مه‌لاره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 31/1/2011 دووشه‌ممه، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌رێزان مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سهعیدو، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا خالد ئالانی‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێرانی لق، به‌یاوه‌ری ستافی ناوچه‌ی رواندزی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی دادگای به‌رایی رواندزیان كرد‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ر (ناتق شه‌مسه‌دین كوێخا حوسین) به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، باس له ڕۆلی زانایان و كاروباری یاسا‌و دادوه‌ری كرا له كوردستان‌و، دوپاتی پاڵپشتی و سه‌روه‌ری یاسا كرایه‌وه‌و، هه‌ردوولا هیوایان خواست كه به‌گیانی هاوكاری وته‌بایی له‌رێگه‌ی یاساوشهریعهتی ئیسلامه‌وه ئارامی وته‌ناهی ناوچه‌كه پبارێزن و، كێشه‌ی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ربكرێت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز دادوه‌ر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و، سه‌رسام بوو به‌و هه‌ماهه‌نگی وهاوكاریهی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه له‌نێوان دادگاكان و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌دی ده‌كرێت و، زانایان به‌شێك له‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رشانی دادگاكانی سوك كردوه، به‌هۆی چاره‌سه‌ربوونی زۆربه‌ی كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی فه‌تواوه و، به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق كه هاوكاریه‌كی وا هه‌یه له‌هیچ شوێنێكی تر به‌دی ناكرێت.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كورستان ی له‌ناوچه‌كه كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ردوو باره‌گاكه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، لهدیدارهكانداجهخت له‌سه‌ر ته‌ناهی وئارامی كوردستان‌و، دواپێشهاته‌كانی كرایه‌وه‌و، شانده‌كه دوپاتی كرده‌وه كه‌پاراستنی ئه‌من وئاسایشی كوردستان ئه‌ركی ههموولایهكمانهو ده‌بێ بیپارێزین.
شایه‌نی باسه پاش سه‌ردانه‌كان شانده‌كه ئاماده‌ی چه‌ند مه‌راسیمێكی پرسه بوو له ده‌ڤه‌ری رواندز.
|