مه‌لا عومه‌ر سوێری
(يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا ؤمُبَشِّرًا ؤنَذِيرًا، ؤدَاعِيًا إِلَي اللَّهِ بِإِذْنِهِ ؤسِرَاجًا مُنِيرًا، ؤبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُمْ مِنَ اللَّهِ فَضْلًا كَبِيرًا) الَاحزاب: 47
دع ما ادّعته النصاري في نبيّهم واحكم بما شئت فيه مدحا واحتكم
وانسُب الي ذاته ما شئت من شرف وانسب الي قدره ما شئت من عِظَمِ
الإمام البوصيري
له شهرعو له عهقلیشدا ئاشكرایه گهورهییو كات‌و سات‌و شه‌وو رۆژ به‌هۆی ئه‌و رووداوه گرنگ‌و گه‌ورانه‌یه، كه تیایاندا روو ده‌دات.
هه‌موو گه‌لانی چالاك‌و زیندووی سه‌ر رووی زه‌وی له كۆنه‌وه بایه‌خیان بهكاتو رۆژگارێك داوه‌و، كردویانه بهجهژنو به مێژووی تایبه‌تی خۆیان وه كردویانه به به‌ڵگه‌و نیشانه له‌سه‌ر لایه‌نگریان بۆ كه‌سایه‌تی‌و بیر‌و راكانیان به پێی رووداوه گرنگه‌كانی ئه‌و رۆژگارانه.
هه‌روا شه‌وو رۆژ هه‌موو كات‌و ساته پیرۆزه‌كان له قورئان‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ریشدا پیرۆزیه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رووداوه گه‌وره‌و پیرۆزه‌كان. بۆ نموونه پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان به‌هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی پیرۆزه‌وه‌یه (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْيََنُ.....) وة(إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ) وشه‌ی (مباركه) اسم مفعوله واده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و شه‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆز‌و گه‌وره كراوه، هه‌روا له سوره‌تی (القدر) دا په‌روه‌ردیگار سه‌رنجی بڕواداران راده‌كێشێ بۆ پیرۆزی شه‌وی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان وه پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) نهێنی به‌ره‌كه‌ت‌و پیرۆزی رۆژی هه‌ینی ئاشكرا دهكاتو ده‌فه‌رموێت(خير يوم طلعت فيه الشمس يوم الجمعة، فيه خلق يَدم وفيه أدخل الجنة، وفيه أخرِج منها) رواه مسلم. هه‌ر پێِغهمبهر درودی خودای له‌سه‌ر بێت له رۆژی عاشورا به‌رۆژوو بوو فه‌رمانی به هاوهڵهكانیشدا شوكرانه بۆ خودا به‌رۆژووبن له ئه‌نجامی رزگار كردنی حه‌زره‌تی موسا‌و گهڵهكهی به خنكاندنی فیرعه‌ونی زۆر دار له‌ناو ده‌ریادا. ئه‌م فه‌رمووده‌ش بوخاری‌و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه.
جا ئه‌گه‌ر پیرۆزی رۆژی عاشوورا له‌وه دابێ خوا حه‌زره‌تی موسا‌و شوێنكه‌وتوانی له ده‌ستی فیرعه‌ون رزگار كردبێ، ئه‌وه له رۆژی له دایك بوونی دواینو سه‌رداری هه‌موو پێغه‌مبه‌ران په‌روه‌ردیگار هه‌موو مرۆڤایه‌تی له تاریكی ده‌ریای گومراهیو كوفردا رزگار كردوه‌و كۆشك‌و ته‌لاره‌كانی هه‌موو فیرعه‌ونه‌كانی سه‌ر روی زه‌وی ههژاندۆتهوهو روخاندوه. بۆیه من به‌هه‌موو قهناعهتو به‌و په‌ڕی دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم: یاد كردنه‌وه‌ی رۆژی له دایك بوونی دواین پێغه‌مبه‌رانی خودا (حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د) درودی خوای له‌سه‌ر بێت به ئاهه‌نگ گێڕان‌و خۆشی دهربڕینو رازاندوهی جل‌و بهرگو شار‌و بازاره‌وه به جۆره‌ها كرده‌وه‌كانی خێر‌و چاكه‌و خوا په‌رستی
به هه‌ڵه‌دا ناچم‌و بڵێم له داب‌و نه‌ریته چاكه‌كانه، به‌ڵكو خوا پهرستیهكی زۆر پیرۆزه به شوكرانه بژێری بۆ خوا‌و به خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر.
