ده‌ستپێك : بێگومان هه‌موو خه‌ڵكانی (دونیا) سالانه یاده‌وه‌ری ساڵوه‌گه‌ڕی له دایك بوونی (سه‌ركرده و پات و ...هتد)ه كانیان ده‌كه‌نه‌وه , كه‌چی بۆ موسڵمانان له هه‌موو كه‌س شایسته‌تره كه هه‌میشه (له سنوری شه‌رعدا) یاده‌وه‌ری له دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان بكه‌نه‌وه , چونكه هه‌ر ئه‌و تاكه سه‌ركرده و پێشه‌وا و ڕابه‌ری به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی یه , بۆیه ئێمه‌ش لێره‌دا له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و زاته و بۆ زیاتر ناسین و په‌یڕه‌وی لێكردنی وه‌كو به‌ركولێك زۆر به كورتی و گوشراوی ته‌نها چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م / پێناسه :
پێغه‌مبه‌ر تاكه نوێنه‌ر و په‌یامبه‌ری خوای گه‌وره كردگاره و , خوا كردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌ر , چونكه پێغه‌مبه‌رایه‌تی پله‌یه‌كی خوایی و , خوا به به‌نده چاك و پاكه‌كانی خۆی ده‌به‌خشێت .
دووه‌م / ئه‌ركی پێغه‌مبه‌ر له ژیاندا :
پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگر و په‌یامبه‌ری په‌یامی خوای كردگاره , بۆ گه‌یاندن و به‌رپاكردنی له گۆی زه‌وی دا , تا ببێته تاكه (په‌یڕه و پڕۆگرام و یاسا و ده‌ستور و فه‌ڕمانڕه‌وا ...) بۆ تێكڕای مه‌ردوم , چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (ان الحكم الا لله) واته : حوكم و فه‌ڕمانڕه‌وای كردن ته‌نها بۆ خوای گه‌وره یه و نابێ جگه له حوكمی خوای گه‌وره و هیچ به‌رنامه و په‌یڕه‌وێكی تر ببێته یاسا و به‌رنامه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی , وه ئه‌ركی پێغه‌مبه‌ر ڕاستهڕێكردنی خه‌ڵكه به‌ره‌و ڕێبازی ئیسلام و قوڕئان , ئه‌ركی پیشاندانی ئه‌و ئایینه پیرۆزه‌یه كه خه‌ڵكی پێ ڕزگار ده‌كا له‌و شه‌وه زه‌نگی كوفر و نه‌فامی بۆ ڕووناكی خۆری ئیسلام , بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن , تا له دونیا ئاسوده و هۆشیار بن و نه‌كه‌ونه زۆنگاوی كۆمه‌لایه‌تی , چونكه پێغه‌مبه‌ر ته‌نها پیاوی دین و دوا ڕۆژ نه‌بووه , به‌ڵكو پیاوی (دین و دونیا , پیاوی دین و ده‌وڵه‌ت , پیاوی ئایین و سیاسه‌ت) , مه‌ردی میدان و مینبه‌ر , سوار چاكی ڕۆژو خواپه‌رستی شه‌و بووه و , پیاوی هه‌موو كردار و گوفتارهێكی جوان و شایسته بووه و , گه‌وره‌ترین ئه‌رك و ئه‌مانه‌تی ئه‌نجام داوه كه گه‌یاندن و په‌یڕه‌وی كردنی قوڕئانه .
سێیه‌م / كه‌سێتی پێغه‌مبه‌رمان :
بێگومان پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌كو له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كاندا هاتووه , هه‌زاران كردار و گوفتار و سیفاتی زۆر به‌رز و ناوازه بووه كه له ئامار نایه‌ن , له هه‌موو ڕوێكی چاكه‌وه پیاوێكی تاكانه و نمونه‌یی بووه , چونكه پیاوێكی خوایی (ربانی) بووه و به قوڕئان گوش و په‌روه‌رده كراوه , هه‌موو شتێكی چاكی لێ هاتۆته جێ , هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره به ڕه‌وشت به‌رزی وه‌سفی ده‌كا و ده‌فه‌رمووێ : (انك لعلى خلق عظيم) واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د به ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ئه‌خلاقێكی زۆر گه‌وره و به‌رزی , وه خاتوو عائیشه‌ی خێزانی ده‌فه‌رمووێ : (كان خلقه القرا‌ن) واته : كردار و گوفتار و هه‌ڵسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌ر هه‌مووی بریتی بوو له قوڕئان واته : به‌پێ ی قوڕئان هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد , قوڕئانێكی به‌رجه‌سته بوو له نێو هاوه‌لانی دا ده‌هاتوو ده‌چوو , بۆیه پیاوێكی زۆر (چاك و پاك و له‌خوا ترس بوو , ئازا و به غیره‌ت و جه‌سوور بوو , به سه‌بر و ئارام وخۆَڕا گربوو , زانا و دانا و بیر و هۆشمه‌ند بوو له‌سه‌ر خۆ و هێمن و نه‌رم و حه‌لیم بوو , كارزان و لێزان بوو , مشورخۆر و به‌مشۆره‌ت بوو ... خاوه‌نی هه‌موو سیفه‌تێكی تری چاك و به‌رز بوو ). چونكه پارێزراو (معصوم) بوو له لایه‌نی خوای گه‌وره وه , ئه‌و ئاماده‌ی كردبوو بۆ رَابهرایهتی كردنی به‌ره‌ی به شه‌ریه‌ت , بۆیه سه‌باره‌ت به‌وه ده‌فه‌رمووێت : (من يطع الرسول فقد اطاع اللة) واته : هه‌ر كه‌سێ گویڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بكا , ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه , ئا ئه‌وه كه‌سێتی ئه‌و زاته‌یه .
