شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

سه‌ر له‌ به‌یانی (29/6/2010) شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی وه‌زیری پێشووتری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد، له‌ دانیشتنێكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئه‌رك‌و كاره‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كه‌ هه‌موو كاتێك‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف بووه‌، گرنگی‌و ئه‌همیه‌تی رۆڵی زانایانی ئایینی ده‌زانێت له‌ خزمه‌تكردن به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان‌و، خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌.

مامۆستایانی ئایینیش به‌ گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ رۆڵ‌و ماندووبوونی به‌ڕێزیان كرد، له‌ خزمه‌تكردن به‌ زانایان به‌تایبه‌تیش له‌و كاته‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف بوو.