دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان :
ڕۆژی پێنجشه‌ممه شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی گهرمیانو، جێگر‌و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌ڕێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری نوێی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد.
سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق به‌ناوی ته‌واوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد‌و هیوای خواست له‌ماوه‌ی كاركردنیدا بتوانێت خزمه‌تی ته‌واو به دانشتوانی سنوری گه‌رمیان بكات‌و، له ئاست داخوازی و داواكارییه‌كانیان بێت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه‌چۆن زانایانی ئاینی له ڕابردوودا پشتگیر و پشتیوانی ئیداره‌و حكومه‌تی خۆماڵیان كردووه، به دڵنییایه‌وه له داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه پشتگیری له حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كه‌ین‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتی پێویستدا ئامۆژكاری كاری كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی ده‌بین.
پاشان به‌ڕێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری نوێی ئیداره‌ی گه‌رمیان، زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان دهربڕیو، لای خۆیه‌وه ڕۆڵی زانایانی ئاینی به‌رز نرخاند له خزمه‌ت كردن به شۆڕش و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری‌و، خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی به پێویست و ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانی‌و، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه له‌خزمه‌تكردنی هه‌موو چین و توێژه‌كانی سنوره‌كه درێغی نه‌كات به‌تایبه‌ت زانایانی ئاینی.
|