به‌رپرسی ده‌زگای كۆنتڕۆڵ سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی كرد

رۆژی (28/6/2010) مامۆستا مه‌لا نیازی هه‌ورامی به‌رپرسی ده‌زگای كۆنتڕۆڵ سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد، له‌ دانیشتنێكدا، كه‌ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان ئاماده‌ی بوون، تیشك خرا سه‌ر كاری هاوبه‌ش‌و چۆنیه‌تی كاركردن بۆ خزمه‌تی زانایانی ئایینی‌و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان، دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان به‌وپه‌ڕی سنگفراوانییه‌وه‌ هه‌موو پشتیوانیه‌كی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نی ئایینیه‌وه‌ یان مامۆستایانی ئایینیه‌وه‌ هه‌بێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مامۆستا نیازی سوپاسی پێشوازی گه‌رمی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، ده‌ستخۆشی له‌ یه‌كێتی زانایان كرد له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و گه‌رم‌و گوڕیه‌ی له‌ چالاكیه‌كانیان هه‌یه‌، كه‌ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كارا ئیش ده‌كات.