ئه‌مه نه‌ك ته‌نها به‌وه‌نده به‌ڵگه‌ی له دوایدا ده‌یانخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌رانی به‌رێز به‌ڵكو هه‌موو قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ران (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ڵگه‌ن ئه‌م راستیه.
ئه‌مه‌ش چونكه ئاهه‌نگ گێڕان‌و ده‌ربڕینی خۆشی له‌م یاده پیرۆزه‌و شكۆ داره‌دا واته:
تۆ له‌نێو كۆمهگهكهی خۆتدا وه به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو جیهانی نوێی سه‌رده‌م ده‌سه‌لمێنی كه تۆ بڕواداری به‌و پێغه‌مبه‌ره وه‌تۆ لایه‌نگرو شوێن كه‌وتووی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پێشه‌وایه‌ی، وه‌تۆ له هه‌موو كهسو كه‌سایه‌تیه‌ك خۆشترت دهوێو رێزی لێده‌گری.
وه‌ده‌ی سه‌لمێنی شار‌و وڵات‌و گه‌له‌كه‌ت لایه‌نگرو شوێن كه‌وتوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه
به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا رۆژانه وه‌له هه‌موو دونیادا وه له رێگه‌ی هه‌موو سۆنگهكانی راگه‌یاندندا به‌ئاشكراو به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمیه‌وه وهبهمهیدانخواستن له هه‌موو موسلمانانه‌وه هێرشی ناڕه‌واو به‌د ره‌وشتانه ده‌كرێته سه‌ر مه‌قامی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌رزه‌و دوژمنكاری ده‌كرێت وه رۆژانه گهنجو رۆله‌كانی موسڵمانان له‌و سه‌ر كرده بێ وێنه‌یه هه‌ڵده‌گه‌ڕێننه‌وه،
بۆیه ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستاندا داوا له جه‌ماوه‌ری بڕوا داری ئه‌مه‌كداری شاری هه‌ولێرو هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین ده‌ربڕینی خۆشهویستیو لایه‌نگریان بۆ ئه‌و پێشه‌وا خۆشه‌ویسته ته‌نها بریتی نه‌بێت له ئاهه‌نگ گێڕانی بچوك‌و به‌و شێوه‌ی تاك لێره‌و له‌وێ، به‌ڵكو پێویسته ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌م یاده‌وریه شكۆداره گشتی بێ‌و سه‌رتاسه‌ری شار‌و دێهاته‌كانی بگرێته‌وه‌و به به‌شداری كردنی تێكڕای جه‌ماوه‌ری بڕوا دار ده‌وڵه‌مه‌ندو ئاوه‌دان بكرێته‌وه وه داوا ده‌كه‌ین بڕوا دار‌و شوێن كه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا سه‌ر ده‌رگای ماڵ‌و كۆڵانه‌كانیان بڕازێننه‌وه وه فرۆشیارو بازرگانه‌كان شوێن‌و بازاره‌كانی خۆیان بڕازێننه‌وه وه خاوه‌ن سه‌یاره‌كان سه‌یاره‌كانیان بڕازێننه‌وه وه كارمهندو موچه خۆره‌كان دام‌و ده‌زگاكانیان بڕازێننه‌وه.
به‌تایبه‌تی له‌سۆنگه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و له نیشانه‌كانی سه‌لماندنی خۆشهویستیو لایه‌نگری بۆ كه‌سایه‌تی‌و بیر‌و بڕوا هاو چهرخیهكان ئاهه‌نگ گێڕان‌و یاده‌وه‌ریه جۆراو جۆره‌كان‌و هه‌ڵواسینی تابلۆ‌و دروشم‌و هۆنراوه ڕێزی سۆَنگهی كارا‌و چه‌كی كاریگه‌رن.
