‌توانی له جێگه‌و شوینی پاك‌و جوان بمێنمه‌وه، هه‌روه‌ك پیاوان مافم هه‌بێت، بۆیه ده‌ڵێم ژیانم له هه‌موو بواره‌كاندا سه‌راپا تاریكستانو شه‌وه‌زه‌نگی بێكۆتاو خنكێنرا بوو.
پێشهاتنت هه‌واڵم بیست كه فریاد ڕه‌س به‌ڕێوه‌یه، ڕزگاركه‌رو مژده ده‌ری مرۆڤه‌كان به‌ڕێوه‌یه، چاوه‌ڕێكه‌ن، هه‌ر ئه‌و كاته ئازیزه‌كه‌م نه‌ك هه‌ر چاوو گویم به‌ڵكو هه‌موو جه‌سته‌و جومگه‌و ئه‌ندامێكم كرده بیناوبیسا بۆ تۆی ئازیز، تا بزانم له كوێیت تا بێم بۆ لات‌و گوێ بیست‌و گوێ ڕایه‌ڵت بم، چۆن ده‌مزانی ئه‌ی سه‌روه‌رم تۆ ڕزگاركه‌رو فروستاده‌ی بۆ گشت به شهر.. ئه‌و ڕۆژه‌ی مژده‌ی له دایك بونت درا،
من چاوه‌ڕێ بووم سات‌و هه‌ناسه‌كانم ده‌بژارد، زۆر په‌له‌م بوو، ئه‌و ڕۆژه خۆر ڕوناكیه‌كه‌ی ئێجگار جوان‌و ده‌م به خه‌نده‌و كێوه‌كانیش له خۆشییان شاییان دهكردو هه‌وره‌كان سیبه‌ریان دروست ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و كاته كه نوور ده‌ركه‌وت .. ژیان گۆڕا.. تاقه‌كانی كێسراو قه‌یسه‌ر لێك ترازان، ده‌سه‌ڵاتی جه‌ورو سته‌م له بیابانی تاریكی‌دا ڕاپێچ كرا‌و له‌ناو برا، ئه‌و گۆڕانه به جۆرێك بوو هه‌موو بوونه‌وه‌ر به یه‌كجار ژیاییهوه، شارودهشتو دهغڵو دان‌و زینده‌وه‌ران گوڵی نێرگزیان هه‌ڵ گرتبوو، منیش گوڵاوی نێرگزم دهڕشتو له پێشه‌وه‌ی كاروانه‌كه نێرگزاوی ڕێگه‌م ده‌كرد.
به هاتنت ئه‌ی خۆشه‌ویست منی بیابانی زه‌ردو وشك هه‌ڵگه‌ڕاو بوومه كانی‌و ڕووبار‌و ده‌ریا، ڕێگه‌ی دووری نههامهتیو ژێر دهستهیو بێمافیمان برایه‌وه‌و له‌ت لهتمكرد، به هاتنت ئه‌ی سه‌روه‌رم مافی مرۆڤ بوونم خه‌ڵات كرا، فه‌رمووت مرۆڤه‌كان هه‌موو یه‌كن مه‌گه‌ر له پله‌ی پارێزگاریدا جیاوازبن ،
ئه‌وه‌ی له درێژایی مێژوو له بیرم برایه‌وه‌و لێم زه‌وتكرا تۆی ئازیز‌و خۆشه‌ویستتم پێتدامهوه، تاجی ڕێزی دایكایهتیو خسته‌سه‌رم به ههشتیشت خسته ژێر پێم هاوشانت كردم له گه‌ڵ پیاوان، ئه‌وه‌ی له ژین بێبه‌شی ده‌كردم به زیندووی بۆ چاڵی ده‌بردم به‌بكوژ ناوزه‌ند ده‌كرد، ئه‌وه‌ی به چاوی سوك سه‌یری بكردمایه ده‌تفه‌رموو(ما اكرمهن الا كريم ولا اهانهن الا لئيم) ئه‌گه‌ر جیاوازی بكرامایه له‌گه‌ڵ كوڕدا ده‌تفه‌رموو (اتق الله واعدلوا بين اولادكم). ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ..له‌یادمه، كاتێك هاتیت پێشبركێم ده‌كرد له‌گه‌ڵ پیاوان‌و له هه‌وڵی یه‌كه‌میندا بووم، خۆشه‌ویستم لۆمه‌م مه‌كه، چونكه له بیابانی وشكی بێ ڕه‌حمو سۆزدا به‌ند كرابووم.
به‌ڵێ قوربان خۆت‌و په‌یامه‌كه‌ت بیابانی ژینمتان كرده باخ‌و بێستانی چڕ‌و جوان، به‌رزو نهخشینو ئاودان، چۆن په‌له نه‌كه‌م وازناهێنم له هه‌موو كارێك بۆ خواناسین له پێشه‌وه‌ی مرۆڤهكانم، منیش هاتووم ئه‌ی سه‌ركرده‌م پشكی خۆم‌و ژینی فه‌وتاوم به‌رمه‌وه.. كیژه‌كانی دایكه حه‌وا له ناسۆری‌و چه‌وساوه‌یی ژینی تاریك بدۆزمه‌وه ،
ئه‌ی تاجی سه‌ر ئه‌ی محه‌مه‌د(درودی خوای له‌سه‌ر بیت) ببمه قوربانی ڕێگه‌ی خۆت‌و به‌رنامه‌كه‌ت هه‌تا ژینم مابێت له ژیان له ڕێگه‌ی به‌رزی مرۆڤ دۆستیت قه‌ت لاناده‌م، خزمه‌ت كاری بانگهكهتم، هه‌ڵگری سونهتهكهتم، به‌ڵێ ئه‌ی خۆشه‌ویستی خوا .. ئێمه هاتووین به خۆم‌و ده‌سته خوشكه‌كانمه‌وه به یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێین خۆشمان ده‌وێیت، ڕێبازه جوان‌و شیرینه‌كه‌ت هیچ كات به‌رناده‌ین.
نا ئازیزم له‌وانه نیم به تۆی پێشه‌واو پایه به‌رز له ئاسمان‌و زه‌مین گاڵته بكه‌م ژینم كوێركهم به پشت كردنه به‌رنامه‌كه‌ت خۆم ڕسواكهم، به خوا قوربان لێیان دوورم به ئه‌ندازه‌ی دووری ڕه‌حمو سۆز‌و ئه‌وینی تۆی مه‌زن كه ده‌تفه‌رموو( استوصوا بالنسا‌ء خيرا) ، به‌ڵێ قوربان من له‌وانه‌م له ئوحودا له به‌رخاتری زاتی تۆجهستهم ده‌یان سه‌ره ڕمی لێدراو نهسلهمیمهوهو هه‌ر خه‌می تۆ‌و بهرنامهكهتم بوو، ئه‌ی سه‌روه‌رو پێغه‌مبه‌رو پێشه‌وای سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان، ئێمه قوتابی‌و شاگردوو فێرخوازی به‌رده‌رگای ده‌ستورو پهیامهكهتین، ئومێدده‌كه‌ین له سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر چاوه‌كانمان له كوێرێتی ڕزگار بكه‌ین دڵه‌كانمان له تینوییه‌تی تاسه‌ی ده‌ركه‌ین.
ئه‌م بابه‌ته له ژماره (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه. |