هاوڵاتیانی بازیان هەڕەشەی سوتاندنی كارگەی دروست كردنی خواردنەوە كهولیەكان دەكەن لەبازیان

هاوڵاتیانی ناوچەی بازیان داوا دەكەن كارگەیەكی دروست كردنی ماددە كهولیەكان لەبازیان دابخرێت.

دوای ئەوەی كارگەی دروست كردنی خواردنەوە كهولیەكان لەسەر ڕێگای سەرەكی بازیان بەڕێگەپێدانی حكومەت دروست كرا، هاوڵاتیان داوا دەكەن ئەو كارگەیە دابخرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هاوڵاتیانی ئەو سنورە بەنیاز بوون هێرش بكەنە سەر كارگەكە و بیسوتێن، بەڵام مامۆستایانی ئاینی لەوتارەكانیاندا بارودۆخەكەیان هێور كردۆتەوە.

دوێنێ یەك شەممە ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی ئەو سنورە سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد بۆ چارەسەكردنی كێشەكە، دوای گفتوگۆكردن ئەندامانی پەرلەمان بەڵێنیان پێ دان داواكەیان بگەیەننە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەوڵی چارەسەری كێشەكەیان بدەن.

هاوكات هاوڵاتیانی ناوچەی بازیان جەختیان كردەوە ئەگەر كارگەكە دانەخرێت ئەوا هێرش دەكەنە سەر كارگەكە و دەیسوتێنن.

كوردیو