بۆ زۆر كردنی جه‌ماوه‌رو سهركهوتنو گه‌یشتن به ئامانج ئێستاكه خوێنه‌ری ئازیز دڵ‌و ده‌رونت له چڵكی ده‌مارگیری به‌ناوی بشۆو به نه‌فره‌ت كردن له شه‌یتان پاكی بكه‌وه‌و خۆت ڕزگار كه له كۆ زنجیری كۆمهڵگهری حیزب گه‌ری وه به‌چاوی عهقلو دڵ نه‌ك به‌چاوی ده‌رون بڕوانه ئه‌م به‌ڵگه رۆن‌و به هێزانه‌ی خواره‌وه، كه له دڵسۆزی بۆتۆ ده‌یان خه‌مه روو ئه‌مجا ناوی خوا بێنه‌و به‌ڵگه ببینه ئه‌مجا بڕوا بێنه نه‌وه‌ك بڕوا بێنی ئه‌مجا به‌ڵگه بێنی:
1_ (لمّا قدم رسول الله (صلي الله عليه وسلم) المدينة، وجد اليهود يصومون يوم عاشوراو، فسئلهم فقالوا: هذا يوم أغرق الله فيه فرعون، ونجيموسي، فصامه شكراً لله، ونحن نصومه شكراً، فقال رسول الله(صلي الله عليه وسلم) نحن أحق بموسي منكم، فصامه وأمر بصيامه) رواه بخاري ومسلم.
له‌م فه‌رموده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا جوله‌كه‌كانی به بیدعه كار‌و به گومڕا نه‌زانی له‌سه‌ر رۆژوو گرتنیان بۆ شوكرتانهی خوا به‌رامبه‌ر به رزگار بوونی حه‌زره‌تی موسا‌و له‌ناو چونی فیرعه‌ونی كافرو سته‌مكار به‌ڵكو پشتگیری لێكردن‌و خۆشی له‌م رۆژه‌دا به رۆژوو بوو فه‌رمانیشی به هاوه‌ڵه‌كاندا به رۆژوو بن وه فه‌رموی: ئێمه‌ی موسڵمان له ئێوه شایانترین به خوا پهرستیو به شوكرانه‌ی خوا له‌م رۆژه‌دا چونكه ئێمه‌ی یه‌كتاپه‌رست له حه‌زره‌تی مو‌سا نزیكترین له ئێوه.
جا له ژێر تیشكی ئه‌م فه‌رمووده سه‌حیحه‌دا پێشه‌وای فه‌رمووده (ابن حجر العسقلانی) به‌ڵگه‌ی هه‌ڵێنجاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاد كردنه‌وه‌ی رۆژی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ریش له سونهتدایه، هه‌روا شوكرانه‌ی خوا له‌سه‌ر هه‌موو نیعمه‌تێك به سه‌دان ئایهتو فه‌رمووده واجبه‌و فه‌رمانی پێدراوه وه بێگومان نیعمه‌تی په‌یدا بوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای بڕوا داران وه هه‌ڵگری ئاڵای یه‌كتا پهرستیو سه‌ركرده‌ی بت شكێنو قه‌ڵاچۆكردنی هاوبه‌ش دۆزینه‌وه‌و كوفر‌و گومراهی گه‌وره‌ترین گرانبه‌هاترین به خششهكانی په‌روه‌ردیگاره بۆ به‌نده بڕوا دارهكانو شوێن كه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).
2_ زانای به‌رزو خودایی هاو چه‌رخی (سعید حوی) ده‌ڵێت: پێشه‌وا – ابن الحاج_ یه‌كێكه له تونترینی زانایانی ئیسلام به‌رامبه‌ر به هه‌موو جۆره بیدعه‌یه‌ك له كتێبه ناوداره‌كه‌ی خۆی (المدخل) دا ده‌ڵێت: موسڵمانان جه‌ژنێكی سێهه‌میشیان هه‌یه ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كاتێ كاتێ پرسیاریان لێ‌كرد ئایه هۆی خێر‌و پاداشتی رۆژوو گرتنی له رۆژانی دوو شه‌ممه‌دا چیه؟ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی (ذلك يوم ولدت فيه وأنزل عليّ فيه) رواه مسلم. واته له‌م رۆژه‌دا له دایك بوومه‌و قورئانیشم بۆ هاتۆته خواره‌وه بێگومان ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی رون‌و به هێزه له سونه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ به‌رز راگرتن‌و زیندو كردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه به‌جۆره‌ها خوا په‌رستی.
ئه‌م بابه‌ته له ژماره (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه. |