ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 19/1/2011 لقی چه‌مچه‌ماڵ پێشوازی كرد له شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی 15 ی (ی.ن.ك)، كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان فه‌ریدون شێخ سه‌لام جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و، كاك محه‌مه‌د فه‌ریق به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و، كاك شێخ كه‌ریم، به‌گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا وه‌هاب سه‌نگاوی به‌رپرسی لق‌و زانایانی كارگێڕانی لق پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكی كورتدا پاش به‌خێرهاتن لێپرسراوی لقی زانایان ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند باسێكی هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه‌و كوردستان كرد‌و، دواتر باسی له گرژییه‌كانی نێوان زانایان و رۆژنامه‌نوسان كرد‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موولا هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بده‌ین و نه‌هێڵین ناكۆكی و لێكحاڵی نه‌بوون ته‌شه‌نه بكات له هه‌رێمه‌كه‌مان. داواشی كرد كه پێویسته ڕێز له مێژووی پڕ سه‌روه‌ری زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بگرن و پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین بۆ سه‌قامگیری و ئارامی له كوردستان و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.
له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ند پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی سنوره‌كه دوپاتكرده‌وه‌و، به پێویستی زانی له هه‌نگاو و بڕیاره‌كاندا پرس و ڕاوێژ به زانایانی ئایینی به‌ڕێز بكرێت.
|