چواره‌م / پله و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر له قهڕئانی پیرۆزدا :
بێگومان خوای گه‌وره له په‌یامی پیرۆزی خۆیدا زۆر به گه‌وره و گرنگی باسی ئه‌و په‌یامبه‌ری كردووه و زۆر ڕێزی لێ ناوه و باشترین پله و پایه‌یی پێ به‌خشیوه , بۆ وێنه وێڕای ئه‌و ئایه‌تانی كه له ته‌وه‌ره‌كانی تردا سه‌باره‌ت به‌و باس ده‌كه‌ین , ده‌فه‌رمووی : (لقد كان لكم فى رسول اللة اسوة حسنة) واته : له پێغه‌مبه‌ری خوا دا جوانترین سه‌ر مه‌شقی و پێشه‌نگی بۆ ئێوه هه‌یه كه په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن , وه ده‌فه‌رمووێ : (وما اتاكم الرسول فاخذوة وما نهاكم عنة فانتهوا) واتة ئةوةى كة ثيَغةمبةر ثيَتان رَادةطةيةنىَ وةربطرن , وة ئةوةيش كة ليَتان ياساغ و قةدةغة دةكا , ئيَوةش نةهى لىَ بكةن , ضونكة (وما ينطق عنى الهوى هو الا وحى يوحى) واته : پێغه‌مبه‌ری له خۆیه‌وه قسه له هه‌واو ئاره‌زووی خۆی ناكا . به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێ ده‌یكا هه‌موو نگایه و له لایه‌ن خوای گه‌وره
بۆی ئاڕاسته و سروش ده‌كرێ , وه ده‌فه‌رمووێ : هه‌ر كه‌سێ به گوێ ی پێغه‌مبه‌ر بكا ئه‌وا به گوێ ی خوای گه‌وره‌ی كردووه , وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش , له قوڕئانی پیرۆزدا له زۆربه‌ی جێ دا ناوی پێغه‌مبه‌ر به‌دوای ناوی خوای كردگاره‌وه هاتووه . وه شهترێكی شه‌هاده‌ش بریتی یه له (رسول) به‌بێ بڕوا بوون به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و شایه‌تیمان و ئه‌ركانی ئیسلامی پیاو دانامه‌زرێت , ئا ئه‌وه فه‌زڵ و گه‌ورایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه له ڕوانگه‌ی قوڕئانه‌وه .
پێنجه‌م / هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر :
بێگومان ئه‌و زاته به‌ڕێزه تایبه‌تمه‌ندی و ناوازه‌ی زۆر و بێ شومارن , به‌لام ئێمه ته‌نها ئه‌و گرنگانه‌یان ده‌خه‌ینه ڕوو :
1- پێغه‌مبه‌رێكی گشتی بووه واته : بۆ تێكڕای كۆمه‌ڵی ئینسان و ئه‌جنه هاتووه به مژده‌ده‌رو و ترسێنه‌ر , وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (وما ارسلناك الا كافة للناس بشيراََ و نذيراََ ) سبا / 28+اسرا / 105 + فرقان / 56 .
2- وه به ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هاتووه , تا به‌ره‌و ئایینی خوا ڕاسته ڕێیان بكا , وه‌ك خوا ده‌فه‌رمووی: (وما ارسلناك الا رحمة للعالمين بشيراََ و نذيراََ) سبا / 28 .
3- وه یه‌كێكه له ئاده‌میزاد و له به‌نده‌كانی خوای كردگار , هه‌روه‌ك خوا له‌سه‌ر زمانی ئه‌و ده‌فه‌رمووێ: (انما انا بشر مثلكم يوحى اِلى) كهف / 110 واته : منیش به شه‌رێكی وه‌كو ئێوه‌م , ته‌نها ئه‌وه هه‌یه له لایه‌ن خوای گه‌وره وه‌حیم بۆ دێ و منیش به ئێوه‌ی ده‌گه‌یه‌نم .
4- یه‌كێكه له‌و (25) پێغه‌مبه‌ره‌ی كه ناویان له قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه , وه یه‌كێكه له (5) پێغه‌مبه‌ره ئولی عه‌زمه‌كان , وه گه‌وره‌ی بونه‌وه‌ر و پێغه‌مبه‌رانه , وه كۆتایی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) .
5- خوای گه‌وره چه‌ندان موجیزه‌ی زۆر به گه‌وره‌یی پێداوه . بۆ وێنه : (قوڕئان كه گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ی سه‌ر زه‌مینه , یا له‌تكردنی مانگ , یا زێده‌كردنی ئاو و خواردن و خۆراك , یا ئه‌ده‌بدار و به‌رد و دره‌خت و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا , یا ڕاگه‌یاننی ئه‌و شتانه‌ی كه هێشتا ڕویان نه‌داوه , وه هه‌روه‌ها ... له معجیزهكانی تری وه‌ك شه‌وڕۆیی و ...هتد) .
6- ئه‌وه‌ی بۆ حه‌لال بوو , بۆ خه‌ڵكی تر , وه به مردنی خۆی مردووه و دووژمن زه‌ڕبه‌ی پێ لێ نه‌دراوه , چونكه خوا دوفه‌رمووێ : (و الله یعصمك من الناس) . واته : خوای گه‌وره له ده‌ستی دووژمن ده‌تپارێزێ , هه‌روه‌ك ژه‌هر خواردیان كرد , سه‌حریان لێ كرد , چه‌ندان پلانی تریان دژی كرد , هه‌ر خوا پاراستی , وه هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تره كه جێ ی نووسین نی یی .
شه‌شه‌م / ئه‌ركی ئێمه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر :
ئه‌ركی ئێمه به‌رانبه‌ر به‌و په‌یڕه‌وی كردنی تۆكمه و ته‌واو له سه‌رجه‌م سوننه‌ته هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌و , به‌پێ ی ئه‌وه‌ی كه له قوڕئان و سوننه‌تدا فه‌رمانان پێ كراوه . وه ده‌بێ هه‌موو شتێ لێوه‌ربگرین , وه له خۆمان و له هه‌موو شته‌كانمان خۆشتربووێت , وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (ئه‌گه‌ر خواتان خۆش ده‌وێ , ده‌ی به گوێ چی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن) ال عمران / 71 .
بۆیه ده‌بێ له هه‌موو هه‌نگاو و پێگاشهكانی ژیانماندا هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕی په‌یڕه‌وی له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌نگا و كردار و گوفتاره‌كانی ئه‌ودا بكه‌ین و به قوربانی بین , هه‌ر وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی به هه‌موو جۆرێك له هه‌موو حاڵ و قۆناغێكدا ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیان ده‌گرت و گوێدێریان ده‌كرد و لاسایان ده‌كرده‌وه , هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه .
حه‌وته‌م / ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر جیهانیدا هێنا :
به كورتی پێغه‌مبه‌ر وه‌ك پێشه‌واو هه‌ڵگری په‌یامی خوا , گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری و وه‌چه‌رخانی مێژوویی به‌سه‌ر گێتی دا هێنا , بۆ وێنه ئه‌وسا ئیسلامی به هه‌موو جیان ڕاگه‌یاندو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دامه‌زراند و حوكمی ئیسلامی به‌رپاكرد و به‌یداخی ئیسلامی شه‌كاندنه‌وه , قه‌لای كوفر و زۆرداری و نه‌فانی و خڕنۆش و خاپوور كرد كه تا ئێستاش ئیسلام هه‌ر زیندووه تا ڕۆژی به‌رێ , وه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له كوله‌مه‌رگی و زۆرداری و بێ دادیی و نه‌فامی گۆڕی بۆ خواپه‌رستی و ژیاری و پێشكه‌وتن و دادوه‌ری . وه هه‌ر كاتێكی تریش كه ئیسلام پیاده و په‌یڕه‌و بكرێت جیهان ئاسووده ده‌بێ و پرَ ده‌بێ له خێر و به‌ره‌كه‌ت و شارستانیه‌ت له سایه‌ی خواناسی و پێغه‌مبه‌ر ناسی دا , وه چه‌ندان گۆڕانكاری تری چاك و پۆزه‌تیڤی داهێنا له هه‌موو بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت و حوكمدا . |